عێراق نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە

:: AM:09:50:20/06/2020 ‌
 ئاژانسی رۆیتەرز  لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە، بەڵێنی عێراق بۆ پابەندبوون بە رێككەوتنی ئۆپیك پڵەس، راستەوخۆ كاریگەریی بەسەر نرخی نەوت هەبووە و بەرزی كردووەتەوە.

ماڵپەڕی حوڕەی ئەمەریكی ئەمڕۆ شەموو 20ی حوزەیران پوختەی راپۆرتەكەی رۆیتەرزی بڵاو كردووەتەوە و باسی لەوە كردووە، بەهۆی بەڵێنی عێراق و كازاخستان بۆ پابەندبوون بە رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت، نرخی نەوت بەرز بووەتەوە.

ئەو رێككەوتنەی لە سەرەتای مانگی نیسانی رابردوو لە لایەن ئۆپیك و وڵاتانی تری بەرهەمهێنی نەوت ئەنجام دراوە
 بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، دوێنێ‌ هەینی نرخی بەرمیلێك خاوی برێنت گەیشتووەتە 42 دۆلار و 19 سەنت، هەروەها خاوی تێكساسی ئەمەریكیش گەیشتووەتە 39  دۆلار 75 سەنت. واتە خاوی برێنت بە رێژەی 9% و خاوی ئەمەریكیش بە رێژەی 8.7% بەرز بووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی لە سەرەتای مانگی نیسانی رابردوو لە لایەن ئۆپیك و وڵاتانی تری بەرهەمهێنی نەوت ئەنجام دراوە، عێراق دەبێت رۆژانە بڕی ملیۆنێك و 60 هەزار بەرمیل كەم بكاتەوە.

 لە دوو هەفتەی رابردوودا راپۆرتەكان ئاشكرایان كرد، عێراق بەتەواوی پابەند نەبووە بە كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت.





وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل