به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان گرتنی تۆمه‌تبارێك و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شه‌ش كیلۆ و 550 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند.
بڕی شه‌ش كیلۆ و 550 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ری له‌ده‌ست گیرا
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی حوزه‌یران، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان رای گه‌یاندووه، دوای وه‌رگرتنی زانیاری و به‌دواداچوونی ورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كان له 20ی حوزه‌یران له هه‌ولێر، له‌كاتی فرۆشتن توانرا تۆمه‌تبارێك به‌ناوی "أ،ع،ا" بگیرێت كه بڕیی شه‌ش كیلۆ و 550 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ری له‌ده‌ست گیرا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، سێ كیلۆ گرام ماده‌ی هه‌شبه‌ر له جۆری حه‌شیش و بڕی كیلۆیه‌ك و 800 گرامیش له جۆری تلیاك و بڕی كیلۆیه‌ك و 750 گرام له جۆری شیشه بووه".
به‌گوێره‌ی یاسای 14ی ماده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كه كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراوه. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ماده هۆشبه‌ره‌كان وای راگه‌یاندووه.