مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی حوزه‌یران، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی دانوستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرا بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام و ڕێككه‌وتن به ئاراسته‌ی دابینكردنی ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌وه كرده‌وه، "ئێمه ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی، جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبوونه‌كانی خۆمان به‌رانبه‌ر به دابینكردنی ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی گشتگیر كه تێیدا ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی هه‌ر لایه‌ك دیار بێت و جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بێت".
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراقدایه، فاكته‌رێكی گرنگیشه بۆ هێنانه‌دیی سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه‌دا .
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، سبه‌ی سێشه‌م 2020/6/23 سه‌ردانی به‌غدا بكات.