چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كه هاوپه‌یمانییه‌كی شیعه‌كانه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێ ڕێز له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بگیرێت و هه‌مووان پێیه‌وه پابه‌ند بن. بێگومان ئه‌م هه‌ڵوێسته و پشتگیرییه، له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دادگایه بڕیارێك ده‌رناكات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ستراتیج و بڕیاری شیعه‌كان یه‌ك نه‌گرێته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و بڕیارانه‌ی له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریان ده‌كات.
ئه‌م دادگایه كه به‌پێی هیچ یاسایه‌كی په‌رله‌مانی پێكهێنراوه و خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ناده‌ستووری دروست كراوه، ده‌یه‌وێت له ژێر پاساوی ده‌ستووردا، هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌نته‌ری مه‌زه‌وگه‌رایی له به‌غدا باڵاده‌ست بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به ڕوونی له بڕیاره‌كانی هه‌ڵبژاردن و سیستمی فره‌بازنه‌یی و بهتهوتینكردنی مووچه ده‌رده‌كه‌وێت. به هه‌موو خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێك، ئه‌م دادگایه كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ركی شرۆڤه‌كردنی بڕگه‌كانی ده‌ستوور، پێوه‌ندیی هه‌رێمه فیدراڵییه‌كان و دهسهڵاتهكانیهتی به ناوه‌نده‌وه، ئێسته ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نه‌ماوه و بووه‌ته سه‌نگه‌رێك بۆ لێدان و دژایه‌تیی ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت عێراق به شیعه‌گه‌رایی بكرێت.
ئه‌م دادگایه ئێسته گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه به‌سه‌ر ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێوه‌ندیی هه‌رێم و به‌غدا، داهاتووری گه‌لی كوردستان، یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، بۆیه نه‌ك هه‌ر ده‌بێ له به‌رانبه‌ری بوه‌ستینه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ ماهیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م دادگایه بۆ هه‌مووان ده‌ربخرێت و پێیان بگوترێت ستۆپ. پرسه‌كه ئه‌وه نییه كه بڕیاره‌كانی له دژی پارتین، ڕاستییه‌كه‌ی پارتی له‌م ڕووه‌وه هیچ زیانی نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر والێكی بده‌ینه‌وه به هه‌ڵه‌دا چووین، به‌ڵكو پرسه‌كه ئه‌وه‌یه له بری ئه‌وه‌ی ناوه‌ندگیری بگات، چاره‌سه‌رێكی ده‌ستووری بۆ كێشه‌كان بدۆزێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئاڵۆزتریان ده‌كات و گرێی كێشه‌كان توندتر ده‌كات به جۆرێك كه هه‌ر نه‌كرێنه‌وه.
بۆ نموونه پرۆسه‌ی به نیشتمانكردنی مووچه و هه‌ژماری بانكی، كارێكه وه‌ك ئابووریناسان ده‌یڵێن، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێویستی به دوو ساڵ ده‌بێت، تا هه‌موو فه‌رمانبه‌ران ده‌خرێنه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه، كه‌چی ئه‌م دادگایه، بڕیارێك له مانگی دوو بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌رده‌كات كه پێویسته مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به كارت بدرێت! ئایا ئه‌م پڕۆژه‌یه به مانگێك ده‌كرێت؟ ئه‌م دادگایه نه‌یده‌توانی ئه‌م حكوومه‌ته و وه‌زاره‌تی دارایش ناچار بكات مووچه به كاش ڕه‌وانه بكرێت، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه كۆتایی دێت؟ ئه‌م بڕیاره نه‌بووه به‌ربه‌ستێكی گه‌وره بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران؟ ئه‌گه‌ر دادگای فیدراڵی شوێنی په‌رله‌مان، حكوومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی گرته‌وه، كه‌واته هه‌رێمی كوردستان‌مان بۆ چییه؟ بۆیه كاره‌كانی ئه‌م دادگایه، به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، بۆیه وه‌ستانه‌وه و دژایه‌تیكردنی ئه‌م دادگایه، پێویست و گرنگه.
دیارترین ئامرازی وه‌ستانه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌م دادگایه، ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و دهستوورناسانی ئێمه‌ن كه شرۆڤه‌ی یاسایی بۆ بڕیاره‌كانی دادگا بكه‌ن، ڕوونی بكه‌نه‌وه كه له كوێ نایاسایین. به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌زاره‌ها ده‌رچووی یاسا به ناو پارێزه‌ر، مافناس و دهستوورناس هه‌ن، كه‌چی تا ئێسته (مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن) نه‌مانبینیوه ئه‌وانه كار له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگا بكه‌ن و ئه‌جێنده شاراوه‌كانی بخه‌نه ڕوو. سه‌تان كه‌س به ناوی ڕاوێژكاری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراون، ئه‌ركی ئه‌مانه چییه؟ هه‌ر مووچه وه‌رگرتنه له‌و په‌رله‌مانه‌ی پێشتر تێیدا ئه‌ندام بوون و دادگای فیدراڵی هه‌ڵیپه‌سارد؟ ئه‌م بۆشاییه یاساییه ده‌رفه‌تێكی باشی به دادگای فیدراڵی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك ئه‌گه‌ر نا ده‌ستووریش بێت، له دژی هه‌رێمی كوردستان و بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵك ده‌ری بكات.
بۆیه گرنگه یاساناسانی ئێمه، هه‌ست به‌و به‌ر پرسیاریه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه بكه‌ن و به یاسا ستۆپ به‌م دادگایه بكه‌ن كه ڕاستییه‌كه‌ی بووه‌ته دادگای شیعه‌كان. له‌و ماوانه‌ی ڕابردوودا دوو هه‌نگاوی یاسای گرنگ له دژی ئه‌م دادگایه گیرانه‌به‌ر، ئه‌ویش به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كوردستان و ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی زێباری دادوه‌ری دادگاكه بوو. هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر ده‌رچووی یاساش نه‌بێت، ورده‌كارییه یاساییه‌كانی ناو به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كوردستان و بڕگه و ماده‌كانی بخوێنێته‌وه، تێده‌گات ئه‌م دادگایه زیاده‌ڕۆیی له ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی كردووه و شوێنی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و یاسای گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌م ورده‌كارییانه تێگه‌یشتنێكی یاسایی لای خه‌ڵكی كوردستان دروست ده‌كات، كه هه‌موو كاره‌كانی دادگای فیدراڵی ڕاست و دروست نین وه‌ك ئه‌وه‌ی تێی گه‌یشتوون، بگره ئه‌م دادگایه ده‌بوو به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێكبهاتایه، كه‌چی به یاسا دروست نه‌بووه. له‌لایه‌كی تره‌وه كشانه‌وه‌ی زێباری دادوه‌ری ئه‌م دادگایه، هه‌ر چۆنێك خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، فشارێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دادگایه به كاره‌كانیدا بچێته‌وه، چونكه پێكهاته‌ی دادگاكه له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌تنیكی له كورد و شیعه و سوننه پێكهاتووه و كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه دادوه‌ری دادگاكانه، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ی خۆشیان ده‌كه‌ن. بۆیه كشانه‌وه‌ی زێباری، كاره‌كانی دادگا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه به‌تایبه‌تیش له به‌رده‌وامی نائاماده‌یی دادوه‌رێكی تری كورددا.
ئه‌م دوو هه‌نگاوه یاساییه، یه‌كه‌م به‌ڵام دواین نابێ كه له دژی ئه‌و دادگایه گیراوه‌ته‌به‌ر و جۆرێك له ستۆپی پێ كرد. بۆیه زۆر گرنگه به یاسا و ده‌ستوور، شه‌ڕی دادگای فیدراڵی بكه‌ین. جارێكیان په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا گوتی "هیچ كام له شیعه و سوننه و یاساناسهكانی ناو په‌رله‌مانی عێراق، بوێریی ئه‌وه‌یان نه‌بوو یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن و گه‌ڵاڵه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر پێشتر پێشانی (سه‌عدی به‌رزنجی) ڕه‌حمه‌تیان نه‌دایه كه په‌رله‌مانتارێكی كورد بوو، واتا ئه‌وه‌نده شاره‌زا و یاساناس بوو. هه‌نگاوێكی تری وه‌ستانه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌م دادگایه، به‌شدارینه‌كردنی پارتییه له هه‌ڵبژاردندا. ئه‌م بڕیاره كه پێوه‌ندیی به پارتییه‌وه هه‌یه و ئێمه كارمان به‌و پرسه‌وه نییه، جۆرێكی تری فشاره له‌و دادگایه .
ده‌بێ بزانرێ پارتی هێزی یه‌كه‌می جه‌ماوه‌ری و نوێنه‌رایه‌تیی كوردستانه، هیچ هه‌ڵبژاردنێك بێ پارتی ناكرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیش بدرێت، سه‌ركه‌وتوو نابێت. پارتی، كۆمه‌ڵی دادوه‌ری، گۆڕان، یان هه‌ر حزبێكی تر نییه، بوون و نه‌بوونی له گۆڕه‌پانه سیاسییه‌كه هیچ له پرسه سیاسییه‌كان نه‌گۆڕێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م حزبه، جه‌ماوه‌رێكی گه‌وره و به‌رفراوانی هه‌یه، هێزی یه‌كه‌م و بڕیاربه‌ده‌ستی كوردستانه، پێوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی له ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ده‌توانێ به بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانی، پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له عێراق و هه‌رێمدا، بخاته بۆشایی و شكستی پێ بێنێت، نابێ ئه‌و بڕیاره‌ی پارتی به ئاسایی وه‌ربگیرێت، ئه‌مه گرفتێكی گه‌وره‌یه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆیه ده‌بێت ئه‌م دادگایه، وه‌ك چۆن فتیلی ئاگرێكی گه‌وره‌ی دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی كردووه‌ته‌وه، ده‌بێ هه‌ر خۆشی ئه‌م ئاگره داگیرسێنێته‌وه، ده‌نا ده‌بێت له داهاتوودا چاوه‌ڕوانی هه‌موو شتێك بكات كه ڕوو ده‌ده‌ن.