رێكخراوی قاعیده له مه‌غریبی ئیسلامی، له تۆمارێكدا ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه سه‌رۆكه‌كه‌ی "عه‌بدولمالیك دروكدال" هاتووه‌ته كوشتن كاتێك له شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فڕه‌نسادا بوو.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێگه‌ی "دامه‌زراوه‌ی ئه‌نده‌لوس" كه باڵی راگه‌یاندنی قاعیده‌یه له مه‌غریب، له تۆمارێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكه‌كه‌ی عه‌بدولمالیك دروكدال هاتووه‌ته كوشتن، له‌كاتێكدا فڕه‌نسا له سه‌ره‌تای مانگی یۆنیۆ رای گه‌یاندبوو كه ئه‌و تیرۆریسته‌ی كوشتووه.
ئه‌و تۆماره كه به ده‌نگی تیرۆریستێك به‌ناوی "عه‌بدولئیلا ئه‌حمه‌د" بڵاو كراوه‌ته‌وه، كوشتنی دروكدالی له سنووری نێوان مه‌غریب و جه‌زائیر پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا به‌رده‌وام بوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی فڕه‌نسا و سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه فلۆرانس بارلی كه به‌رپرسێكی باڵای فڕه‌نسایه رای گه‌یاندووه، عه‌بدولمالیك دروكدال سه‌رۆكایه‌تیی هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كانی باكوری ئه‌فریقای قاعیده‌ی ده‌كرد.