ژیان به‌گشتی له هه‌موو بواره‌كاندا، تێكۆشان و هه‌وڵدان و عه‌وداڵییه به دوای كار و كێبه‌ركێ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی خۆشی و ئاسووده‌یی جه‌سته‌یی و ده‌روونی، وه‌ك ده‌گوترێت له‌شساخی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه مرۆڤ به‌ده‌ستی بێنێ. بێگومان به ته‌ندروستی ده‌روونیشه‌وه. مه‌به‌ست له ته‌ندروستی ده‌روونی هه‌ستكردن به‌ئاسووده‌ییه، بێ دڵه‌ڕاوكێ و لێكدانه‌وه‌ی هزر، مرۆڤه بیركراوه گه‌شبینه‌كان، هه‌میشه هه‌وڵ بۆ ئاسووده‌یی ڕۆح و ده‌روون ده‌ده‌ن.
ئاسووده‌یی ڕۆح، پشوودانی جێگیری دیوی ناوه‌وه‌ی ناخه له پێكهاته‌ی بوونی مرۆڤدا، بێگومان ڕێیه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ئاسووده‌یی تاك جیاوازه له تاكێكه‌وه بۆ تاكێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌پێی ئه‌و ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجه‌ی تاك ئاسووده‌یی لێ ده‌ست ده‌كه‌وێت.
له كه‌شوهه‌وایه‌كی جێگیری له‌شساخی و بێ كێشه‌ییدا، مرۆڤ ده‌توانێ داهێنان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا بكات، به‌پێی پسپۆڕی و ئه‌و ئاواتانه‌ی كه مرۆڤ كۆششی بۆ ده‌كات، چ داهێنانێكی ڕووناكبیری بێت یا زانستی، هه‌تا كاری به‌رهه‌می بیر و ده‌ستیش، چونكه به‌ده‌ستهێنانی ئاسووده‌یی ژینگه‌ی ئارامی ده‌وێت، له‌ناو ده‌وروبه‌ری نائارام و كه‌سانێكدا به‌دی نایه‌ت كه ئازاری ڕۆحی به‌رانبه‌ره‌كانیان بده‌ن، له مامه‌ڵه‌كردن و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی ژیاندا، په‌پووله‌ی ئاسووده‌یی له‌لای هه‌موو مرۆڤه‌كان نانیشێته‌وه، بگره هه‌ندێ كه‌س هه‌ر هه‌ست به ئاسووده‌یی ناكه‌ن و هه‌میشه له ژینگه‌یه‌كی ناته‌ندروستدا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌مه‌ش به‌پێی پێكهاته‌ی بنیاتی كه‌سه‌كان و بوونی كێشه‌ی كه‌سایه‌تی و كێشه‌ی گشتی وڵات كه ئارامی تاك ناهێڵێت، ژینگه‌ی ناته‌ندروست ئاسووده‌یی لێ ناكه‌وێته‌وه.
دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤه ڕۆح په‌پووله‌كانی به‌خشنده‌یی، ئاسووده‌یی ڕۆحی و ده‌روونی ده‌به‌خشن، كارێكی سانا نییه و زیره‌كی و ته‌قه‌لای ده‌وێت، هاوكێشه‌یه‌كه له‌سه‌ر نزیكیی لێكچوونی سیفه‌ته‌كانی دوو مرۆڤ وه‌ستاوه له ژینگه‌یه‌كی له‌باردا، ڕه‌نگه هه‌ندێ جار به‌ده‌ستهێنانی ئاسووده‌یی له جڵه‌وی كۆنترۆڵی هه‌موو مرۆڤێكدا نه‌بێت، هه‌ندێ كاتیش به‌ده‌ستهێنانی ئاسووده‌یی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ته‌قه‌لاكانی مرۆڤه‌وه ده‌ست كه‌وێت، ئاسووده‌یی وه‌رگرتن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاكێكی به‌رانبه‌ر، دۆزینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان و كات و ئیراده‌ی پته‌وی ده‌وێت، وه‌ك ئاسووده‌یی له پێوه‌ندیی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا.
ئاسووده‌یی گشتی كۆمه‌ڵیش، له وڵاتی پڕ كێشه‌دا به‌تایبه‌تی كێشه سیاسییه‌كان كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ هه‌یه به‌دی نایه‌ت، كه‌مترین ئاسووده‌یی ده‌روونی له وڵاتی كێشه‌داردا ڕوو ده‌كاته تاكی كۆمه‌ڵ، به‌تایبه‌تی مرۆڤه بیر‌تیژه‌كان كه ئاگایان له كه‌لێن و چه‌ندوچوونی سیاسیی وڵات هه‌یه و ئاینده لایان ڕوون نییه، چونكه ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌قامگیریی سیاسی‌یان تێدا نییه، ڕه‌گه‌كانی چاندنی داری ئاسووده‌یی نه‌چێنراون و له قووڵایی زه‌ویدا نوغرۆ نه‌بوون، ئه‌گه‌ر چێندرابێتیشن، ئاو نادرێن و وشك ده‌بن و ڕه‌گ داناكوتن.
وڵاتێكی وه‌ك عێراق جگه له كێشمه‌كێشی سیاسیی گه‌وره، كێشه‌ی نه‌بوونی غاز و كاره‌بای هه‌بێت كه مافی ئاسایی هه‌موو مرۆڤه‌كانه، هه‌رگیز ئاسووده‌یی هه‌میشه‌یی كۆمه‌ڵ ناچێنرێت، ده‌بێت هه‌میشه مرۆڤ قاڵبووی هه‌وڵدان بۆ پێداویستی ڕۆژانه بێت و فریای بواره‌كانی تری ژیان ناكه‌وێت. ڕه‌نگه ناسه‌قامگیری سیاسی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ نه‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌متر له بازنه‌ی تێگه‌یشتنه سیاسییه‌كاندا ده‌خولێنه‌وه و ژیانێكی ئاسایی به‌كه‌مترین مافه‌وه به‌ڕێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌بوونی پێویسته سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ ده‌گرێته‌وه و نائاسووده‌یی ده‌به‌خشێته هه‌مووان.
ڕێژه‌ی نمره‌ی ئاسووده‌یی جیاوازه و له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ناسه‌قامگیریی سیاسی كۆی كایه‌كانی وڵات تێكده‌شكێنێ، كه‌س ئاسووده نابێت له وڵاتی شه‌ڕ و بگره و به‌رده‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتدا، جگه له‌وه‌ی مرۆڤی ده‌سه‌ڵاتداریش هه‌یه كێشه‌ی نه‌بوونی كاره‌با و غازی نییه و بۆشایی نه‌بوونی پێویستییه ڕۆژانه‌كان له ژیانیدا بوونی نییه و ئاسووده‌یه، به‌ڵام ئه‌م ئاسووده‌ییه زۆرتر لای مرۆڤه به‌رژه‌وه‌ندخوازه كه‌سییه‌كان و كاڵفامانی سیاسی هه‌یه، چونكه نائاسووده‌یی گشتی كومه‌ڵ، تاكیش ده‌گرێته‌وه.
مرۆڤ تا له ژینگه‌یه‌كی ته‌سك و كه‌می ماف‌دا بخولێته‌وه، زۆرتر ئاسووده‌یی ده‌روونی هه‌ڵده‌هێنجێ، چونكه خولانه‌وه له بازنه‌یه‌كی بچووكی ژیاندا، پێویستییه‌كانی ژیانیش كه‌م ده‌كاته‌وه، چاوتێبڕینه‌كانی بۆ ئاسووده‌یی ژیان، له خانه‌ی تێڕوانینی مه‌دای سنووری نیگاكانیدا ده‌خولێته‌وه، له سنووری دیاریكراوی ژینگه‌كه‌ی تێناپه‌ڕێت، ڕه‌نگه شوانێك له گوندێكدا كه كاكڵه‌ی هیواكانی له پاراستنی ئاژه‌ڵه‌كانیدا كۆ كردبێته‌وه، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی كێشه له ڕانه‌كه‌ی له بازنه‌ی ئاسووده‌ییدا بخولێته‌وه، ئه‌گه‌ر له گوندێكی بێ كاره‌با و غازیشدا ژیان بباته‌سه‌ر، به‌ڵام بازنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئاسووده‌ییه‌كه‌ی له جوغزێكی ته‌سكی ژیاندایه و بۆ هه‌مووان مه‌یسه‌ر نابێت، چونكه بازنه‌ی تێڕوانینی بۆ ژیان، ئه‌و سنووره‌یه كه تێیدا ده‌ژی و پێویسته‌كانی پاراستنی ئاژه‌ڵه‌كانی فه‌راهه‌م بووه، به‌ڵام مرۆڤێك كه بازنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی فراوانه و له شارێكدا ده‌ژی كه كۆی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌رجه‌سته نییه، ئاسووده‌یی ده‌روونی چۆن ڕووی تێ ده‌كات، ژیان خولانه‌وه بێت له پێناوی دابینكردنی بچووكترین پێویستییه‌كانی مرۆڤ كه ده‌ستیش ناكه‌ون.
ئاسووده‌یی مرۆڤ له فه‌راهه‌مبوونی سه‌رووی پێویستییه ڕۆژانه‌كانی مرۆڤه‌وه په‌یدا ده‌بێت، نه‌ك نه‌بوونی پێویستی ڕۆژانه‌ی ئاسایی ژیان كه له هه‌ندێ وڵات‌دا وا جێگیر بوون، مرۆڤ وه‌ك پێویستی ڕۆژانه سه‌یریان ناكات، بێگومان مرۆڤ تا بكرێته‌وه له بیردا و ئاسۆی بیری فراوان بێت، كه‌متر ئاسووده ده‌بێ له دۆخی ناسه‌قاگیری سیاسی وڵات‌دا، كێشه سیاسییه‌كان زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر نائاسووده‌یی ده‌روونی ئه‌و مرۆڤانه هه‌یه كه بیرتیژانه بۆ ژینگه‌ی ژیان ده‌ڕوانن، ئاینده لایان ڕوون نییه، كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته باری نائاسووده‌یی لای كۆی تاكه‌كانی كومه‌ڵ دروست كردووه، چونكه به ته‌نیا كێشه زه‌قه‌كانی سه‌ر چین و كۆمه‌ڵێكی تایبه‌ت نین، به‌ڵكو نه‌بوونی ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییانه‌شه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی تاكی كۆمه‌ڵ هه‌یه. مرۆڤ له خولانه‌وه‌ی ته‌سكترین بازنه‌ی ژیاندا كه وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ساده‌ش بژی، پێویستی به‌سه‌قامگیری ئاسایش و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی هاووڵاتیبوون هه‌یه، بۆیه كه‌مترین ڕێژه‌ی مرۆڤی ئاسووده له‌م وڵاته‌دا ده‌بینرێت.