هاووڵاتییان و هاوبه‌شانی كاره‌بای نیشتمانی له ده‌ڤه‌ری سۆران، ده‌یان ملیار قه‌رزی كاره‌بایان له‌سه‌ره، به‌رپرسێكی كاره‌باش ئاشكرای ده‌كات، حكوومه‌ت له به‌شێكی قه‌رزه‌كه خۆش ده‌بێت و پێویسته هاوبه‌شان ئه‌و داهاته‌ی له‌سه‌ریانه بیگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ـی حوزه‌یران، فه‌یسه‌ڵ حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سۆران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هاوبه‌شانی كاره‌با له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كه هه‌ر چوار شارۆكه‌ی سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر و ڕواندز ده‌گرێته‌وه، بڕی 64 ملیار دینار قه‌رزداری كاره‌بای نیشتمانین، ئه‌م قه‌رزه‌ش هاوبه‌شانی سه‌رجه‌م جۆره‌كان ده‌گرێته‌وه وه‌ك ماڵان، بازرگانی، فه‌رمانگه میرییه‌كان، پیشه‌سازی، كشتوكاڵی و بازرگانیی گه‌وره ده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو قه‌رزه‌كه بده‌نه‌وه، حكوومه‌ت %15ی خۆش ده‌بێت
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سۆران ده‌ڵێت، به بڕیارێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو قه‌رزه‌كه بده‌نه‌وه، حكوومه‌ت %15ی خۆش ده‌بێت و له به‌شی فرۆشیاری ڕێنوێنی زیاتر ده‌خه‌نه ڕوو.
زیاتر گوتی، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی توانایان نییه پاره‌كه له‌سه‌ریه‌ك بده‌ن، به‌گوێره‌ی توانای هاووڵاتییان و جۆری بازرگانی ده‌توانین له به‌شی فرۆشیاری كاره‌بای سۆران بۆیان بكه‌ین به قیست، بۆ ئه‌مه‌ش تا حه‌وت قیست ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه.
سۆران له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره و ده‌كه‌وێته 110 كیلۆمه‌تر له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران زیاتر له 300 هه‌زار كه‌سه، ئێسته ناوه‌ندی كارگێڕیی شارۆكه‌كانی چۆمان، مێرگه‌سۆر و ڕواندزه.
سۆران/ موڕشید برادۆستی