سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دووپات ده‌كاته‌وه، به‌هۆی هه‌ندێك ده‌نگی "نه‌شاز"، سلێمانی به‌و ڕۆژه‌ی ئێسته گه‌یشتووه و ئاماره‌كانی كۆرۆنای تێدا به‌رز ده‌بێته‌وه.
ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاماره‌كانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له سلێمانی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات و زۆرترین حاڵه‌تی مردن و تووشبوون له‌و پارێزگایه تۆمار كراوه. وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری داوه كه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره و بۆ هه‌فته‌یه‌كیش ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان له‌و شاره داخران.
وایان له خه‌ڵكی سلێمانی كرد پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نه‌بن
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی حوزه‌یران، زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای كۆرۆنا له سلێمانی پێوه‌ندی به به‌ریه‌ككه‌وتنی زۆره‌وه هه‌یه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌و شاره هاوكاری حكوومه‌ت نه‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی جێبه‌جێ بكرێ و كوردستان به ته‌واوی پارێزراو بێ.
كاكه ره‌زا هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند كه‌سێك ده‌نگی نه‌شازیان هه‌بوو، وایان له خه‌ڵكی سلێمانی كرد پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نه‌بن و دژایه‌تی حكوومه‌ت بكه‌ن وه‌ك ده‌رچوو دژی خه‌ڵكن، بۆیه ئێسته كۆرۆنا له‌و شاره له كۆنترۆڵ ده‌رچووه.
پێشتر "وشه" به ڕاپۆرت و ورده‌كاری ئه‌وه‌ی بڵاو كردبووه‌وه كه خه‌ڵكی سلێمانی كراوه‌ته قوربانی بازرگانیی چه‌ند به‌رپرسێك كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌روازه‌كانیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كرده‌وه و خه‌ڵكی ئێرانی به ئاره‌زووی خۆیان هاتوچۆیان ده‌كرد.