گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى راى گه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیارى كوشتنى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نه‌بووه، ئه‌م روونكردنه‌وه‌یش دواى شه‌ش مانگ له كوشتنى قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس دێت.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى لێدوانێكى مایلز كیكنزی گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعشى بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه باسى له كوشتنى قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كردووه.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: كوشتنى سلێمانى پێوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه
گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێ، "كوشتنى موهه‌ندیس و سلێمانى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى نه‌بووه، به‌ڵكو هاوپه‌یمانى هیچ نیازێكى نییه له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكى دراوسێى عێراق بچێته جه‌نگه‌وه، ئامانجى بوونیشى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشه".
دواتریش له‌باره‌ى حه‌شدى شه‌عبى، گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى ده‌ڵێ، "حه‌شدى شه‌عبى و ورده‌كارییه‌كانى بابه‌تێكى عێراقییه و پێوه‌ندى به هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى نییه، ئێمه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ته‌ناهى عێراق كار ده‌كه‌ین و رێزگرتنمان بۆ یه‌كتر هه‌یه".
له سێى كانوونى یه‌كه‌م قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى سه‌ركرده‌ى حه‌شدى شه‌عبى كوژران، هه‌رچه‌نده بڕیارى كوشتنى ئه‌وان له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه بوو، به‌ڵام هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌وڵه‌تى كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، دووپاتى ده‌كاته‌وه بڕیاره‌كه پێوه‌ندى به‌وان نه‌بووه.