دڵشاد به‌رزنجی
چه‌ند رۆژ پێش ئێسته، به‌شێكی زۆر له گه‌لی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی 25/9/2017یان پیرۆز راگرت و به هه‌نگاوێكی پیرۆز و مافی یاسایی و سروشتی گه‌لی كوردستان له قه‌ڵه‌میان دا. به‌شێكی تر له لایه‌نه سیاسییه‌كان كه پێشتریش دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوون، به رووداوێكی ماڵوێرانكه‌ر بۆ گه‌لی كوردستان له قه‌ڵه‌میان دا.
دیاره بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ر پرسێكی چاره‌نووسساز و مافی ره‌وای هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له هه‌ر قۆناغێكدا بێت، پرۆسه‌ی ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی یاسایی سروشتییه بۆ وه‌رگرتنی ڕای گه‌ل له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كان، بۆیه گه‌لی كوردستان له ٢٥/٩/٢٠١٧ به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان بۆ ده‌ربڕینی بۆچوون له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان كرد، ئه‌نجامه‌كه‌یشی زۆر دڵخوشكه‌ر بوو، هه‌رچه‌ند به‌هۆی روانگه‌ی جیاوازی سیاسیی حزب و لایه‌نه‌كان و بارودۆخی ناهه‌مواری گوزه‌ران، رێژه‌یه‌كی ده‌نگده‌ران به‌شداری راپرسییه‌كه‌یان نه‌كرد.
ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كارێكی گه‌وره بوو كه له ئه‌نجامی نه‌مانی زه‌وینه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق و نه‌مانی متمانه له نێوان هه‌رێمه‌كه و ناوه‌ند هاته ئاراوه.
شكست پێهێنان به كارپێنهكردنی ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆم، له ئه‌نجامی بڕیاری ستراتیجی هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد نه‌بوو، به‌ڵكو له پێڕه‌وكردنی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ناوخۆیی بوو بۆ شكست پێهێنانی ریفراندۆم له‌سه‌ر بنه‌مای لێدانی پێگه‌ی بارزانی تا ئه‌م هه‌نگاوه نه‌بێته سه‌روه‌رییه‌كی تر بۆ بارزانی، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش زه‌وینه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ره‌خساند بۆ لێدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، ئه‌وه‌بوو رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری لێ كه‌وته‌وه كه خیانه‌تێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو.
ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین پیلانی هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی، ماوه‌یه‌كی درێژ بوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی هاتبووه داڕشتن، به‌و نیازه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سنووره‌كانی پێش هاتنی داعش و سه‌رده‌می مالیكی، هه‌روه‌ها داواكاری یه‌ك له دوایه‌كی حكوومه‌تی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ هێڵه‌كانی به‌رگریی پێش شه‌ڕی داعش، ئه‌وانه هه‌موو ئاماژه بوون بۆ ئه‌و پیلانه، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له كاتی ئاماده‌كاری بۆ رزگاركردنی مووسڵ له بنده‌ستی ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعش، سه‌ركردایه‌تی كورد داوای كرد به‌ر له رزگاركردنی مووسڵ، داعش له ناوچه‌كانی حه‌ویجه ده‌ربكرێن، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق قبووڵی نه‌كرد، چونكه پیلانی هه‌بوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌نجام ئه‌و هێزانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له دوای سه‌ركه‌وتن له مووسڵ و ناوچه‌كانی تر، به‌هه‌وای سه‌ركه‌وتن و به گه‌له‌كۆمه له ده‌وری كه‌ركووك كۆ كرانه‌وه، فشارێكی گه‌وره‌ی ده‌روونی له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه دروست كرد، وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستانیش له رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه هاوكاری لۆجستی و به‌شداری داگیركردنی كه‌ركووك بوون. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بووایه، پێشمه‌رگه به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌كه‌وت و توانای به‌رگریی هه‌بوو. ره‌نگه هه‌ردوو رۆژیش شه‌ڕ به‌رده‌وام بووایه، لایه‌نی سێیه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌هاتنه سه‌ر خه‌ت و له به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌شكایه‌وه.
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، حكوومه‌تی عێراق له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له شارۆكه‌ی خورماتوو و كه‌ركووك به‌گشتی، هیچی خراپ نه‌ما به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد نه‌یكات، ئه‌و غه‌دره‌ش ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایی عێراقه‌وه نه‌كراوه، به‌ڵكو وڵاتانی تری ناوچه‌كه‌یش درێغییان له پێڕه‌وكردنی ئه‌و سیاسه‌ته نه‌كردووه، وه‌ك رۆژانی رابردوو شایه‌تی هێرشی مووشه‌كبارانی ئێران بووین بۆ سه‌ر خوشك و برایانمان له كۆیه كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندان رۆڵه‌ی خه‌باتكاری كورد شه‌هید و بریندار بوون. كه‌چی له به‌رانبه‌ردا كه‌مترین هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی عێراقمان نه‌بینی.
پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر كوردستان خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری بووایه، ئێران یان توركیا بوێریی ئه‌وه‌ی ده‌بوو ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و توانای سه‌ربازیی خۆیان له كوشتنی ژن و پیاوی كورد تاقی بكه‌نه‌وه؟ بێگومان نه‌یده‌توانی په‌نا بۆ ئه‌و كرده‌وه‌یه ببه‌ن. بۆیه كورد تا قۆناغی بێ ده‌وڵه‌تی تێنه‌په‌ڕێنێت، نابێ چاوه‌ڕوانی بۆ ژیانێكی دوور له شه‌ڕ و ماڵوێرانی هه‌بێت، چونكه كه‌م نین ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ریفراندۆم هیچ گرنگییه‌كی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌یشیان له گه‌مژه‌ییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌و پێیه‌ی ژانی له‌دایكبوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی زۆر سه‌خت و دژوار بوو، سه‌ره‌ڕایی دژایه‌تیكردن و ددان نه‌نان به ئه‌نجامه‌كه‌یدا، به‌ڵام ریفراندۆم هه‌ر به به‌رزترین و باڵاترین ده‌ستكه‌وت له مێژووی نوێی گه‌له‌كه‌مان ده‌مێنێته‌وه، مادام ئه‌و قۆناغه‌مان بڕی، ئێسته ده‌توانین بڵێین به‌دیهاتنی سه‌ربه‌خۆیی مه‌حاڵ نییه.
دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌لانی تریش هێنده ئاسان نه‌بووه، ئه‌گه‌ر سه‌یری زۆر له‌و 35 ده‌وڵه‌ته‌ی له دوای ساڵی 1990 به رێی جیاواز دروست بوون بكه‌ین، ده‌بینین به ئاسانی و بێ قوربانیدانی گه‌وره نه‌هاتوونه‌ته كایه‌وه، به‌بێ دوودڵی ره‌وشه‌كه باشتر نابێ، به‌ڵكو زۆر له‌وه‌ی هه‌یشمانه له ده‌ستی ده‌ده‌ین، بۆیه تا بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی دوا بكه‌وێت، كێشه و ململانێی نێوانمان قووڵتر ده‌بنه‌وه و ئازاره‌كانمان زۆر زیاتر ده‌بن.
سیاسه‌تی سڕینه‌وه و دژایه‌تیكردنی خه‌ڵكی كوردستان له عێراق ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ر و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌هێشتووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی به‌غدا ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی پێش خست، به‌ڵام ئێسته‌یش دیاره عێراق شیاوی ئه‌وه نییه خه‌ونه‌كانی خۆمانی له‌سه‌ر هه‌ڵبچنین
زۆر جار له ناو ڕاگه‌یاندنه‌كانی دژی ریفراندۆم ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ده‌كه‌ن كه ڕووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر به‌راورده به رووداوه‌كانی 31 ئاب و هه‌مان شتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له نێوان رووداوه‌كانی 31 ئاب و 16ی ئۆكتۆبه‌ر بكه‌ین، ده‌بینین جیاوازی زۆری هه‌یه، سه‌ره‌تا ده‌بێت یه‌ك بنه‌ما دیاری بكرێت، ئه‌ویش (هه‌ر پارت و لایه‌نێك بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌ت و پارتی سیاسی پێوه‌ندیی و رێككه‌وتن بكات به مه‌رجێك زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌گه‌یه‌نێت).
راسته هه‌ردوو رووداو له چوراچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی سیاسی خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی سیاسی و ئیداری و ئابووریی كوردستانه‌وه سه‌یری هه‌ردوو رووداو بكه‌ین، ده‌بینین 31ی ئاب راسته رێككه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵام له ئه‌نجامدا نه یه‌ك بست خاكی كوردستان و نه بڕیاری سیاسی و ئیداری و ئابووری هه‌رێم نه‌خرایه بنده‌ستی حكوومه‌تی ئه‌وسای عێراق، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانی رووداوی شوومی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌مانه‌ی لێ كه‌وته‌وه:
1- به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانی به (شاری كه‌ركووكی خوشه‌ویسته‌وه) كه‌وته ژێرده‌ستی میلیشیاكان.
2- به‌غدا به‌شێكی زۆری ده‌سه‌ڵاتی له هه‌رێمی كوردستان سه‌نده‌وه.
3- له‌سه‌ر ئاستی پێگه‌ی دیپلۆماسی و پێوه‌ندی ده‌ره‌وه، ئێسته به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا، هیچ سه‌رۆك وڵات و وه‌زیر و شاندی دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تی ناتوانێ راسته‌وخۆ بێنه هه‌رێم.
4- له‌سه‌ر ئاستی ئابووری، هه‌رێم سێ كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌وره‌ی له ناوچه جێناكۆكه‌كان له ده‌ست داوه كه پێك دێن له (٥۳٥) بیره نه‌وت و داهاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێم رۆژانه (۳۷٥) هه‌زار به‌رمیل بوو.
5- به‌هۆی گۆڕینی ته‌رازووی هێز له نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراقدا، هه‌رێم وه‌ك دۆڕاو و به‌غدا وه‌ك براوه‌ی جه‌نگ ده‌رده‌كه‌وێ.
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره له‌و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوون له‌ژێر ناوی پڕوپاگه‌نده‌ی (كاتی نییه ئێسته)، ئێسته‌یش له یه‌كه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه نهتهوهیییهدا، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه (ئیتر كارتی ریفراندۆم سووتاوه)، كه‌واته ئه‌گه‌ر كاتی نه‌بێت و زه‌وینه‌ی ناوخۆیی نه‌بێت و كارتی ریفراندۆم سووتا، واته ئه‌و لایه‌نانه داوا له گه‌لی كورد له باشووری كوردستان ده‌كه‌ن واز له ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی بێنێت.