به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا چاكبوونه‌وه‌ی 30 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای له هه‌ولێر ڕاگه‌یاند و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان تاكه ڕێی ڕزگار و زاڵبوونه به‌سه‌ر ئه‌و په‌تا جیهانییه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر هاتووه، به هاووڵاتییانی شاری خۆشه‌ویستی هه‌ولێر ڕاده‌گه‌یه‌نین كه 30 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به ته‌واوی چاكبوونه‌وه و باری ته‌ندروستیان ته‌واو جێگیر بووه‌ته‌وه و پشكنینی تایبه‌تی یه‌ك له دوای یه‌كیان بۆ كرایه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كان نه‌رێنی بوون بۆیه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
به جێبه‌جێكردنی خۆپارێزی و ڕێنماییه‌كان ده‌توانین به‌سه‌ر ئه‌و په‌تا جیهانییه زاڵ بین
هاوكات ئاماژه به كۆی گشتی چاكبووه‌وانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر كراوه كه تا ئێسته 227 كه‌س دوای تووشبوونیان به كۆرۆنا و چاودێریكردنیان له‌لایه‌ن پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه‌وه به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو كه‌سوكاری خۆیان.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر د.دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان تاكه ڕێی زاڵبوونه به‌سه‌ر كۆرۆنا و داوایش له هاووڵاتییان ده‌كات كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و سوپاس و ستایشی ماندووبوونی ته‌واوی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كات كه پارێزگاری له ته‌ندروستی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.