سلێمانی نه‌ك ته‌نیا له بابه‌تی كۆرۆنا، به‌ڵكو له ماوه‌ی ڕابردوو له زۆر له بابه‌ته سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان بووه به قوربانی. ڕه‌نگه باسكردنی سلێمانی له هه‌ر سێكته‌رێكدا كه چۆن بووه به قوربانی زۆر درێژه بكێشێ، به‌ڵام لێره به‌ڕوونی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ین كه سلێمانی چۆن بووه قوربانی كۆرۆنا و ده‌كرێ له پشتی ئه‌و هۆكارانه‌یشه‌وه ده‌یان هۆكاری تر هه‌بن.
له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ، ته‌واوی كوردستان پابه‌ندن بوون، رێكاره‌كانی حكوومه‌ت جگه له‌وه‌ی پێشوه‌چوونی باشی به‌خۆیه‌وه بینی و ته‌نانه‌ت به ددانپێدانانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باشترین رێككار بوون، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه هه‌ست بكرێ كه له ته‌واوی كوردستان حكوومه‌تێك ئیداره‌ی رێوشوێنه‌كان ده‌دات.
پارێزگاری سلێمانی له‌لایه‌ن تاقم و گرووپی جۆراوجۆری سلێمانی ده‌خرێته ژێر گوشار
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانییه، له زۆرترین كۆبوونه‌وه و بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هه‌بووه، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ته‌نانه‌ت به‌شێك له بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌و بووه له سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌دا، به‌ڵام دواتر پارێزگاری سلێمانی له‌لایه‌ن تاقم و گرووپی جۆراوجۆری سلێمانی ده‌خرێته ژێر گوشار، ئه‌ویش بۆ پارێزگاری له خۆی له هه‌ندێك له قسه‌كانی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه.
هه‌ر ئه‌وه‌یش نا، له ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندان كێشه‌ی تر دروست كرا "زینی وه‌رتێ، گوشار خستنه‌سه‌ر حكوومه‌ت بۆ مووچه، به لاڕێدابردنی چه‌ند پرسێكی تر". به‌جۆرێك وا له خه‌ڵكی ئه‌و سنووره ده‌كرێ كه چیتر گرنكی به ڕێكاره‌كانی حكوومه‌ت نه‌ده‌ن.
به‌شێك له خه‌ڵكی سلێمانی راسته‌وخۆ ده‌خرێنه ژێر كاریگه‌ری سۆشیال میدیا و ئه‌و په‌یجه ساختانه‌ی كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووك داخران
به‌شێك له خه‌ڵكی سلێمانی راسته‌وخۆ ده‌خرێنه ژێر كاریگه‌ری سۆشیال میدیا و ئه‌و په‌یجه ساختانه‌ی كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووك داخران. له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوو به دیاركراوی له ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان. په‌یجه ساخته‌كان و شاسوار عه‌بدولواحید و چه‌ند گرووپێك كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ "كۆرۆنا درۆی حكوومه‌ته"، ئه‌و قسه‌یه كه به بڕوای شاره‌زایان هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا بووه له سلێمانی، وای كرد خه‌ڵك له خۆپارێزی سارد ببنه‌وه و به‌جۆرێك دوكان و بازاڕه‌كان كرانه‌وه.
چی له پشتی ئه‌و ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌بوو؟
سلێمانی هه‌رچه‌نده به‌پایته‌ختی ڕۆشنبیری ناسراوه، كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری قسه‌ی تاقم و گرووپ و شاسوار عه‌بدولواحید، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كه چی له پشتی ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌وه بووه.
به‌هۆی كاری قاچاخ له مه‌رزی باشماخ و قاچاخ له ڕێی كه‌ركووك- به‌غدا، خه‌ڵك سارد كراوه
"وشه" به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و پرسه كردووه و گه‌یشتووه‌ته چه‌ند ئه‌نجامێك، به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌هۆی كاری قاچاخ له مه‌رزی باشماخ و قاچاخ له ڕێی كه‌ركووك- به‌غدا، خه‌ڵك سارد كراوه تا ئه‌و پرسه‌ی ئێسته‌ی پێ دروست بكرێ و بڵێن "ئه‌وه هاووڵاتییان بوون پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت نه‌بوون".
خه‌ڵكی سلێمانی ئێسته بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه ئامانجێك له پشتی ساردكردنه‌وه‌یان هه‌بووه، ئه‌وه‌یش ئامانجی ئه‌و گرووپ و تاقمانه بووه كه به‌هه‌موو جۆرێك كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی حكوومه‌ت.
دۆخه‌كه به‌جۆرێك بوو له ڕۆژانی جه‌ژن خه‌ڵكی شاره‌كه به‌بێ جێبه‌جێ رێنوێنییه‌كان ده‌سووڕانه‌وه، به‌ڵام بازرگانه حزبییه‌كان له باشماخه‌وه سه‌رقاڵی قاچاخچییه‌تی و له ڕێی كه‌ركووك- سلێمانیش سه‌رقاڵی مامه‌ڵه بوون له‌گه‌ڵ به‌غدا.
دۆخی ئێسته‌ی ته‌ندروستی له سلێمانی
به‌گوێره‌ی لێدوانی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سه‌نته‌ره‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا، دۆخێكی مه‌ترسیدار و قورس به‌ڕێ ده‌كه‌ن، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به‌ڕوونی مه‌ترسییه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و دووپاتی كرده‌وه، "دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌رده‌چێ".
جۆرێك له هاندان له‌لایه‌ن شاسوار و چه‌ند كه‌سێكی تر هه‌یه كه كارمه‌ندانی ته‌ندروستی مان بگرن
كه‌رتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكدا دابه‌ش بوون، ئێسته سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاماره‌كانی كۆرۆنا و مردن به‌و په‌تایه ڕوو له به‌رزی ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا جۆرێك له هاندان له‌لایه‌ن شاسوار و چه‌ند كه‌سێكی تر هه‌یه كه كارمه‌ندانی ته‌ندروستی مان بگرن.
هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی بۆ "وشه" دووپات له مه‌ترسیداری دۆخه‌كه ده‌كاته‌وه، وه‌ك داواكاره حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زیاتر به كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بدات تا نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هیچ بانگه‌شه‌یه‌ك و مان نه‌گرن، چونكه له‌و كاته‌دا كه‌رتی ته‌ندروستی پێویستی به‌ڕۆڵی ئه‌وان هه‌یه.
ئاماره‌كانی كۆرۆنا له سلێمانی:
كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا هه‌زار و 67 كه‌سه و 246 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون، به‌ڵام به‌رزترین رێژه‌ی مردن به‌و په‌تایه له‌و سنووره‌یه كه 26 گیان له‌ده‌ستدانه. ئێسته 853 كه‌س له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و ئه‌وه‌یش پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی له ناوچه‌كه‌دا.
•ده‌شێ له پشتی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه "وشه" له‌و ڕاپۆرته خستیه ڕوو، ده‌یان هۆكاری تر هه‌بن و هێشتا ئاشكرا نه‌بووبن. "وشه" له به‌دواداچوونه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ.