ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای ده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتیش به‌شداری حكوومه‌ته و پێویسته به‌شێك له‌و دۆخه‌ی ئێسته بگرێته ئه‌ستۆ و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی بدات نه‌ك خۆی بدزێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 14ی حوزه‌یران، خه‌لیل سه‌ركانی، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی كه حكوومه‌تییان پێكهێناوه، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌پێی به‌شی خۆی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و دۆخه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌بێت وه‌ك به‌شدارێكی حكوومه‌ت ئه‌و قورسایه هه‌ڵبگرێت
روونیشی كرده‌وه كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌بێت وه‌ك به‌شدارێكی حكوومه‌ت ئه‌و قورسایه هه‌ڵبگرێت و ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه و هاتووه‌ته پێش به‌رپرسیاریه‌تی قه‌بوزڵ بكات.
سه‌ركانی به‌پێویستی ده‌زانی كه هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداری حكوومه‌تن پێكه‌وه كاربكه‌ن و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كان.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان له‌كاتێكدایه ئێسته یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به لێدوان و هه‌ڵوێستی جۆراوجۆر ده‌یه‌وێ خۆی له‌به‌رپرسیارییه‌تی كێشه‌كان بدزێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی