كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی ئاشكرای كرد، له به‌رانبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق و تاوكی له هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له شایسته دارایییه‌كانی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێ دراوه.
كۆمپانیای
گه‌نه‌ل ئینێرجی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه وه‌ك به‌شێك له شایسته دارایییه‌كانی مانگی ئایار/مایۆ واته (مانگی ڕابردوو) له به‌رانبه‌ر كاركردن و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێیان دراوه.
له به‌رانبه‌ر كاركردن و ده‌رهێنانی نه‌وت له دوو كێڵگه‌ی نه‌وت له مانگی ڕابردوو ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێ دراوه
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كۆی بڕی شایسته دارایییه‌كان كه له به‌رانبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی ته‌ق ته‌ق له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دراوه بڕی 3.4 ملیۆن دۆلار بووه، له‌و ڕێژه‌یش پشكی گه‌نه‌ل ئینێرجی 1.09 ملیۆن دۆلاری به‌ركه‌وتووه.
هاوكات ئاماژه‌ی داوه، شایسته دارایییه خه‌رجكراوه‌كه‌ی مانگی ئایار/مایۆ له كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ بڕی 26.8 ملیۆن دۆلار بووه و پشكی كۆمپانیاكه‌یان له‌و بڕه پاره‌یه 6.6 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه، به‌وشێوه‌یه كۆی گشتی ئه‌و به‌شه‌ی شایسته دارایییه‌كانیان كه له مانگی ئایار/مایۆ پێیان دراوه ده‌كاته 8.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.