وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا تووشبوونی 112 هاووڵاتی تری له ناوچه جیا جیاكانی هه‌رێمی كوردستان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، كه له به‌رده‌وامی پشكنین و گه‌ڕان به دوای تووشبووان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 112 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشانكران.
له هه‌رسێ پارێزگه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك تۆماركراون
ئاماژه‌ی داوه، كه له‌و ژماره‌یه 78 تووشبوو له سنووری پارێزگای سلێمانی و 20 تووشبوو له سنووری پارێزگه‌ی هه‌ولێر و 14 تووشبووی تریش له سنووری پارێزگه‌ی دهۆك تۆماركراون.
جێی باسه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تاوه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه و به‌ر له زۆربه‌ی وڵاتان هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی و ڕێوشوێنه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای پێڕه‌و كرد، بۆ پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان له‌و په‌تا جیهانییه، به‌ڵام دواتر پرۆسه‌كه به سیاسی كرا و خه‌ڵك و لایه‌ن هانی هاووڵاتییان دا كه بێنه ده‌ره‌وه و پابه‌ندی خۆپارێزییه‌كان نه‌بن، به‌وهۆیه‌وه جارێكی تر ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، ئێسته‌یش پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان شه‌و و ڕۆژیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و په‌تا ترسناكه ببنه‌وه.