تا ئێسته به‌شێكی زۆر له كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانڤ، له په‌خشكردنی درامای توركی به‌رده‌وامن كه به‌گوێره‌ی رای توێژه‌ران ئه‌و دراما توركییانه كاریگه‌ری نه‌رێنییان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌یه و هۆكارێكن بۆ دروستبوونی سه‌تان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌شێك له توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێیان وایه ئه‌و دراما توركییانه له‌گه‌ڵ كولتووری كوردهواری یه‌ك ناگرنه‌وه، نامۆن به نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و په‌روه‌رده‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
نیگا عوسمان ده‌رچووی زانكۆیه بۆ "وشه" گوتی، دراما چ توركی بن یا هی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بن كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و كولتوور په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
ده‌رهێنه‌رانی كورد هه‌وڵ بده‌ن درامای كوردی به‌رهه‌م بێنن و به جۆرێك خه‌ڵك له دراما توركییه‌كان دوور بخه‌نه‌وه
ئه‌و پێی وایه ئاساییه ئه‌گه‌ر شێوازی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی له‌سه‌ر په‌خشكردنی درامای توركی راهاتوون بگۆڕێت و به‌رنامه‌ی به سوودی بیانی په‌خش بكه‌ن كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی تاك هه‌بێت، یا ده‌كرێ درامای كوردی به‌رهه‌م بهێنرێ كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا باس بكات.
له به‌رانبه‌ر زۆربوونی دراما توركییه‌كان، ره‌خنه‌یش له ده‌رهێنه‌رانی كورد ده‌گیرێ كه نه‌یانتوانیوه به‌پێی پێویست درامای كوردی به‌رهه‌م بهێنن. شووشه كامووسی شاعیر بۆ "وشه" گوتی، هه‌موو درامایه‌كی بیانی كاریگه‌ری هه‌یه، به تایبه‌ت له لایه‌نه نهرێنییهكهیهوه، چونكه هێشتا هونه‌رمه‌ندانی دراما كوردییه‌كان نه‌یانتوانیوه چێژی بینه‌ری كورد تێر بكه‌ن.
ئه‌و هه‌مان داواكاری هه‌یه كه ده‌رهێنه‌رانی كورد هه‌وڵ بده‌ن درامای كوردی به‌رهه‌م بێنن و به جۆرێك خه‌ڵك له دراما توركییه‌كان دوور بخه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه ئاواز شێرزاد توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ "وشه" گوتی، دراما توركییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر تێكدانی خێزانی كورد و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی كولتووری كوردهواری.
روونی كرده‌وه كه كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌كته‌رانی ناو ئه‌و دراما توركییانه زۆر به ناشازی رۆڵ ده‌بینن كه له ژیانی ئاسایی خۆیشیان وانین. بۆیه ئه‌وه راسته‌وخۆ تێكدانی تاكی كۆمه‌ڵگه‌یه.
وه‌ك ڕه‌خنه‌یشی له میدیاكان گرت كه به‌بێ هیچ چاودێرییه‌ك ئه‌و درامایانه په‌خش ده‌كه‌ن و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌سه‌ر نییه.
هه‌ولێر/ په‌ریهان عومه‌ر