ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌داته‌وه كه پڕۆژه‌یه‌كی بۆ ئه‌وه ئاماده كردووه گوایه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بخرێته سه‌ر به‌غدا و ده‌ڵێت، "هیچ شتێك لای ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌های نییه".
رێبوار كه‌ریم په‌رله‌مانتاری به‌رهه‌م ساڵح له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان /هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری/یان جێهێشت، ئێسته له په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌یه‌كی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ئاماده كردووه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، "ده‌یه‌وێ بیخاته‌وه سه‌ر به‌غدا".
خه‌ڵك پێیان وایه ئه‌وه بێ به‌هاكردنی كوردستانه و وه‌ك نۆكه‌رێكیش بۆ به‌غدای ده‌بینن
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌دا ڕه‌خنه‌ی زۆر له ڕێبوار كه‌ریم گیراوه، خه‌ڵك پێیان وایه ئه‌وه بێ به‌هاكردنی كوردستانه و وه‌ك نۆكه‌رێكیش بۆ به‌غدای ده‌بینن.
ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق /پارتی/ پێی وایه، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان به گفتوگۆ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات و ده‌رفه‌تێك نه‌مێنێته‌وه بۆ جۆره په‌رله‌مانتارێك كه ته‌نیا قسه ده‌كه‌ن.
هه‌ركی بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و پڕۆژه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماده‌ی كردووه، هیچ جێی نه‌گرتووه و هێمای ئه‌وه‌یه هیچ شتێك لای ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌های نییه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان به‌غدا كه به‌غدا سه‌تان جار شه‌ڕی به كوردستان فرۆشتووه، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد له بری هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه بده‌ن، لێدوان و پڕۆژه‌یان دژی كوردستان ئاماده كردووه.