بیونسیه كه خاتوونه گۆرانیبێژێكی زۆر ناوداری ئه‌مه‌ریكایه، له رۆژ و جه‌ژنی رزگاربوونی ئه‌مه‌ریكا له كۆیلایه‌تی كه ساڵانه 19ی حوزه‌یران ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن، ئه‌و هونه‌رمه‌نده گۆرانییه‌كی نوێی له دژی ره‌گه‌زپه‌رستی كرده دیاری ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بیونسیه‌ی گۆرانیبێژ له‌كاتێكدا گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی له ئاهه‌نگی جه‌ژنی رزگاربوونی ئه‌مه‌ریكا له كۆیلایه‌تی له تێكساس پێشكه‌ش كردووه، تایبه‌ته به داكۆكیكردن له‌و ره‌شپێسته‌ی ئه‌مه‌ریكاییه "جۆرج فلۆید" كه به‌هۆیه‌وه خۆپێشاندان له دژی ره‌گه‌زپه‌رستی و توندوتیژیی پۆلیس هه‌موو ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه.
تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی بیونسیه، باس له مێژووی ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، هاوكات ئاماژه به توندوتیژیی پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا و خۆپێشاندانه‌كان ده‌كات. گۆرانییه‌كه دروست داكۆكیكردنه له ره‌گه‌زپه‌رستی و چه‌وسانه‌وه‌ی ره‌شپێسته‌كان.
ئه‌و ئاهه‌نگه له رۆژ و جه‌ژنی رزگاركردنی ئه‌مه‌ریكا له كۆیلایه‌تی، له تێكساس به‌ڕێوه چوو كه بیونسیه خۆی له‌و شاره له دایك بووه و ساڵانه له له‌و بۆنه‌یه و له ئاهه‌نگی تێكساس به‌شداری ده‌كات.
بیونسیه نۆڵز له ساڵی 1981 له ویلایه‌تی تكساسی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، ئه‌و گۆرانیبێژ و سه‌ماكارێكی زۆر ناوداری دنیایه. بیونسیه هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی راپی ئه‌مه‌ریكی "جای زی" كردووه. له منداڵییه‌وه خوێندنی سه‌مای بالیه‌ی ته‌واو كردووه و بووه‌ته گۆرانیبێژ و سه‌ماكارێكی ناودار. یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی له ساڵی 2003 به‌ناوی "Dangerously in Love” بڵاو كردووه‌ته‌وه. له 2005دا خه‌ڵاتی "گرامی" وه‌رگرتووه. له 2006دا له فیلمێكی موزیكیدا خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه. ئه‌لبوومه‌كانی بیونسیه به پڕفرۆش‌ترین هه‌ژمار ده‌كرێ و له رێیانه‌وه بووه‌ته ده‌وڵه‌مه‌ندترین خاتوونه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكا.