نامۆ ئاوازدانه‌ر و گۆرانیبێژی ناسراوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، نوێترین كلیپی به‌ناوی "كه بێده‌نگی" به‌مزووانه بڵاو ده‌كاته‌وه.
دوای بێده‌نگێكی زۆر.. هیوادارم بتوانم ئه‌مساڵ باشترینه‌كانتان پێشكه‌ش بكه‌م
نامۆ له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كورته‌یه‌ك له كلیپی "كه بێده‌نگی" بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نوسیوویه‌تی، "دوای بێده‌نگێكی زۆر، هیوادارم بتوانم ئه‌مساڵ باشترینه‌كانتان پێشكه‌ش بكه‌م و به‌دڵتان بێت، هیوادارم له‌م بارودۆخه ناخۆشه‌دا ساغ و سه‌لامه‌ت بن هه‌موو لایه‌كتان".
شایانی باسه كۆتا به‌رهه‌می نامۆ له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو بوو به‌ناوی "چاوت بۆچی شه‌ڕ ده‌كات"، نوێترین به‌رهه‌میشی به‌مزووانه بڵاو ده‌كاته‌وه.
نامۆ میلۆدی /37 ساڵ/، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه نوێیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له شاری مه‌هاباد له دایك بووه، له ساڵی 2000ـه‌وه له ڕێی نووسینی تێكست و میلۆدییه‌وه چووه‌ته ناو بواری هونه‌ری و دواتر له ساڵی 2006 ده‌ستی به چڕینی گۆرانی كردووه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و كلیپه، ئێسته له شاری سلێمانی خاوه‌نی ستۆدیۆیه‌كی هونه‌رییه.