ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا ده‌بێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ره‌وانه بكات و " ناكرێ له‌كاتی هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌كدا كوردستان بكرێته قوربانی".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی حوزه‌یران، عه‌لا مه‌كی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق بۆ "وشه" گوتی، پێویسته حكوومه‌تی عێراق هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات، چونكه ناكرێت له هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌ك عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی هاتنی داعش تائێسته ده‌رگای بۆ هه‌زاران ئاواره كردووه‌ته‌وه
روونیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی هاتنی داعش تائێسته ده‌رگای بۆ هه‌زاران ئاواره كردووه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته به‌غدا ئه‌و له‌به‌رچاو بگرێ.
هه‌روه‌ك به پێویستی ده‌زانێ كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان گفتوگۆ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكرێت و چیتر "هه‌رێم سزا نه‌درێت".
لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق له‌كاتێكدایه كه تا ئێسته كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌رده‌وامه و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش چه‌ندان جار كوردستان داوای گفتوگۆی كردووه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم