چه‌ند ساڵێكه چه‌مكی
پاره‌ی سووتاو و سامانی سووتاو بۆ گازی سروشتی عێراق به‌كارده‌هێنرێت، چونكه له‌و بیره نه‌وتییه‌كانی عێراق، ئه‌و گازه سروشتییه‌ی بوونی هه‌یه، نه سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ، نه ده‌پالێورێ تا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێ، به‌ڵكوو له ڕێی بۆرییه‌كه‌وه له بیره نه‌وته‌كه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه و به هه‌وادا ده‌سووتێت، ئێسته‌یش كه وڵاته‌كه به‌ره‌و هه‌ره‌سێكی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌ڕوات، تاكه پلان و ڕێگه ئه‌وه‌یه كه گرنگی به به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی بدات و چیتر ئه‌و ملیۆنان دۆلاره‌ی به هه‌وادا ده‌یسووتێنێت به‌رده‌وامی نه‌بێ و بگره ببێته مایه‌ی ڕزگاربوونی وڵات له داڕمانێكی ته‌واوه‌تی.
ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا هه‌ر پیلانی عێراقه، به‌ڵكوو ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپێك"یش ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له به‌رانبه‌ر داوا به‌رده‌وامه‌كانی عێراق بۆ چاوپۆشیكردنی وڵاتان له به‌غدا له‌باره‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س بۆی دانراوه، پلانی دووه‌م خرایه به‌رده‌م عێراق، به‌ڵام ئه‌مه چۆن چۆنی جێبه‌جێ ده‌كرێ، هێشته گرفتێكه و كۆكردنه‌وه و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه كارێكی ئاسان نییه.
حامد یونس جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پرۆژه‌یه‌كی بۆ ئه‌و بواره داڕشتووه، كه به‌وهۆیه‌وه ده‌توانرێ ڕۆژانه 1.2 ملیار پێ سێجا گازی سروشتی به‌رهه‌م بهێنن، له كۆی ئه‌و 2.7 ملیار پێ سێجاه‌یه‌ی كه ڕۆژانه له‌گه‌ڵ نه‌وت دێته ده‌ره‌وه و ده‌سووتێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش به‌رنامه‌ی ته‌واو هه‌یه، بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی گازی سروشتی له عێراق، كه ته‌نیا له هه‌ردوو كێڵگه‌ی عه‌كا و مه‌نسوورییه، ڕۆژانه ده‌توانرێ 700 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی لێ به‌رهه‌م بهێنرێت.
ئه‌مه‌ریكا و ئۆپێك زۆرترین فشاریان له‌سه‌ر به‌غدا دروست كردووه تا كه‌رتی گازی سروشتی په‌ره پێ بدات
هۆكاری ڕووكردنی عێراق بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گازی سروشتی ته‌نیا داڕمانی ئابووری وڵاته‌كه و نرخی نه‌وت نییه و فشاره‌كانی ئۆپێك نییه، به‌ڵكو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش به به‌رده‌وامی هۆشداری به به‌غدا ده‌دات، به‌وه‌ی پشت به‌خۆی ببه‌ستێ و چیتر پێویستی به وزه‌ی كاره‌با و گازی سروشتی نه‌بێ كه له ئێرانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی باشووری عێراق هاورده‌ی ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش واشنتن پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆی بۆ پێشخستنی كه‌رتی گازی سروشتی له عێراق ده‌ربڕیوه، چونكه ئامانجیه‌تی كه ئیتر به‌غدا شوێنگره‌وه‌ی تاران بدۆزێته‌وه و پێویستییه‌كانی ناوخۆی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یان وڵاتانی كه‌نداو ده‌سته‌به‌ر بكات و به ته‌واوی پابه‌ندی گه‌مارۆ و سزاكان بێت، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێرانی سه‌پاندووه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌ده‌گی گازی سروشتی له عێراق به 135 تریلیۆن پێ سێجا مه‌زه‌نده ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه ڕیزبه‌ندی دووه‌م وڵات بگرێ له خاوه‌نی زۆرترین یه‌ده‌گی گازی سروشتی، به‌ڵام تا ئێسته هیچ سوودێكی ئه‌وتۆ له‌و سامانه سروشتییه وه‌رنه‌گیراوه، به‌ڵكوو به هه‌وادا بڵاو ده‌كرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای بێسوودی ژینگه‌ی ناوچه‌كانیشی به ته‌واوی ژه‌هراوی كردووه، پێویستی به پاره و دراو بۆ به‌رگرتن له‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ی به‌رۆكی گرتووه، دوای چه‌ندان ساڵ له سووتاندنی ئه‌و پاره‌یه، دواجار به‌هۆی فشاره‌كانه‌وه بیری له‌وه كرده‌وه، كه ئیتر ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنانی گازی سروشتی بكات و ته‌نیا پشت به نه‌وت نه‌به‌ستێت.
ساڵی ڕابردوو عێراق 16 ملیار پێ سێجا گازی سروشتی به هه‌وادا سووتاندووه
هه‌رچه‌نده نرخی گازی سروشتیش هێنده به‌رز نییه و به‌هۆی كۆرۆناوه ئه‌میش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبووه، له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام به هه‌موو پێوانه‌كان له نه‌وت باشتره و خواستی زیاتری له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر ئه‌م پلانه‌ی به‌غدا به پشتیوانی ئۆپێك و ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وا عێراق ده‌توانێ به نه‌وت و گاز زۆرترین داهاتی ساڵانه كۆ بكاته‌وه و جارێكی تر به خێرایی ڕوو له هه‌ستانه‌وه و بووژانه‌وه بكات، به پێچه‌وانه‌وه مه‌ترسی داڕمانی ته‌واوه‌تی ئابووری عێراق ئه‌گه‌رێكی زۆر نزیك و كراوه‌یه.
له ئه‌نجامی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌سه‌وه به‌غدا ناچاره له 4.46 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌وه، كه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كرد، ده‌بێ ئێسته ته‌نیا 3.4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات، ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه ده‌بێته هۆكاری توانه‌وه و له‌ناوچوونی عێراق، جیا له‌وه‌یش بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ناتوانرێ پلانێكی گشتگیر و سه‌رتاسه‌ری له هه‌موو عێراق جێبه‌جێ بكرێ، تا له‌و ڕێیه‌وه بتوانرێ ڕووبه‌ڕووی پاشه‌كشه‌ی ئابووری وڵاته‌كه بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق پێویسته هه‌نگاوی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردنی گرژی و كێشه‌كان بێ له‌باره‌ی وزه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه له‌باره‌ی گازی سروشتی باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو عێراق به بڕی 16 ملیار پێ سێجا گازی سروشتی سووتاندووه، كه به‌م بڕه ده‌یتوانی وێڕای ئه‌وه‌ی پێویستی ناوخۆ به ته‌واوی ده‌سته‌به‌ر بكات و كاره‌بای زۆری پێ به‌رهه‌م بهێنێت، هاوكات به هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه سامانێكی زۆر زیاتری له‌وه ئێسته ده‌ست ده‌كه‌وت، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ی به مانگه‌كانی ئێسته و ساڵی ڕابردوو.