رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له ژێر گوشارى لاهوور جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و داواكارى سۆران عومه‌ر كه به جاسووسى لاهوور ناسراوه و ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامییه بڕیارى هه‌ڵگرتنى پارێز به‌ندى/ هه‌نگاوێكى نایاساییه/ ده‌ركرد.
به بڕواى شاره‌زایانى یاسایى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان نایاساییه و به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان یه‌ك ناگرێته‌وه كاتێك به‌پێى ماده‌ى 18ى پێڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، بڕیارى زۆرینه‌ى په‌رله‌مان له ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى په‌رله‌مان نییه هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ژێر گوشارى لاهوور جه‌نگى ئه‌و كاره‌ى كردووه ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى یه‌كێتى هه‌ڕه‌شه له رێواز فایه‌ق كراوه
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ژێر گوشارى لاهوور جه‌نگى ئه‌و كاره‌ى كردووه ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى یه‌كێتى هه‌ڕه‌شه له رێواز فایه‌ق كراوه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كات له پۆسته‌كه‌ى دوور ده‌خرێته‌وه و له یه‌كێتیش ده‌رده‌كرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى "وشه" ده‌ڵێ، رێواز له‌پێناو ئه‌و ئیمتیازاته‌ى هه‌یه‌تى و بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌ستى نه‌دا ئه‌و كاره‌ى كردووه و گوشاره‌كه‌ى قبووڵ كردووه، به‌ڵام ڕوونه به‌و كاره‌ى شكۆى خۆى و په‌رله‌مانیشى شكاند.
هه‌رچى پێوه‌ندى به هه‌ڵوێستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌یه، ئومێد خۆشناو شه‌وى ڕابردوو له نووسینێكدا دووپاتى كرده‌وه كه "یاسا سه‌روه‌ره و ته‌واو". دڵنیایی ده‌دات كه ئه‌و كاره‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ناچێته سه‌ر.
ڕۆژى حه‌وتى ئایارى ڕابردوو به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى كوردستان پارێزبه‌ندى له سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى كۆمه‌ڵ سه‌نرایه‌وه ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندان درۆ و ده‌له‌سه‌ى به‌رانبه‌ر سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڵاو كرده‌وه.