مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌باره‌ی ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران رای گه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له میوانداریكردن و پێشكه‌شكردنی پێداویستی بۆ ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان و سووریا و ئاواره‌كانی پارێزگاكانی عێراق.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی حوزه‌یران، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له میوانداریكردن و پێشكه‌شكردنی پێداویستی بۆ ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان و سووریا و ئاواره‌كانی پارێزگاكانی عێراق.
پێویستیمان به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و یارمه‌تیی داراییه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌خۆش بكه‌ین تا به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه و سه‌ربه‌رزانه بگه‌ڕێننه‌وه ناوچه‌كانیان
" له رۆژی جیهانیی په‌نابه‌راندا، هیوادارم جیهان ئه‌وانی له یاد بێت. پێویستیمان به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و یارمه‌تیی داراییه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌خۆش بكه‌ین تا به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه و سه‌ربه‌رزانه بگه‌ڕێننه‌وه ناوچه‌كانیان" سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا وای نووسیوه.
به‌پێی دوایین راپۆرتی كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری كۆچبه‌ران له كۆتایی 2019ـدا، 79.9 ملیۆن كه‌س له جیهان په‌نابه‌ر بوون یان له وڵاتی خۆیان ئاواره بوون.