ئاماری تووشبووانی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری كه‌ركووك ڕۆژانه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، به‌رپرسێكی ته‌ندروستی له شاره‌كه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی زۆربوونی تووشبووان، شوێن بۆ نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان نه‌ماوه.
به‌هۆی زۆربوونی تووشبووان.. شوێن بۆ نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان نه‌ماوه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی حوزه‌یران، زیاد خه‌له‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت به "وشه"ی گوت، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 67 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون و چوار هاووڵاتیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه.
زیاتر گوتی، "له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆی گشتی تووشبووانی په‌تاكه له پارێزگاكه گه‌یشتووه‌ته 603 هاووڵاتی، تا ئێسته‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به په‌تاكه مردوون بۆ 22 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، 180 هاووڵاتیش په‌تاكه‌یان په‌ڕاندووه و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و 401 تووشبوویش له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدان."
ڕوونی كرده‌وه، به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا شوێن بۆ نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان نه‌ماوه، بۆیه بیر له پلانی تر ده‌كه‌ینه‌وه.
شایانی باسه له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سێ هه‌زار و 273 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 319 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 92 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.