هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای دادگه‌ییكردنی ڕاسته‌وخۆی رافع عیساوی وه‌زیری پێشووی دارایی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامی داوه و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته دادگه سه‌ربه‌خۆ بێ و نه‌چێته ژێر باری ئه‌و هه‌وڵه سیاسیانه‌ی كه بۆ سووككردنی تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیری پێشووی عێراق ده‌درێن.
خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، دوای هاتنه‌وه‌ی عیساوی و گرتنی به فه‌رمانی دادوه‌ره‌وه، پێویسته دادگه هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ت و تاوانانه‌ی له‌سه‌ری هه‌یه و به‌وهۆیه‌وه ڕایكرده ده‌ره‌وه‌ی عێراق، تاوتوێی بكات و لێی بكۆڵێته‌وه و داوایشی كردووه، كه دانیشتنه‌كانی دادگه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌خش بكرێن.
ئاماژه‌ی داوه، ده‌بێ ئه‌و هه‌وڵانه بنه‌بڕ بكرێن، كه فشاریان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره به ده‌سته‌واره‌یه‌كی سیاسی ژێر به ژێر و له‌سه‌ر حسابی گه‌لی عێراق په‌رده‌پۆش بكرێ و تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر لابدرێ، ئه‌مه تاوانه و دادگه سه‌ربه‌خۆیه و نابێ ده‌ستوه‌ردانی تێدا بكرێت.
ناكرێ تاوانباران به‌ناوی ئاشته‌وایی نیشتمانی ڕزگار بكرێن
له كۆتایی
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئاشته‌وایی نیشتمانی و یه‌كخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی گه‌لی عێراق، نابێ له‌سه‌ر حسابی ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه بێ كه تاوانیان به‌رانبه‌ر گه‌لی عێراق ئه‌نجام داوه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كه‌سه پاكه‌كان ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نرێ، نه‌ك ئاشته‌وایی بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تاوانی تاوانباران بێت.
رافع عیساوی له حكوومه‌تی دووه‌می نووری مالیكی وه‌زیری دارایی عێراق بوو، پاش ئه‌وه‌ی خۆپێشاندان له ئه‌نبار و ناوچه سوننییه‌كان ده‌ستی پێكرد، دواتر حكوومه‌تی عێراق تۆمه‌تی تیرۆری دایه‌پاڵ و ئه‌ویش وڵاتی به‌جێهێشت و چه‌ند ساڵێكه له ده‌ره‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی پێدراوه كه هه‌موو شتێك ئاسایی بووه‌ته‌وه، بۆیه جارێكی تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق، به‌ڵام به فه‌رمانی دادگه ده‌سبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.