فریاد محه‌مه‌د - ئه‌ڵمانیا
بوونی نزیكه‌ی 200 تۆمه‌تبار و زیندانی عه‌ره‌ب، وه‌ك ده‌گوترێ له‌وانه‌ن به‌شداری و رۆڵی كارایان هه‌بووه له شه‌ڕی داعش دژ به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك، له لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، كۆمه‌ڵێك پێشێلكارین له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت ماڵباتی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراوه، به‌م پێیه بێ به هۆی كۆمه‌ڵێك پێشێلكاری هه‌مه‌چه‌شن ده‌بێ یه‌كێتی وه‌ك حزب و به تایبه‌تیش ئه‌و به‌رپرسانه‌ی رۆڵیان هه‌بووه له حه‌شاردان و به نهێنی زیندانی كردنی ئه‌وانه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان به‌شداریان له هێرش كردنه سه‌ر خاكی كوردستان و شه‌هید و برینداركردن و به دیل گرتنی پێشمه‌رگه كردووه، بدرێنه دادگه.
پێویسته داواكاری گشتی له كوردستان به هۆی كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ته‌وه سكاڵا دژی یه‌كێتیی نیشتمانی و به تایبه‌ت ئه‌و به‌رپرسانه‌ی رۆڵیان له‌و پرسه‌دا هه‌بووه بداته دادگه. یه‌كێك له تۆمه‌ته‌كان ئه‌وه‌یه یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی دوور له یاسا به‌ركاره‌كان و بێ ئاگه‌داری دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی دادوه‌ری و ئیداری و ته‌ناهی هه‌رێمی كوردستان زیندانی نهێنی هه‌یه. خه‌ڵكێك كه به‌شداری له شه‌ڕێك بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان و دژ به هێزی پێشمه‌رگه كردووه و له لایه‌ن به‌شێك له هێزی پێشمه‌رگه كه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئینتیمای بۆ ئه‌و حزبه هه‌یه گیراوه، له بڕی ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی دامه‌زراوه ئه‌منی و ئیداریی و دادوه‌ریییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان بكه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ڕاده‌ستی حزبی كردووه.
وه‌ك به‌شێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی دانیانناوه ئه‌و گیراوه عه‌ره‌بانه كه له چه‌ند رۆژی رابردوو ڕاده‌ستی ئیداره‌ی عه‌ره‌بی كه‌ركووك كراوه‌نه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵان له زیندانه نهێنیه‌كانی یه‌كێتی هێڵراوه‌نه‌ته‌وه، چونكه به‌شێكی زۆریان دانیان به كۆمه‌ڵێك تاوان ناوه به تایبه‌ت هێرش كردنه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و پاشان شه‌هیدكردنی ده‌یان پێشمه‌رگه و به دیل گرتنی ده‌یانی تر، كه‌چی دوای پێنج ساڵان بێ ئه‌وه‌ی بدرێنه دادگه و سزا بدرێن، به پێی رێكه‌وتنێكی دوو قۆڵی نێوان یه‌كێتی و عه‌ره‌بی سوننه " كه كۆمه‌ڵێك گومانی دروست كردووه" تا ئێسته نازانرێ له به‌رامبه‌ر چ ده‌ستكه‌وتێك بووه یه‌كێتی تیرۆریستان ئازادیان ده‌كات.
لێره‌دا، ده‌بێ داواكاری گشتی به رۆڵی خۆی هه‌ڵبستێ و یه‌كێتی و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی رۆڵیان له‌و پرۆسه پڕ شه‌رمه‌زاری و نا یاسایییه‌دا هه‌یه بداته دادگه.