ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌سه‌ر دۆخی عێراق و چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه عێراق له نێو گه‌رده‌لوولدایه و ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاماری تووشبووان و مردووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو له هه‌ڵكشانه و سیسته‌می ته‌ندروستیش به ته‌واوی په‌كی ده‌كه‌وێ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بودجه‌ی پێویستیش له‌به‌ر ده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نییه، ئه‌وه‌یشی هه‌یه كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی تێدا ده‌كرێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئێسته نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق پڕبوون له تووشبووی كۆرۆنا و هه‌وڵی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی كاتی و مه‌یدانی خێرا ده‌درێ له ته‌واوی پارێزگه‌كان، له به‌غدا هۆڵی پێشانگه‌كان جموجۆڵی تێدایه تا وه‌ك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانی ئاماده بكرێ و تیمه‌كانی ئاماده‌سازی و ڕێكخستنی پێویستییه‌كان تا وه‌ك نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ڕێك بخرێت، به‌رده‌وامن له كاركردن، به‌ڵام دۆخه‌كه هه‌ر له مه‌ترسیدایه و ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یه‌نراوه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هه‌یه، به ته‌واوی جیایه له‌وه‌ی له واقیع ده‌گوزه‌رێت.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه كه‌لوپه‌لی پزیشكی تایبه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق ڕووی له كه‌مبوونه و ئه‌وه‌یشی له نه‌خۆشخانه‌كان بۆ خۆپارێزی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دانراوه، كه‌لوپه‌لی باش و كارا نین، بۆیه به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كان له‌و دۆخه سه‌خته و ته‌نگژه ئابوورییه داوایان له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كردووه، كه خۆیان ماسك و چاویلكه و جلی دژ به ڤایرۆسی له بازاڕ بكڕن، ئه‌مه‌یش به شكستێكی گه‌وره‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی عێراق ناو ده‌بات.
محه‌مه‌د به‌نده‌ر ئه‌ندازیار له دامه‌زراوه‌ی عه‌قیقی خێرخوازی له‌باره‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه مه‌یدانییه‌كه‌ی به‌غدا بۆ
واشنتن پۆست گوتی، پلانی ته‌واومان هه‌یه كه له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشخانه‌ی تری مه‌یدانی ئاماده بكه‌ین، چونكه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له عێراق ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه و هۆی سه‌ره‌كی ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یش بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه خه‌ڵكی زۆرترین سه‌ردانی یه‌كتریان كرد و پابه‌ندی خۆپارێزییه‌كان نه‌بوون، به‌وهۆیه‌وه جارێكی تر ڤایرۆسه‌كه له نێو كۆمه‌ڵگه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌ته‌وه.
پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خۆیان پێداویستییه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا ده‌كڕن
به گوێره‌ی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی تووشبوون له عێراق به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش جه‌ژن حه‌وت هێنده زیادی كردووه و تا ئێسته‌یش هه‌زار و 13 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه، سه‌یف به‌در گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق گوتی، زۆربوونی ڕێژه‌ی تووشبوون له عێراق كارێكی ترسناك و خێرایه، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌ی پشكنینه‌كان زۆر به‌رزكراونه‌ته‌وه، له مانگی ڕابردوو ڕۆژانه چوار هه‌زار پشكنین ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته ڕۆژانه 13 هه‌زار پشكنین له عێراق ئه‌نجام ده‌درێ و له هه‌فته‌ی داهاتوویش ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ 20 هه‌زار پشكنین له ڕۆژێكدا به‌رز ده‌كرێته‌وه.
عێراق و هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك بوون له‌و شوێنانه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گرت و سه‌ره‌تا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی خه‌ڵك به خۆپارێزییه‌كان و به‌رده‌وامبوون له سه‌ردانی كردنی یه‌كتری، وایكرد ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر له پێشوو له نێو خه‌ڵك بڵاو ببێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش خه‌ریكه وڵاته‌كه به‌ره‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره ئاراسته ده‌كات.
ئه‌و كه‌لوپه‌له خۆپارێزیانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كڕیویه‌تی كوالێتی زۆر خراپه
ئه‌و پزیشكانه‌ی له سه‌نگه‌ری ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنان و له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا كار ده‌كه‌ن، هۆشداری ده‌ده‌ن، كه ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌یكات پێویست نییه و ناتوانرێ هه‌موو تووشبوون دابپۆشێ و چاره‌سه‌ر و هاوكاری ته‌ندروستیان بكرێ، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه.
چه‌ند پزیشكێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق قه‌ده‌غه‌ی كردووه به فه‌رمی قسه بكه‌ن، بێ ئاشكراكردنی ناوه‌كانیان بۆ ڕۆژنامه‌كه دواون و یه‌كێك له‌و پزیشكانه كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پارێزگای كه‌ربه‌لا كار ده‌كات و ده‌ڵێ، توانای نه‌خۆشخانه و كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌ربه‌لا له‌و ئاسته نییه و كه‌رتی ته‌ندروستی شكستی هێناوه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و دابینكردنی شوێنی مانه‌وه و چاره‌سه‌ركردن بۆ تووشبووانی كۆرۆنا، هاوكات ئه‌وه‌یشی ڕوون كرده‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی پشكنین فه‌رمانی به تیمه‌كانی پشكنین كردووه، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه پشكنینیان بۆ بكرێ، كه نیشانه‌كانی كۆرۆنایان هه‌یه، به‌ڵام توێژینه‌وه جیهانییه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كه‌سانێك بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانیشیان لێ ده‌ركه‌وێ، ڕوون بووه‌ته‌وه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌یشی گوت، كه ئه‌وان له نێو گه‌رده‌لوولدان و نازانن به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن و چی ڕوو ده‌دات، ته‌نانه‌ت جلی دژه ڤایرۆس و ماسكی تایبه‌ت و پێویستییه‌كانی خۆپارێزی بۆ پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش كوالێتیان نزمه و مه‌ترسی هه‌یه كه كۆرۆنا گورزێكی گه‌وره له پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی وڵاته‌كه بدات، كه ئه‌مه‌یش كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌تر دروست ده‌كات و كه‌س نامێنێته‌وه كه خزمه‌تی تووشبووان بكات.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ئاماژه‌ی داوه، كه وه‌زاره‌ته پێویستی به پاره‌ی زیاتره، به‌ڵام حكوومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه نادات، هاوكات به‌رپرسێك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیش بۆ واشنتن پۆست گوتویه‌تی، ئه‌وان پاره‌ی باشیان بۆ وه‌زاره‌ته‌كه خه‌رج كردووه، به‌ڵام به شیاوی به‌كارنه‌هێنراوه.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ، لیژنه‌كانی كڕین و فرۆشتن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگه‌كان خۆیان خه‌ریكی كڕینی پێویستییه‌كانی خۆپارێزین له كۆرۆنا بۆ پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی كوالێتی نزم ده‌كڕن و به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان دابه‌شی ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ئه‌و شاڵاوی تووشبوونه‌ی هاووڵاتییان به كۆرۆنا، سه‌رچاوه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویستیان به دامه‌زراندنی به په‌له‌ی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌رچوو له كۆلێژه پزیشكی و په‌رستاری له شاره جیا جیاكانی عێراق هه‌یه، به‌ڵام حكوومه‌ت ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه كه پزیشك و كارمه‌ندی نوێ دابمه‌زرێنێت و داوای لێكردوون به خۆبه‌خش خزمه‌ت بكه‌ن و دوای باشبوونی دۆخی ئابووری سه‌رجه‌میان داده‌مه‌زرێنێت، به‌ڵام ده‌رچووان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به توندی ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و گاڵته به‌و بۆچوونه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.