هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش راى گه‌یاند، شه‌وى رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سێ موڵگه‌ى داعش له باشوورى كه‌ركووك.
هاوپه‌یمانى نێوده‌ڵه‌وتى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ى حوزیران، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئۆپراسیۆنێكى نوێى بۆ سه‌ر پێگه‌كانى داعش له باشوورى كه‌ركووك ئاشكرا كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، دوێنێ شه‌موو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى سێ مۆڵگه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعشیان له "وادى شاى" له‌ناو بردووه.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى باسى له زیانه‌كانى تیرۆریستان نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت روونكردنه‌وه‌ى داوه، كه ئه‌و مۆڵگانه هاوشێوه‌ى سه‌ربازگه‌یه‌ك بوون بۆ مه‌به‌ستى مه‌شقكردنى تیرۆریستان به‌كار هاتوون.
مۆڵگه‌كانى داعش بۆ مه‌شقكردنى تیرۆریستان به‌كار هاتوون
وادى شاى ناوچه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته باشوورى رۆژئاواى داقووق له باشوورى كه‌ركووك.
له مانگى نیسانى رابردووه‌وه رێكخراوى تیرۆریستى داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق ده‌ستى به تاوانه‌كانى كردووه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، زیاتر له 200 كرده‌ى تیرۆریستى له عێراق ئه‌نجام داوه.
ناوچه‌كانى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، دیاله، كه‌ركووك و مووسڵ ئه‌و شوێنانه‌ن كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.