پێگه‌ی نیو ئینته‌رناشنالیستی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌سه‌ر دۆخی ئێسته‌ی كورد بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه‌ی ئێسته توركیا له ناوچه كوردییه‌كانی سووریا و عێراق ئه‌نجامی ده‌دات، به پشتیوانی خیانه‌تێكی تری جیهانه له كورده‌وه و باس له‌وه‌یش ده‌كات، كه خیانه‌ته‌كان وه‌ك زنجیر ناپچڕێن و دوایییان نایه‌ت و هه‌میشه كورد ده‌بێته‌وه قوربانی، ئه‌مه‌یش به مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناو ده‌بات.
ڤانسیا بیرد ژنه ڕۆژنامه‌وان و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ڕێكخراوی لێبورده‌یی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و خاوه‌نی چه‌ندان كتێب له پێگه‌ی
نیو ئینته‌رناشنالیست، بابه‌تێكی به ناونیشانی "دووباره خیانه‌ت" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، له 20ی ئۆگستی 1920، كه ته‌نیا مانگێكی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی 100 ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت، ده‌وڵه‌ته براوه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان به‌ڵێنیان به كورد قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیان بۆ دروست بكه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا دوای سێ ساڵ له‌و به‌ڵێن و په‌یماننامه‌یه په‌شیمانبوونه‌وه و خیانه‌تیان له‌و گه‌له كرد و په‌یماننامه‌ی لۆزانیان به په‌یمانی سیڤه‌ر گۆڕی.
ئه‌مڕۆ كه هه‌موو جیهان خه‌ریكی په‌تای كۆڕۆنایه و پێشبینی ده‌كرا نزیكبوونه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌یه‌كتر زۆر زیاتر بێ، بۆ خۆپارێزی و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسین دژ به‌و ڤایرۆسه‌كه جیهانییه، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه شوومه كه كۆرۆنا جیهانی ته‌نیوه، توركیا پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆیی، له ده‌ره‌وه‌ی سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خۆیه‌وه‌یش ده‌ستی به بۆردمان و له‌ناوبردنی كورد كردووه و جیهانیش به ته‌واوی بێده‌نگه.
له سووریا ئاو له خه‌ڵكی كورد ده‌گرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو هێرشی فره‌وانی كردنه‌سه‌ر به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێ، ده‌بوو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و زلهێزانی جیهان، به‌هۆی بوونی په‌تای كۆرۆناوه سه‌ركۆنه‌ی توندی توركیا بكه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناكی لێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، سه‌ره‌ڕای لێدوان و بۆچوونی جیاوازی سیاسی، له واقیعه‌وه له‌شكركێشی له مێژوو تۆمار نه‌كرابووایه، له كاتێكدایه جیهان پێویستی به‌وه‌یه هه‌مووان ده‌ست بخه‌ینه ده‌ستی یه‌كتره‌وه و ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا ببینه‌وه.
له كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرا جه‌نگ و ململانێكان بوه‌ستێنرێن و هه‌مووان ڕووبه‌ڕووی كۆڕۆنا ببنه‌وه، كه‌چی توركیا بۆمبابارانی كورد ده‌كات و جیهانیش بێده‌نگه
توركیا له سنووری خۆی به تۆمه‌تی جۆراوجۆره‌وه، ده‌ستی به ڕه‌شبگیرییه‌كی یه‌كجار فره‌وان كردووه و وڵاتی كردووه‌ته گرتووخانه‌یه‌كی گه‌وره، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌مایه‌كی دیموكراسی سه‌رۆك شاره‌وانییه هه‌ڵبژێراوه‌كانی نوێنه‌ری خه‌ڵك له كار لا ده‌بات و ده‌یانخاته گرتووخانه‌وه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن، كه‌چی جیهان بێده‌نگه و هه‌مووانیش خۆیان به به‌رگریكاری دیموكراسی ناوده‌به‌ن!
حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن مامۆستایه‌كی ناوچه‌ی عه‌فرینه و ئێسته له ناوچه‌یه‌كی حه‌له‌ب له كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌ژی، كه 150 هه‌زار كوردی تری تێدایه، ئه‌و پێی گوتم، له ژێر بۆمبارانی فڕۆكه و تۆپهاوێژه‌كانی توركیا ماڵ و زێدی خۆمان جێهێشت و ڕامان كرد و دواتریش ئێمه‌یان بۆ ئه‌و كه‌مپه گواسته‌وه.
ڤانیسا ده‌ڵێ، كورده‌كانی عه‌فرین و ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا، كه خاكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن توركیا و هاوپه‌یمانه توندڕۆكانی داگیركراوه، ئێسته ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی گرتن و سوكایه‌تی پێكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌بنه‌وه، ئه‌و كوردانه‌یشی كه ڕایان نه‌كردووه و له زێدی خۆیان مانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نامرۆییانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و دووكان و خانووه‌كانیان ده‌گیرێت و تاڵانی ماڵه‌كان به به‌رچاوی خۆیانه‌وه ده‌كرێ و ناتوانن وه‌ڵامیشیان بده‌نه‌وه، خانوو و زه‌وییه‌كانیان به فشار و هه‌ڕه‌شه ده‌خه‌نه سه‌ر ناوی خۆیانه‌وه. ته‌نیا له هێرشی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو كه توركیا كردییه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، 200 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون و 288 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 600 كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی گه‌وره و بچووك چۆڵكران و 127 ماڵ وێرانكرا، 460 هه‌زار كه‌س بێبه‌شكران له ئاو، 1.8 ملیۆن كه‌سیش پێویستیان به هاوكاری مرۆییه و 86 هه‌زار منداڵیش له خوێندن دابڕان.
تێگه‌یشتن له‌و دوو ڕووییه‌ی جیهان قورسه و كورده‌كانیان به پاڵه‌وان ناوبرد و دواتریش پشتیان تێ كردن و به‌رده‌وام خیانه‌تیان لێ ده‌كه‌نه‌وه
له ڕاستیدا زۆر قورسه له‌و دوو ڕووییه‌ی جیهان تێ بگه‌یت، كاتێك كورده‌كان سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆریستانیان گرت و له سنووره‌كانی ئێرانه‌وه تا ده‌ریای ناوه‌ڕاست له هه‌موو لایه‌كه‌وه داعشیان تێك‌شكاند و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر تۆمار ده‌كردن، به‌رپرسانی جیهان به پاڵه‌وانی مه‌زن و پارێزه‌ری مرۆڤایه‌تی ناویان ده‌بردن، هێشتا ئه‌و قسانه له‌بیری كه‌س نه‌چووه‌ته‌وه، كه‌چی ئه‌وه چه‌ند جارێكه جیهان بێده‌نگ ده‌مێنێته‌وه و كۆمه‌ڵكوژی كورد ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
كاتێك پێویستیان به كورد بوو بۆ شه‌ڕكردن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتان ڕاسته‌وخۆ چه‌كیان به كورد ده‌گه‌یاند، به‌ڵام له سه‌رده‌می كۆرۆنا، كۆمه‌كه‌كان له ڕێی دیمه‌شق و به‌غداوه ده‌گه‌یه‌نرێت، له كاتێكدا ناوچه‌كانی كورد له سووریا و عێراق زۆرترین ئاواره‌ی تێدایه و پێویستی به زۆرترین كۆمه‌كه، به‌ڵام جیهان شه‌رمه‌زاره، چونكه خیانه‌ته‌كانی له كورد خه‌ریكن ده‌بن به زنجیره‌یه‌كی نه‌پچڕاو و به‌رده‌وام دووباره ده‌بنه‌وه، هه‌رگیز نایه‌نه‌وه هۆشی خۆیان و دیموكراسی و مافی مرۆڤیش به به‌رده‌وامی ده‌ڵێنه‌وه.