وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی مه‌ترسیداری بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه كه تووشبوون به كۆرۆنا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی حوزه‌یران، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تكا له هاووڵاتییان ده‌كات زیاتر توندوتۆڵ بن له جێبه‌جێكردنی رێنوێنی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی.
له هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 273 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه‌یه هه‌زار و 320 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و 98 كه‌سیش مردوون.