ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به چڕی هاوه‌نبارانی ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه‌یان كرد، كه یه‌كێكه له ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان و به دیارییكراویش ئه‌و ناوچانه‌یان كرده ئامانج كه كامێرای چاودێری لێ دانراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كامێرا‌كان له ناوببه‌ن و ڕێ خۆش بكه‌ن تا پێشڕه‌وی زیاتر بكه‌ن.
شه‌ماڵ ره‌حمان به‌پرسی بنكه‌ی ئاسایشی كوڵه‌جۆر /هاوسنووری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین/ بۆ "وشه" گوتی، پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستیان به بۆردمانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه كردووه و به دیاریكراویش گوندی "ئوم حونه‌ته"یان كردووته ئامانج.
ئامانجی ئه‌و هاوه‌نبارانه تێكشكاندنی كامێراكانی چاودێری بووه
زیاتر گوتی، پێش چه‌ند ڕۆژێك خه‌ڵكی ئه‌و گونده به‌هۆی لاوازی هێزه‌كانی عێراق له‌و سنووره، خۆپێشاندانێكیان سازكرد و ناڕه‌زایی زۆریان ده‌ربڕی، چونكه جموجۆڵی چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌كه‌یان به به‌رده‌وامی ڕوو له زیادبوونه.
له‌لایه‌كی تره‌وه نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و هاوه‌نبارانه به وردی بۆ به ئامانجگرتنی ئه‌و كامێرایانه بووه كه بۆ چاودێری له سنووره‌كه دانراوه، تیرۆریستان نیازیان ئه‌وه بووه له ڕێی هاوه‌ن ئه‌و كامێرایانه بكه‌نه ئامانج، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی چاودێری كامێرایان له‌به‌رده‌م نه‌مێنی و بتوانن زیاتر به‌ره‌و ناوه‌ندی شاره‌دێی گوڵاڵه پێشڕه‌وی بكه‌ن.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.