ئه‌مڕۆ ئاژه‌ڵێكی زۆری ده‌شتی شاره‌زوور به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى ئاو له گۆماوێك 110 سه‌ر مه‌ڕ و به‌ران مردار ده‌بنه‌وه، خاوه‌نه‌كه‌یان ده‌ڵێ سكاڵام له‌سه‌ر كه‌س نییه زیاتر له نیوه‌یمان سه‌ربڕی به‌ڵام گۆشته‌كه‌ی شیاوی خواردن نه‌بوو.
عه‌لی محه‌مه‌د ئاژه‌ڵدار له گوندی عه‌لیاوا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاو نزیكه‌ی 110 سه‌ر ئاژه‌ڵم له جۆره‌ی مه‌ڕ و به‌ران مردار بوونه‌ته‌وه، له نزیك كێڵگه‌یه‌كی شوتی گۆماوێك دروست بووبوو ئه‌و گۆماوه له هۆكاری ته‌قینی سۆنده‌ی ئاودانی كێڵگه‌ی شوتییه‌كه دروست بووه كه ده‌رمانی كیمیاویی تێدابووه، مه‌ڕ عاده‌تی وایه پاش سه‌عات حه‌وتی به‌یانی توونیه‌تی ئاو ده‌خواته‌وه له‌كاتی بینینی ئه‌و ئاوه ده‌ڕۆن لێ ده‌خۆنه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر ئاژه‌ڵه‌كانم كه‌وت.
ڕوونی كرده‌وه، نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ئاوه‌كه‌یان خواردووه‌ته‌وه سه‌ریان بڕیوزن، به‌ڵام بردمانه به‌یته‌ریه‌ی شارۆكه‌ی سه‌یدسادق گۆشته‌كه‌یان شیاو نییه بۆ خواردن هه‌موویانمان فڕێ دا، هه‌ر جوود سه‌رمه‌ڕێكم نرخه‌كه‌ی 600 هه‌زار دینار بووه وه به‌رانێكی زۆریشیان تیایه ئه‌وان نرخه‌كه‌یان زۆر زیاده.
"هیچ سكاڵایه‌كم له‌سه‌ر كه‌س نییه و هه‌رچه‌نده ده‌بوو خاوه‌نی ئه‌و كێڵگه‌ی شوتییه ئاگاداربوایه و ئه‌و كاره‌ی نه‌بوایه‌ته هۆكاری زیان گه‌یاندن به كه‌سی تر، هیچ داواكارییه‌كم له‌كه‌س نییه و كه‌س بۆم قه‌ره‌بوو ناكاته‌وه ته‌نها داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌م بۆم قه‌ره‌بوو بكاته‌وه" عه‌لی محه‌مه‌د وای گوت.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ