حوسێن له‌تیف
هه‌وڵێك بۆ دروستكردنی ماڵێكی تر له زماندا. له دیدی منه‌وه، شانۆ به‌شی نیهادی نه‌كرد، ئه‌و ماڵێكی هه‌بوو له شانۆ، به‌ڵام سروشتی مرۆڤ وایه حه‌ز به ژیانكردن له ماڵی جیاوازدا ده‌كات، ماڵێكی هه‌بوو له ڕه‌خنه، به‌ڵام ئه‌ویش به‌شی بیركردنه‌وه و نیگه‌رانییه‌كانی نه‌كرد، دواجار خه‌ریكی دروستكردنی ماڵێكه له ڕۆماندا، هه‌میشه به‌دوای دروستكردنی زیاتر له ماڵێكدایه. هه‌موو ئه‌و ماڵانه‌یش له ناو زماندا دروست ده‌كات.
"من له ماڵی سه‌رۆك بووم"، ناونیشانی كتێبه نوێیه‌كه‌ی مامۆستا نیهاد جامییه، ئه‌م كتێبه كه ده‌ستت كرد به‌خوێندنه‌وه‌ی، وچان ناده‌یت تا ته‌وای نه‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی گێڕانه‌وه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌ی پاژ پاژه، هاوكات وه‌ك ئیكۆ ده‌ڵێت: له ڕۆماندا له به‌رده‌م دوو جۆر له گێڕانه‌وه‌داین، گێڕانه‌وه‌ی خێرا و گێڕانه‌وه‌ی خاو. گێڕانه‌وه له‌م ڕۆمانه‌دا ئێجگار خێرایه، خێرایی گێڕانه‌وه‌كه وات لێ ده‌كات تۆیش خێرابیت له خوێندنه‌وه‌یدا.
زیاد له گێڕه‌ره‌وه‌یه‌ك ده‌گێڕێته‌وه. گێڕه‌ره‌وه‌یه‌كیان كه‌سی یه‌كه‌می تاكه، گێڕه‌ره‌وه‌ی دووه‌میش ئه‌وه (كه‌وسه‌ری ڕه‌حمانزاده). هه‌میشه له ڕۆماندا له به‌رده‌م دوو تایپ له گێڕه‌ره‌وه‌داین، تایپی یه‌كه‌م گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌مووشت زانه، له سه‌ره‌تا تاكۆتایی ده‌زانێ ڕووداو به‌كوێ ده‌گات و كاره‌كته‌ره‌كان چ چاره‌نووسێكیان هه‌یه، تایپی دووه‌میش گێڕه‌ره‌وه‌یه‌كه هه‌موو شتێك نازانێت، وه‌ك پێویست زانیاری له‌سه‌ر ڕووداو و كاره‌كته‌ر نییه، به‌ڵكو ئه‌وه نووسه‌ری تێكسته‌كه‌یه زانیاری ده‌دات به‌گێڕه‌ره‌وه‌كه.
له‌م تێكسته‌ی نیهاد جامیدا به‌ر هه‌ردوو گێڕه‌ره‌وه‌كه ده‌كه‌وین، گێڕه‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌موو شتێك ده‌زانێ له‌باره‌ی ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانه‌وه، گێڕه‌ره‌وه‌ی دووه‌م هه‌موو شتێك نازانێت، به‌ڵكو گێڕه‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌م كه ڕۆڵێكی سێنته‌ری هه‌یه له هه‌ڵكشانی ڕووداو و گێڕانه‌وه‌دا، له‌ڕێی به‌ئه‌مانه‌ت سپاردنی ده‌ستنووسێكی خۆیه‌وه به گێڕه‌ره‌وه‌ی دووه‌م ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵێك شته به‌گێڕه‌ره‌وه‌ی دووه‌م و خوێنه‌ر بڵێت، ڕۆمانه‌كه لێره‌دا ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ڕۆمانی (من له ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام) چیرۆكی هه‌رزان فرۆشتنی كه‌ركووك و ئاواره‌بوونی نووسه‌رێكی كورد له ئه‌وروپا بگێڕێته‌وه، ئه‌وا (من له ماڵی سه‌رۆك بووم) چیرۆكی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌یه كه به‌هۆی ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی ماڵی سه‌رۆكه‌وه، پارتێكی كوردی باشووری كوردستان له‌ڕێی مافیاكانی ئیتالیاوه ده‌توانن له پلانێكدا به‌ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ مافیاكاندا بیهێننه‌وه بۆ كوردستان.
ئه‌م ڕۆمانه، ڕۆمانێكی ته‌واو نه‌كراوه، من وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆمانی (له ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام) و ئه‌م ڕۆمانه‌شم خوێنده‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م ڕۆمانی سێیه‌م بنووسێت، له‌كوێدا ڕۆمانی (من له ماڵی سه‌رۆك بووم) كۆتایی هاتووه، له‌وێوه ده‌كرێ ده‌ستپێكی ڕۆمانی سێیه‌م دابڕێژرێت. ئیتر وه‌ك سێینه(Trilogy)ی قسه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی نیهاد جامی له ئه‌زموونی نووسینی ڕۆماندا بكه‌ین. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه، ئه‌و بڕوایه‌ی لای من دروست كردووه نیگه‌رانی نیهاد وه‌ك به‌رهه‌مهێنی دوو تێكسته‌كه‌ی پێشوو، نیگه‌رانییه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه، نیهاد ئه‌گه‌ر وه‌ك سێینه‌ش ئه‌م ئه‌زموونه نه‌گه‌یه‌نێته كۆتا، لای منی خوێنه‌ر ئه‌زموونه‌كه ناكامڵ ده‌بێت.