ئه‌ی ئاغای عاشق به موزیكی سونه‌تی ئێرانی.. ئه‌و كوردانه‌ی به‌ڕێزتان له‌سه‌ریان ده‌فه‌رموون گوایه (كورد بوونه‌ته به‌ڵا بۆ دنیا).
ئه‌ی باشه بۆچی ئاغای شهجهریانت بێ ئینسافانه ئاماژۆكهیهكی به كوردیبوونی ئه‌و ئاوازانه‌ی نه‌ده‌كرد كه پێی بوو به‌و شهجه گیانه، چ حیكمه‌تێكه ئێمه‌ی به‌ڵا به‌سه‌ر هه‌موو دنیاوه ئاوازهكانمان بدزرێن، چما كوندهبۆش هه‌ر وا له‌سه‌ر خه‌رابات نا‌خوێنێت وه‌ك چۆن شه‌جه‌ریان به‌سه‌ر شیعره‌كانی شیرازیدا ده‌یخوێند.!
ته‌نیا ئه‌حمه‌یی شاملۆ له‌و بهرزهدهماخهی تێگه‌ییوه كه پێی ده‌گوت كاولساز، ئێ خۆ منیش ده‌زانم شهجهگیان غهریبانهتر له ئیفتیخاری دهیچڕیان، وه‌ك چۆن ته‌باته‌بایی له بحوری ئهشجانا باشتر له زیباكه‌لام مه‌له‌ی ده‌كرد، وه‌ك چۆن قاسمی سلێمانی وردتر له قائانیی له بۆ خوراسان نیشانی ده‌پێكا، ئه‌مه هه‌ر ئه‌و زامه بوو له‌سه‌ر دڵی كه‌مه‌ندی كه هه‌ڕه‌شه‌یان پێ كردبوو تا ماوه له ژیانیدا باسی نه‌كات، ئه‌گه‌ر نا خۆ له دارویشی براده‌ری زیاتر نابێت و وڵات به‌ده‌ری ده‌كه‌ن، سهروهختانێك دارویش و كه‌مه‌ندی براده‌رایه‌تییان له شاری سنه پێكه‌وه هه‌بووه، كه‌مه‌ندی پێی گوتم ڕێچكه‌یه‌ك موزیكناس و گۆرانیبێژ په‌یدا بوون ده‌یانه‌وێ ئه‌م ئاوازه ڕه‌سه‌نه كوردییانه بۆ چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی موزیكی ئێرانی وه‌ك موسه‌كین به‌كار بهێنن، چونكه موزیكی سوننه‌تی به بێ ئه‌م ئاوازه شیرین و غه‌ریبانه ده‌كه‌وێته گیانه‌ڵاوه، ئیتر ئه‌مه ده‌بێته هه‌قیقه‌تێكی چاوبهستهك و هێزی كۆماریی له‌سه‌ر هه‌مووان پێ ده‌سه‌پێنرێت.
كاكی ڕاوێژكاری موزیكی ده‌سگای هونه‌ری كوردزمانی ئاشنام ده‌ڵێت (دیسان هونه‌ر و سیاسه‌ت تێكه‌ڵاو مه‌كه)، كاكی خۆم ئه‌وه من نیم تێكه‌ڵاوی ده‌كه‌م، ئه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه كه فه‌رهه‌نگی كوردی ده‌دزن و شڕوشیتاڵی ده‌كه‌ن و به ڕیساكلین تێكه‌ڵ به فه‌رهه‌نگی خۆیانی ده‌كه‌نه‌وه، هونه‌ر به‌شێكه له ئه‌ندێشه‌ی سیاسه‌ت، ڕه‌نگه‌كانی هونه‌ر ده‌ستوورن بۆ نهخشهڕێیهكانی سیاسه‌ت، ده‌وڵه‌تانی داگیركاریی ماڵی كورد فه‌رشێكی كاشان به ڕه‌نگه‌كانی ئه‌ندێشه‌ی ڕۆحی منه‌وه له بن منداڵه‌كانم ڕاده‌خه‌ن، ئه‌مه سیاسه‌ت نه‌بێت چییه ئیتر.
منداڵه‌كانم ده‌بنه دیلی نه‌خشی فه‌رشی سیاسه‌تی ئه‌وان، دواجار گوناهی منه كه هه‌قیقه‌تی كولتووری خۆم له ده‌زگا خۆماڵییه‌كاندا كۆ نه‌كردووه‌ته‌وه، نه‌ك گوناهی شهجهریانێك كه ده‌زگایه‌كی ئیتڵاعاتیی ئاوازه هونه‌رییه كوردییه‌كانی پێ ده‌ڵێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی منه‌تی به سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌بێت. كورد كێیه ناوی بهێنێت, گرنگ به لای ئه‌و فه‌رهه‌نگی فیرده‌وسی به ئاهو ناڵه‌ی سته‌مدیده‌كانی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند بكات و بڵێ هه‌ستگه‌لی مرۆڤی ئێرانییه ئه‌مه. ئینجا كه به ده‌نگی خۆیه‌وه ئه‌و ئیحساسه خه‌مگینه به گوێی ئێمه‌ی ده‌ست و پێ سپی ده‌داته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئاگامان له خۆ بێت فرمێسك له بن پێڵووی چاوانماندا نگین ده‌بێت. خۆ ناڵێت ئه‌مه ئاهو ناڵه‌ی كوردێكه كه كوڕه‌كه‌ی خراوه‌ته به‌ر په‌تی سێداره, به‌ڵكو ده‌ڵێت ئه‌مه ده‌نگی ئیمام ڕه‌زایه، تا تهنافهكان له گه‌ردنمان توند ئاڵێن و ئاهو نووزه‌مان زیاتر بێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی هێزی سه‌پێنراوی ده‌زگاكانی ئه‌وان باشتره و ئه‌وه خێر و بهرهكهتتره.
ئه‌ی ئه‌مه سیاسه‌ت نه‌بێت چییه، موزیك وات لێ بكات به‌و دۆخی دیكتاتۆرییه‌ی ده‌وڵه‌تێك ڕازی بیت و وه‌ك سیستمێكی كۆلۆنیالیستی سیستمی جه‌لادان جێی ڕه‌زامه‌ندی قوربانی بێت. شه‌جه‌ریان له بڵنگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه له ته‌ك خوتبه‌ی ئاینی تێهه‌ڵكێش ده‌كرێت، كه‌واته نه ته‌نیا سیاسه‌ت، ئه‌وا ئاینیش بۆ مه‌رامه سیاسییه‌كه ده‌بێته دۆستی هونه‌ر، بۆیه شهجهگیان ماسكی سه‌ر ڕووخساری هه‌موو عهمامهبهسهرێكه، ئه‌وه ده‌زانی وه‌ك چی وایه جه‌نابی ڕاوێژكار؟ دوو برا دوژمنایه‌تییان له‌گه‌ڵ تۆ هه‌بێت، یه‌كێكیان بهرشهقت بدات و كاتێك بته‌وێ وه‌ڵامی شه‌قه‌كانی به شه‌ق بده‌یته‌وه، برای دووه‌م ده‌ست ده‌كاته ملت و تفێكیش له برا شهقوهشێنهكهی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تووڕه‌یی تۆ هه‌ڵبمژێت، شه‌جه‌ریان دووه‌مین برای سیاسه‌تی یه‌كێك له وڵاته سه‌رده‌سته‌كانی كوردستانه كه ناهێڵێت شه‌ق له شه‌قوه‌شێن بوهشێنیتهوه.