مامۆستایانی زانكۆ و شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌میشه له كاته هه‌ستیاره‌كان لایه‌نه سیاسییه‌كان به ته‌نیا پارتیان به‌جێ هێشتووه و پارتی به ته‌نیا به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵگرتووه.
نه‌زاكه‌ت سه‌عید مامۆستای زانكۆی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رچی شتێك رووده‌كاته كوردستان، هه‌ر پارتێكی سیاسی كوردستان به‌شداربووبێت له رابردوودا، به‌شداره له‌وه‌ی كه روویداوه، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه به‌پێی قه‌باره بۆ هه‌ر حزبێكی سیاسیی جیاوازی هه‌یه.
هه‌ستنه‌كردنی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی له هه‌لومه‌رجه خراپه‌كان و ته‌نگژه‌كان كه روو ده‌كه‌نه هه‌رێمی كوردستان، دادی هیچ لایه‌نێك نادات
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌ستنه‌كردنی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی له هه‌لومه‌رجه خراپه‌كان و ته‌نگژه‌كان كه روو ده‌كه‌نه هه‌رێمی كوردستان، دادی هیچ لایه‌نێك نادات، چونكه ئه‌م هه‌رێمه ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی هه‌ر كارێك ببێته‌وه ئه‌وه نه‌ك خه‌ڵك حزبه‌كانیش ده‌بنه قوربانی.
" ئێسته هاووڵاتییان زۆر هۆشیارن له‌وه‌ی بڕوا به لایه‌نێك بكه‌ن كه خۆیان له به‌رپرسیارییه‌تی ده‌دزنه‌وه، ناكرێ لایه‌نه‌كان له خۆشی به‌شداربن و له ناخۆشی خۆیان به دووربگرن یان له حكوومه‌ت به‌شداربن و له به‌رپرسیاریه‌تیش خۆیان بدزنه‌وه" نه‌زاكه‌ت وای گوت.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ هاوكاته له‌گه‌ڵ هێرشی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدا خۆشیان له حكوومه‌ته‌كه‌دا به‌شدارن. هه‌روه‌ك به‌رده‌وام له‌كاتی ئه‌و ته‌نگژانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كوردستان ده‌بێته‌وه پارتی به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه.
ته‌نیا پارتییه له‌و دۆخه به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵده‌گرێت
رۆژنامه‌نووسێك پێی وایه كه ئێسته له هه‌موو كاتێك زیاتر ئه‌ركی حكوومه‌ت و ئه‌و حزبانه قورسه كه به‌شدارن له كابینه‌ی نۆی حكوومه‌ت. هه‌روه‌ك پێی وایه پێویسته هه‌مووان پێكه‌وه رووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌كان ببنه‌وه.
ئیمداد عه‌بدوڵا، رۆژنامه‌نوس به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی تا ئێسته تێبینی كراوه كه هه‌موو حزبه‌كانی ناو حكوومه‌ت به‌رپرسیارییه‌تیان له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، هه‌ندێكیان هه‌ر به زمانی ئۆپۆزسیۆن قسه ده‌كه‌ن و له حكوومه‌تیشدان.
" ته‌نیا پارتییه له‌و دۆخه به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵده‌گرێت و خه‌ریكه جارێكی تر حزبه‌كان به‌ته‌نیا جێی ده‌هێڵن" ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه وای گوت.
نمونه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ته‌نگژه‌ی شه‌ڕی داعش و ئابووری له ساڵانی ڕابردوو وه‌ك نموونه‌یه‌كی زیندوو ده‌هێنرێته‌وه كه به‌رده‌وام پارتی دیموكراتی كوردستان به ته‌نیا رووبه‌ڕووی كێشه‌كان دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بووه‌ته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی