به‌مدواییه كتێبێكى تۆم هانكس به ناوى "جۆرى ناباو" به زمانى عه‌ره‌بى بڵاو كرایه‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات تۆم هانكس جیا له‌وه‌ى ئه‌ستێره‌یه‌كى سینه‌مایى به‌ناوبانگه وه‌ك چیرۆكنووسێكى باشیش بناسرێت.
رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" راپۆرتێكى له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ى تۆم هانكس بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا به ناوى "جۆرى ناباو" له لایه‌ن دوو خانه‌ى عه‌ره‌بى له میسر و ئیمارات بڵاو كراوه‌ته‌وه.
كتێبه‌كه‌ى تۆم هانكس له 17 چیرۆكى درێژ پێكهاتووه
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كتێبه‌كه‌ى تۆم هانكس له 17 چیرۆك پێكهاتووه، ئاماژه بۆ ئه‌مه كراوه ئه‌زموونى تۆم هانكس له سینه‌ما كاریگه‌رى به‌سه‌ر نووسینه‌كانى هه‌بووه و وایكردووه چیرۆكه‌كانى وه‌ك "شیرینى بن له ده‌م بتوێنه‌وه".
باسى ئه‌وه‌یش كراوه چیرۆكه‌كانى تۆم هانكس هێنده درێژن شێوه‌ى نۆڤڵێتن.
تۆم هانكس 1956 له دایك بووه و چه‌ندان خه‌ڵاتى سینه‌مایى به‌ده‌ست هێناوه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر خۆى و ژنه‌كه‌ى تووشى نه‌خۆشیى كۆرۆنا بوون، دواتر چاك بوونه‌وه. له ساڵى 2017 تۆم هانكس هاته بوارى نووسیوه و دواتر كتێبێكى به ناوى "جۆرى ناباو" بڵاو كرده‌وه كه به‌گوێره‌ى ره‌خنه‌گران هانكس شێوازێكى تایبه‌تى نووسینى هه‌یه.