ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆك چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد و به‌پێی بڕیاره‌كه تا یه‌كی مانگی حه‌وت چه‌ندان شوێن داده‌خرێن مزگه‌وته‌كانیش به هیچ جۆرێك ناكرێنه‌وه.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆك ڕای گه‌یاندووه، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا ڕۆژی یه‌كی ته‌مووز ده‌رگای سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان داده‌خرێن.
زیاتر هاتووه، "لە ئەمڕۆوە تا یه‌كی ته‌مووز ده‌رگای مزگه‌وته‌كان دادەخرێن و نوێژی هه‌ینی و نوێژی به كۆمه‌ڵیان تێیاندا ناكرێت".
له‌لایه‌كى تره‌وه بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای دهۆك ڕای گەیاندووه، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان، بڕیاریانداوە بە داخستنی دەرگای سەرجەم مزگەوتەكان لە پارێزگای دهۆك تاكو یه‌كى ته‌مووز.