له ڕاگه‌یانراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، چه‌ندان مانگه پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی به‌بێ گوێدان به ماندووبوون له به‌رانبه‌ر مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له خزمه‌تكردن و شه‌ونخوونی به‌رده‌وامن.
له ڕاگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م پزیشك و كارمه‌نده ته‌ندروستییانه وه‌ك سه‌ربازی ون چاونه‌ترسانه بوونه‌ته قه‌ڵغانی پاراستن و چاره‌سه‌ركردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له‌پاڵ ئه‌مه‌یش چه‌ندان حاڵه‌تی تووشبووی ئه‌م په‌تایه‌ش له ناویاندا تۆمار كراوه.
ئاشكرایشه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ سێیه‌مین جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و سووكایه‌تیكردن به پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه دواترینیان دوێنێ شه‌و بوو. نه‌خۆشخانه‌كان و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان موڵكی گشتین، چونكه ڕۆژانه به هه‌وڵ و ماندووبوونی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی چه‌ندان كه‌س دووباره ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان.
له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ سێیه‌مین جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و داوده‌زگاكانی ته‌ناهی له پۆلیس و ئاسایش ده‌كه‌ین كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بده‌ن بۆ پاراستنی گیانی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره رووداوێكی له‌م جۆره، وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه كه به‌ناحه‌ق ده‌كرێنه سه‌ر پزیشكان و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان.
جیاواز له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌و چه‌ند مانگه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون، ئه‌مه‌یش دۆخی كوردستانی به‌ره‌و خراپی برد، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش به‌هۆی بایكۆتكردنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له كاره‌كانیان، ئه‌م هه‌فته‌یه هێرش كراوه‌ته سه‌ر چه‌ندان نه‌خۆشخانه و شتومه‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌كه شكێنراون و زیانیان پێ گه‌یه‌نراوه.