کاری دامەزراوەیەكی گرنگی هەولێر وەستا

:: AM:10:01:20/06/2020 ‌
بەهۆی  بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەوانیی هەولێر و تووشبوونی چەند بەرپرسێكی ئەو شارەوانییە، بۆ ماوەیەك دەوام وەستا.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی حوزەیران، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و چەند فەرمانگەیەكی ئەو شارەوانییە، بەشێوەی كاتی دەوامییان وەستێنرا.

چەند فەرمانگەیەكی ئەو شارەوانییە، بەشێوەی كاتی دەوامییان وەستێنرا
پێشتر سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕای گەیاندبوو، هەریەك لە عەبدولواحید ئەحمەد حەمەد سەرۆكی شارەوانی هەولێر، كارزان عەبدولهادی تەها جێگری سەرۆكی شارەوانی هەولێر، فەرمان خەلیل سەرۆكی فەرمانگەی ژینگە و خزمەتگوزاری و شاکر محمد امین بەرێوەبەری شارەوانیی دوو تووشی كۆرۆنا بوون.

چەند كەسێكی تر لە شارەوانیی هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون و ئێستە ئەو دامەزراوەیە بەشێوەیەكی كاتی كارەكانی وەستاوە.

دوێنێش بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر لە تەشەنە نەكردنی ڤایرۆسەكە، پشكنین بۆ بەركەوتەی ئەو بەرپرسانەی شارەوانی كراوە، تووشبووەکان ئێستە لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر چارەسەری پزیشكی وەردەگرن و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.



وشە - رامیار جەواد