شه‌ماڵ نووری
دواجار كۆماری ئیسلامیی ئێران زووخاو و ئازاری سه‌ختی گه‌مارۆ و داخستنی سنووره‌كانی، به گه‌روویدا شۆڕ ده‌بێته‌وه، زاڵم زه‌واڵی بۆ بوو، سوپای پاسداران له‌و وڵاته و ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كانی زه‌مانێكه سه‌رقاڵن به دوورینه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و گه‌مارۆ و مه‌ینه‌تییانه‌ی كه گه‌لانی عێراق و گه‌لی كورد به‌ده‌ستیانه‌وه گیرۆده بوون، به‌ڵام ئێسته هاڕینی به‌های تمه‌نی ئێرانی و لیره‌ی توركی وا به‌و خێرایییه، رووداوێكی چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو، ئه‌وه‌ی داڕمانی دۆخه‌كه‌ی خێراتر كرد، ملهوڕیی ئه‌م وڵاتانه‌یه كه په‌ند و عیبره‌تیان له سه‌دام حوسێن و هه‌موو ئه‌و حوكمڕانانه‌ی تری ناوچه‌كه وه‌رنه‌گرت كه دژی دۆلار و دێوه‌زمه‌ی ئابووریی دنیا راوه‌ستانه‌وه، دواتر به سیناریۆكانی گه‌مارۆو شه‌ڕی ئابووری به‌ره‌و رووخان تێپه‌ڕ بوون.
ئه‌ردۆغان و ئاغاكانی سه‌فه‌ویی وه‌ك میراتییه‌كی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كانیان هه‌ر له ملهوڕی و خه‌ونی فراوانكردنی سنووره‌كانیاندان، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی سنووره‌كانی میله‌تێكی سته‌مدیده‌ی به‌ناو برای ئاینی، وه‌ك كورده‌وه. ئه‌وه‌یان له بیر كردووه كه زه‌مه‌نه‌كه زۆر جیاوازه. له‌م بابه‌ته‌دا سته‌م و زۆرداریی ئه‌وانه، له دژی ماف و خه‌ونی مێژینه‌ی میله‌تی كورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، بۆ مێژوونووس و سیاسه‌توانان به‌جێ دێڵم، به‌ڵام وه‌ك ئابووریناسێك ئه‌ركی من به‌رچاو روونكردنه له پاراستنی ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی (باشووری كوردستان) تا له‌ناو گێژاوێكی پڕ له مه‌ترسی شه‌ڕ و ئاشووبی چاوه‌ڕوانكراوی ناوچه‌كه‌دا به زیان لێی ده‌رنه‌چێ.
ئێسته ده‌هۆڵكوتینی شه‌ڕ به شه‌ڕی ئابووری و دارایییه له ده‌وروبه‌رمان، راسته ئێسته وه‌ك ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌وان نایانه‌وێت رژێمی ئێران بگۆڕن، به‌ڵكو سلووكی حوكمڕانانی ئه‌و وڵاته ده‌گۆڕن و ده‌یانه‌وێت سنوورێكیش بۆ خه‌ونه‌كانی سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانی دابنێن. هه‌رچی داڕمانی ئابووری و كه‌وتنه‌وه‌ی ته‌نگژه و داشكانی به‌های دراوه تا ئاستێك رووداوێكی كتوپڕه، به‌ڵام شوێنه‌واره‌كانی درێژخایه‌نن و هه‌رگیز وا به‌ئاسانی سارێژ نابن و په‌له‌قاژه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ش سوودی نابێت، ئاكامه‌كه‌یشی روون و له‌به‌رچاوه، چونكه زۆرانبازی له‌گه‌ڵ دۆلار، له زۆرانبازی نێوان وه‌زنی پووش و وه‌زنی قورس ده‌چێت، ئاخر ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گه‌مه‌یه له نێوان دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی كه 70%ی هه‌موو ئاڵووێره‌كانی دنیا به‌ڕێوه ده‌بات، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو دراوی به‌ها سووك و نزمی تمه‌ن و لیره، پێویستی به شاره‌زا و پسپۆڕیی گه‌وره‌ی دارایی و نه‌ختینه‌یی ناكات. به‌تایبه‌تی بۆ وڵاتانێك كه گیرۆده‌ی ده‌یان ململانێی ناوخۆ و ده‌ره‌كی بوون و هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن بارودۆخه‌كه‌یان به‌ره‌و غلۆربوونه‌وه‌ی زیاتر بچێت.
ئه‌وه‌تا نرخی دۆلارێك به‌ره‌و سه‌رووی هه‌شت هه‌زار تمه‌ن ده‌چێت و لیره‌یه‌كی توركی 38%ی به‌هاكه‌ی له ده‌ست دابێت و نرخی (100) دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی زیاتر له (700) لیره‌ی توركی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه له مێژووی هاوچه‌رخی ئه‌و وڵاتانه‌دا ماڵوێرانی به‌و پله‌یه رووی نه‌داوه، ئه‌ی ده‌بێت چی كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی و ئه‌رێنی به‌سه‌ر ئێمه‌وه هه‌بێت؟
ئێسته له هه‌موو كاتێك زیاتر كوردستان پێویستی به ڕاگرتنی باری ئارامی ناوخۆ و جووڵانه‌وه‌ی عه‌قڵانییه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا، كووچه‌بازاڕیی سیاسه‌ت خه‌ریكه ده‌بێته شه‌لاتیخانه و هاوكات به گشتی كورد ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پێگه ئابووری و سه‌ربازی و یاسایییه‌ی نییه تا له گه‌مه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گه‌مه‌كارێكی باش بێت، مادام هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تمان پێ ره‌وا نابینن، كه‌واته لۆجیك ده‌ڵێت كه ناكه‌وینه ژێرباری فشار و پاڵه‌په‌ستۆی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌مێك ئه‌لف و بێی سیاسه‌ت و پێوه‌ندی ڕایه‌ڵه‌كانی به ئابوورییه‌وه بزانێت، باش له‌و عیبره‌ته تێده‌گات كه پێویستی بوون بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت، به تایبه‌تی ئێسته هه‌م تاران و هه‌م ئه‌نكه‌ره و ته‌نانه‌ت به‌غدایش له هه‌موو كات زیاتر پێویستیان به بارزانییه و باش له‌وه تێده‌گه‌ن كه ته‌نیا مه‌رجه‌عێكی پته‌وی كورده و له‌م كاته هه‌ستیار و ناسكه‌یاندا نایانه‌وێت دڵی بڕه‌نجێنن، به تایبه‌تی له‌م گه‌رمه‌ی شه‌ڕه ئابووری و دارایییه‌دا كه زۆر قورس‌تر و ماڵوێرانتره له بۆردمانی فڕۆكه و وێرانبوونی باڵه‌خانه‌كان.
ئه‌مڕۆ زیاتر ڕۆژی مراوه‌غه و چاوه‌ڕوانییه، پرسیاری ئه‌قڵانی ئه‌وه‌یه بۆچی ئێمه ببین به به‌شێك له‌و شه‌ڕ و ململانێیه، تا كه‌ی باره‌گوێزی خۆمان له هه‌مانه‌ی ئه‌واندا بژمێرین، ئه‌وه‌تا گه‌مارۆكان به‌های جیهانیی نه‌وتیان به‌رز كردووه‌ته‌وه، دنیا خۆیانن كه له جاران زیاتر پێوێستیان به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كوردستانه، ئه‌وه‌تا ئه‌ردۆغان خۆیه‌تی به گه‌رووی غه‌مگینه‌وه و له شێوه‌ی پاڕانه‌وه‌دا به فه‌رمی داوا ده‌كات هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به (بۆڕیی كه‌ركووك- كوردستان- جیهان) ده‌ست پێ بكاته‌وه.
شه‌ڕه ئابوورییه‌كه كاریگه‌ریی توندی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت داناوه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گه‌مارۆكان كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و 3 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی ئێران دابنێت، سعوودیه و ئیماراتیش نه‌توانن ئه‌و بۆشایییه پڕ بكه‌نه‌وه..
ئه‌م گێژاوه‌ی ئێران ئێسته تێی كه‌وتووه بریتی نییه له كه‌فوكوڵی شیرێكی هه‌ڵچووی سه‌ر ئاگر، به‌ڵكو تا بێ گێژاوه‌كه زیاتر ته‌نگ به سه‌نگ و دینگه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌چنێت و هاوكات ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت سه‌رچاوه و كه‌ناڵه‌كانی دارایی له ئێران موخۆركه‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌ری تێ ناون و هانای زیاتر بۆ بازاڕی ڕه‌ش ده‌بات و ڕێژه و ئاستی نرخی شتومه‌ك به‌رده‌وام له هه‌ستاندایه و ئه‌و وڵاته پێویستی به كردنه‌وه‌ی مه‌رزی زیاتری سه‌رسنووره، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می دۆلاریش بازاڕه‌كانی كوردستان باشترین ده‌رفه‌تن بۆ ئێران، جموجوڵی زۆری كۆڵبه‌ره كورده‌كانی ئه‌ودیو سنوور نیشانه‌یه‌كه بۆ جووڵانه‌وه‌ی زیاتری ئابووری و دابه‌زینی چاوه‌ڕوانكراوی به‌های كاڵاكانی ئه‌ودیو سنوور، كه له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا له قازانجی ئێمه‌ی (وڵاتی هاورده)دایه.
ئه‌وه‌تا له سه‌ره‌تای شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا ئاڵوێری بازرگانی له نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان 10% زیادی كرد، گه‌یشتووه‌ته 736 ملیار و 600 ملیۆن دینار، له كاتێكدا به درێژایی یه‌ك ساڵی رابردوو ئه‌م ئاڵووێرانه ته‌نیا تریلیۆنێك و 200 ملیار دینار بووه، وا چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ ده‌یان بزنس و كارگه‌ی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
به‌درێژایی 27 ساڵی رابردووی قۆناغه‌كانی شه‌ڕی سه‌ربازی و ئابووری، گه‌مارۆ زیانی گه‌وره‌ی به كوردستان گه‌یاند، قازانجی گه‌وره‌شی به هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیا گه‌یاند، ئێسته ئه‌گه‌ر سیاسه‌توانانی كورد به عه‌قڵێكی ئابوورییانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بكه‌ن، له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ده‌شكێته‌وه.