لاندرۆڤه‌ر یادی 50 ساڵه‌ی دروستبوونی كۆمپانیاكه‌یان له‌ڕێی دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكی ڕانجرۆڤه‌ری تایبه‌ت كرده‌وه كه یه‌كه‌م به‌رهه‌مه له‌سه‌ر شێوه‌ی كلاسیك دروست بكرێت یان نوێ بكرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
caranddriver" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه لاندرۆڤه‌ر له ساڵی 1970 یه‌كه‌م به‌رهه‌میان له جۆری ڕانجرۆڤه‌ر دروست كرد كه سه‌ركه‌وتنێكی زۆری به‌خۆییه‌وه بینی و وای كرد له‌و كاته یه‌كێك بێ له ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كانی سه‌رده‌می خۆی، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه كۆمپانیاكه ئه‌و یاده‌ی به نوێكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه كرده‌وه.
ڕانجرۆڤەر ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر شێوە کلاسیکەکە دروستکرد
له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌مان ئۆتۆمبێلی كلاسیكی ڕانجرۆڤه‌ر مۆدێلێكی 2020ی دروستكرد كه له‌ڕووی دیزاین و تایبه‌تمه‌ندی و هێزه‌وه تایبه‌ته و له مۆدێله‌كانی تر جیاوازه.
لاندرۆڤه‌ر یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز، لاندرۆڤه‌ر كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه كه له ساڵی 1970 دامه‌زراوه كه له ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جاگواردا یه‌كیان گرت و بوونه یه‌ك كۆمپانیا به‌ناوی "Jaguar land rover" كه ئێسته ئه‌م كۆمپانیایه پڕ فرۆشترین به‌رهه‌می هه‌یه له دنیادا.