نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕدا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات

:: AM:10:54:19/06/2020 ‌
نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ كرا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى حوزه‌یران، به‌رزه‌ عومه‌ر خاوه‌نى زێڕه‌نگرى شكار بۆ "وشە" نرخه‌كانی‌ لە بازاڕه‌كانى كوردستان ئاشكرا كرد، كه‌ به‌ گشتى بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 340 هه‌زار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عەیار 22: 310 هه‌زار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 291 هه‌زار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: 258 هه‌زار دینار.

نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانى دنیا هه‌ر ئۆنسێكى به‌ هه‌زار و 732 دۆلاره‌.

شایه‌نى باسه‌، دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوە و داخستنی‌ بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

پێویسته‌ بگوترێت كه‌ نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

100 دۆلاری ئەمەریكی: 124.100 دینار.

100 پاو‌ند: 156.250 دینار.

100 یۆرۆ: 140.000 دینار.

100 لیرەی توركی:  18.250 دینار.

100 هەزار تمەنی ئێرانی:  7.000 دینارە.

100 دۆلاری‌ ئه‌مه‌ریكی‌ به‌رانبه‌ر به‌ 686 لیره‌ی‌ توركییه‌.


وشە - محەمەد میران