هاوڕێ نه‌هرۆ
دیارده‌ی نامۆبوون جۆری هه‌یه، بۆ نموونه نامۆبوونی ئیكۆنۆمی، نامۆبوونی ئه‌ده‌بی، نامۆبوونی سایكۆلۆجی. نامۆبوونی ئابووری وه‌ك ماركس باسی ده‌كات، سه‌ره‌تا لای چینی كرێكار سه‌ری هه‌ڵدا، كاتێ كه (لودییهكان) كارخانه‌كانیان ده‌شكاند، پێیان وابوو ئه‌م تۆپه‌ڵه ئاسنه سه‌رچاوه‌ی نههامهتییهكانیانه، دواتر وشیاربوونه‌وه كه ره‌گی نامۆبوون سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه كه به درێژایی ته‌مه‌ن ئیش ده‌كه‌ن، نابن به‌خاوه‌نی خۆیان، به‌ڵكو وه‌ك كۆیله سیسته‌م به‌كاریان دێنێ و رۆژانه و مانگانه و ساڵانه وزه‌یان ده‌مژێ به‌رامبه‌ر به بڕێك پاره‌ی دیاریكراو كه بایی ژیانی كولهمهرگیان ده‌كات.
وه‌ك ئاشكرایه چه‌مكی سیاسه‌ت درێژبوونه‌وه‌ی باری ئابوورییه، كه‌واته نامۆبوونی سیاسیش هه‌یه كه تیایدا مرۆڤ هه‌ست به لاوازی ئینتیما ده‌كات بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسییانه‌ی به رواڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا ئه‌جیندایه‌كی تریان هه‌یه، ئه‌م جۆره نامۆبوونه له وڵاتی ئێمه‌دا بوونی هه‌یه، حزبگهلێگ هه‌ن گوایا نوێنه‌ری میله‌ت و چینێكی دیاریكراون، به‌ڵام له واقیعدا وابه‌سته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كین، هاوكێشه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه حوكم به‌سه‌ر ره‌فتار و هه‌ڵویستیان ده‌كه‌ن، بۆیه له سایه‌ی ئه‌م قه‌ڵه‌مڕه‌وه، تاكی كورد به‌پێی قۆناغه مێژوویییه‌كان له نامۆبوونی ئه‌زه‌لی ژیاوه و ده‌ژی.
بۆ نامۆبوونی ئه‌ده‌بیش ده‌توانین ئه‌لبێر كامۆ به‌نموونه بخه‌ینه ڕوو كه كتێبێك هه‌یه له‌ژێر ناوی "نامۆبوون له ئه‌ده‌بی كامۆدا"، راستی زۆربه‌ی قاره‌مانه‌كانی كامۆ له نامۆبووندا ده‌ژین، نامۆبوون به‌رامبه‌ر به هه‌بوون، نامۆبوون به‌رامبه‌ر به كات، نامۆبوون به‌رامبه‌ر دووباره و چه‌ندباره‌ی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی رۆژانه. له رۆمانی نامۆبوون لای كامۆ قاره‌مانه‌كه له دنیای تایبه‌تی خۆیدا ده‌ژی هه‌روه‌ك تووشی شیزۆفرینیا هاتبێ، له كاتێكدا دایكی ده‌مرێ، به‌ڵام پشوودان و چوونه سه‌ر ده‌ریا له خۆی تێك نادا، له‌ناو ئه‌م رۆمانه نامۆبوونێكی تر خۆی حه‌شار داوه، ئه‌ویش ده‌رخستنی تیئاتری به‌دحاڵیبوونه.
ئه‌وانه‌ی له قووڵایی ئه‌ده‌بیدا ده‌ژین، هه‌ست به نامۆبوون ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به ده‌وروبه‌ر، به‌رامبه‌ر به گه‌ردوون، به‌رامبه‌ر به گه‌شتی كورتی سه‌ر گۆی زه‌وی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌به‌ستی من بێ نامۆبوونی سایكۆلۆجییه، ئه‌م جۆره نامۆبوونه وه‌ك پاڵتۆ وایه هه‌موو دیارده نامۆبووهكانی له‌خۆ گرتووه، بۆ نموونه هه‌ژار نامۆبوونی هه‌یه به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌مه‌ند، رۆژهه‌ڵاتی نامۆبوونی هه‌یه به‌رامبه‌ر به رۆژئاوایی (هه‌رچه‌نده من له ناخی مرۆڤی رۆژئاوایی ئاگادار نیم، له‌وانه‌یه ئه‌وانیش له هه‌ندێ رووه‌وه نامۆبوونیان هه‌بێ له به‌رامبه‌ر لایه‌نه رۆشنه‌كانی كولتووری رۆژهه‌ڵات).
ئه‌گه‌ر دیارده‌ی نامۆبوون له‌ڕووی سایكۆلۆجییه‌وه ئه‌نالیزه بكه‌ین، ئه‌وه بۆ گرێی كه‌مبوون ده‌گه‌ڕێته‌وه، گرێی كهمبوونیش له یه‌ك حاڵه‌تدا خۆی به‌رجه‌سته ناكات، بۆ نموونه تۆ زمانێكی دیاریكراو نازانی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و زمانه كه دوو كه‌س قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن، تۆیش ده‌سته‌پاچه راوه‌ستاوی هه‌ست به كه‌می ده‌كه‌یت یان هه‌ندێ جار گرێی كه‌مبوون وابه‌سته‌یه به حه‌قیقه‌ته‌وه، بۆ نموونه خه‌ڵكی شار له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی لادێ‌دا پێیان وایه حه‌قیقه‌تی پێشكه‌وتن لای خۆیانه یان شاره گه‌وره‌كان به‌رامبه‌ر شاره بچووكه‌كان.
له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه كێبه‌ركێیه‌كی شارستانی هه‌یه له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه، ئه‌م كێبه‌ركێیانه گرێی كه‌مبوون و نامۆبوون دێنێته كایه‌وه، كاتێ تۆ زانیارییه‌ك نازانی به‌رامبه‌ر یان ئه‌ویتر ده‌یزانێ، دیسان ئه‌مه دیارده‌ی نامۆبوونی لێ په‌یدا ده‌بێ كه پێی ده‌ڵێن نامۆبوونی مه‌عریفی، به‌ڵام له‌ڕووی هومانیزمه‌وه مرۆڤ مرۆڤه به‌ده‌ر له شوێن و زانیاری و ئاستی مه‌عریفی، بۆیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئینتیمای بۆ ویژدانی ده‌سته‌جه‌معی كۆمه‌ڵگه هه‌بێ، ئه‌م دابه‌شكارییه ناهێنێته ئاراوه و خه‌ڵك به‌رامبه‌ر دووچاری دڵه‌ڕاوكێ و سه‌رئێشه و شه‌ڕی ده‌روونی ناكات.
زۆر خه‌ڵك هه‌یه شكستی ده‌روونییان خواردووه له ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیانه، به‌تایبه‌تی له‌ناو حزبه سیاسییه‌كان و به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له حزبه كوردییه‌كان. ئه‌م كایه ده‌كرێ دژ به ئه‌ندامه‌كانیان، له‌وانه‌یه لایه‌نی ئه‌رێنیی هه‌بێ بۆ وشیاركردنه‌وه و بێداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كاڵفام، به‌ڵام ده‌بێ بزانی زه‌وینه‌ی مێشكی ئه‌و كه‌سه له‌باره ئه‌وجا ده‌توانی ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ی، له‌وانه‌یه جووڵاندنی گرێی كه‌مبوونی كه‌سێك هه‌ستی بریندار بكات بۆ ماوه‌یه‌ك پێی بتلێته‌وه، به‌ڵام فرۆید به شێوه‌یه‌كی روونتر باسی نامۆبوون ده‌كات، ته‌نانه‌ت له نێوان خوشك و برا له ته‌مه‌نی منداڵی، كچ به منداڵی ئیره‌یی به ئه‌ندامی نێرینه‌ی براكه‌ی ده‌بات له بیركردنه‌وه‌ی خۆیدا و ده‌ڵی بۆچی منیش هه‌مان شتم نییه؟ به‌شێوه‌یه‌كی تر بڵێم چه‌ند ژن نامۆبوونی هه‌یه به‌رامبه‌ر به پیاو، به‌هه‌مان شێوه پیاویش نامۆبوونی هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌وان.
له راستیدا هه‌ر ئافره‌ته پیاو تووشی حه‌په‌سان و نامۆبوون ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوی تینووی ئافره‌ت پێی وایه نهێنی به‌خته‌وه‌ری لای ژنه، هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن ئه‌م دووانه یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزی مۆتیڤ و بزوێنه‌ر لای ژنه، ئه‌گه‌رچی ژن به كرده‌وه ده‌ستپیشخه‌ری ناكات، به‌ڵام به نیگا و ده‌نگ و جووڵه ئاماده‌یی ده‌نوێنێ!
كه‌واته نامۆبوون له ئه‌نجامی لێكدانی دوو جه‌مسه‌ره‌وه دێته كایه‌وه كه پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌ی ده‌كات وه‌ك تاك و تاك، تاك و كۆ، تاك و سروشت، بۆ ئاگاداری مرۆڤ له پێوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدایه له‌گه‌ڵ سروشت، بۆ نموونه خۆر، با، باران، رۆشنایی و تاریكی، كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر زه‌ینی مرۆڤ به‌جێ دێڵن. بۆ نموونه پایز وه‌رزێكه له‌ڕووی زانستییه‌وه نامۆبوون له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ، له‌ده‌ستدانی هاوینێكی ئاسان و پێشوازیكردن له وه‌رزێكی سه‌نگین وه‌ك زستان، نامۆبوون و دڵه‌ڕاوكێ دروست ده‌كات، گه‌رده‌لوول و تۆفان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نادیارن بۆ مرۆڤ، به‌ئاسانی بۆی ده‌سته‌مۆ ناكرێ.
بۆیه له به‌رانبه‌ریاندا مرۆڤ هه‌ست به نامۆبوون ده‌كات، كه‌واته نامۆبوون هه‌ستێكه لای خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵات سه‌ر هه‌ڵده‌دا، په‌نابردنه به‌ر خودا و ئاین به‌شێكه له‌م ره‌فتاره، كاتی مرۆڤ نامۆ بوو به‌رامبه‌ر به دیارده‌كانی ده‌وروبه‌ر و نهێنی سه‌رهه‌ڵدانیان، په‌نا ده‌باته به‌ر هێزیك له خۆی گه‌وره‌تر، په‌ناگه‌یه‌ك رازی دڵی خۆی تێدا بكاته‌وه. ئێسته‌یش له كه‌نیسه‌كانی رۆما چه‌ند ژوورێكی بچكۆڵانه‌ی ته‌خته هه‌یه، هه‌ر دانه و قه‌شه‌یه‌كی تێدایه، خه‌ڵكه‌كه‌یش یه‌ك یه‌ك ده‌چن له ته‌ك ژووره‌كان راز و ده‌ردی دڵی خۆیان ده‌ڕێژن به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له گوناهه‌كانیان پاك بنه‌وه. لێره‌دا پرسیاریك دێته كایه‌وه: ئه‌گه‌ر مرۆڤ نامۆ نه‌بێ به‌رانبه‌ر خۆی، ناچێته ژێر ئه‌و باره‌وه كه ده‌ردی دڵی خۆی بۆ یه‌كێكی تر باس بكات، گوایا نوێنه‌ری خوایه له‌سه‌ر زه‌وین، له ئه‌وروپا كاتی پاپا پێویستی به پاره بوو، بڕیاری ده‌ركردنی (سه‌كی غوفرانی) وه‌رگرت گوایا ئه‌وانه‌ی بیكڕن خوا له گوناهه‌كانیان خۆش ده‌بێ، ئه‌مه‌ش كه‌ڵكوه‌رگرتنی نه‌رێنی بوو له نامۆبوونی خه‌ڵك له‌باره‌ی كرده‌وه‌كانیان، به‌ڵام مارتن لوپهر سه‌رسه‌ختانه دژی ئه‌م بڕیاره راوه‌ستا و هه‌وڵی پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی دا.
ئه‌وه‌ته له‌ناو كولتوورى كورده‌وارى خۆیشماندا، لاى شێخه‌كان كه مورید تووشی نامۆبوون ده‌كه‌ن، بۆیه له‌كاتی زیكر و دهفلێداندا یاده‌وه‌رییان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له نه‌ستیان بێت دێته ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ها ئاسمانییه‌كان نه‌گونجێت، به‌ڵام ده‌كرێ مرۆڤ خۆی خاوه‌نی خۆی بێت و پشت به بیركردنه‌وه و بڕوای خۆی ببه‌ستێ، به ره‌چاوكردنی به‌ها و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تا بتوانێ له ئاستی نامۆبوونی سایكۆلۆجی خۆی كه‌م بكاته‌وه.