كۆرۆنا؛ له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا ته‌نگژه‌یه‌كی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری جیهانی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا كه زۆر وڵات وه‌ك گه‌وره‌ترین ته‌نگژه دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م پێناسه‌ی ده‌كه‌ن. بێگومان زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان به ڕێكاری جیاواز به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێڕه‌و كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین وه‌ك سێ جۆری به‌ره‌نگاربوونه‌وه یان ته‌گبیر به‌ناوی بكه‌ین.
یه‌كه‌م: وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، كه له‌ڕووی ئابووری و ژێرخانی ته‌ندروستییه‌وه له ئاستێكی باڵادان و له زۆر ڕووه‌وه بڕوایان به خۆیان هه‌یه.
له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆرۆنا و ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و نه‌خۆشییه، بێ خه‌م بوون و به هه‌ندیان وه‌رنه‌گرت. بێگومان بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌و ئاسته‌دا بوو به بارێكی قورس و گرفتی رژدی بۆ دروست كردوون. زیاترین قوربانی كۆرۆنا له‌ڕووی ڕێژه‌ی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان، هه‌ر له‌م وڵاتانه‌دا به‌دی ده‌كرێت.
دووه‌م: ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سیستمی سیاسیی داخراویان هه‌یه، له رۆژهه‌ڵات و ئاسیادا وڵاتانی وه‌ك ئێران، توركیا، چین و رووسیا و...، وه‌ك هه‌موو بابه‌تێكی تر، بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنایان شارده‌وه و تا ڕێژه‌ی قوربانیان نه‌گه‌یشته ئاستی مه‌ترسیدار، نه‌ك ته‌نیا هیچ ته‌گبیرێكیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو به ئێسته‌شه‌وه بێت ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاماره ڕاسته‌قینه‌كان ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعییانه‌یان بۆ په‌تای كۆرۆنا و ئه‌و ته‌نگژه جیهانییه كرد. واتا له‌گه‌ڵ بینینی یه‌كه‌مین نیشانه‌كان و بگره پێش هاتنی كۆرۆناش، هه‌ستیان به مه‌ترسی كرد و ته‌گبیری گونجاو و توندیان وه‌رگرت، واتا به‌پێش كۆرۆنا كه‌وتن.
شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ی جیهانی كۆرۆنا، له ده‌سته‌ی سێیه‌میندا خۆی ده‌بینێته‌وه.
ئاماره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی داتا و به‌راورد له‌ڕووی (ڕێژه‌ی تووشبوون، گیان له‌ده‌ستدان، چاكبوونه‌وه)، له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ (بۆ نموونه ئێران، توركیا) و له‌ئاستی جیهانیشدا (وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكا) له ئاستێكی نموونه‌ییدان (٣٨٨حاڵه‌تی تووشبوون، پێنج حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان، نزیكه‌ی ٩٥% چاكبوونه‌وه). ڕێكاره‌كانی په‌ره‌پێدانی ڕه‌وشه‌نگه‌ری ته‌ندروستی، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و هاندانی خه‌ڵك بۆ پابه‌ندبوون به ڕێنوێنییه‌كان، كه‌وتنه جووڵه‌ی هاوكات و هاوته‌ریبی گشت ئۆرگانه حكوومی و مه‌ده‌نی و مرۆیی و ده‌زگا ئاینییه‌كان، چڕكردنه‌وه‌ی میكانیزمی كۆنتڕۆڵی له‌سه‌ر سنووره‌كان و به‌گشتی دروستكردنی سیستمێكی به‌رگری كۆمه‌ڵایه‌تی؛ وایكرد كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌شه‌نه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به‌ربه‌ست كرا و دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كرا. ڕاستییه‌كه‌ی به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی (ئه‌مه‌ریكا، ئێران، ئیتالیا و...) كه ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك له ئاماره‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه و بانگه‌شه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
ئه‌م ڕێكارانه و چۆنیه‌تی سه‌ركه‌وتنیان له چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكه‌وه شیاوی سه‌رنجی زیاترن و ده‌بێ وه‌ك یه‌كێك له نموونه سه‌ركه‌وتووه‌كان له مێژوودا تۆمار بكرێن.
حكوومه‌تی هه‌رێم له بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، توانی قه‌ناعه‌ت بۆ كۆی كۆمه‌ڵگای كورد، ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه به‌شداره‌كان، ئۆپۆزیسیۆن، پێكهاته‌كان، ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، میدیاكان و ده‌زگای ئاینی دروست بكات و بیانخاته نێو بازنه‌ی جووڵه‌ی هاوبه‌شه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێم توانی ئه‌و قه‌ناعه‌ته دروست بكات كه سه‌ره‌ڕای ڕاوه‌ستانی چالاكی ئابووری له‌به‌ر كۆرۆنا و هاوكات دابه‌زینی چاوه‌ڕواننه‌كراوی نرخی نه‌وت، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌ی ئابووری و كێشه‌ی بژێوی ژیان نابنه‌وه.
زۆر وڵات هه‌رزوو كه‌وتنه ناو جه‌مسه‌رگیری و گریمانه‌ی شه‌ڕی بایۆلۆجی و ده‌رگای دانوستانی ئابووری و هاوكاری زانستیان له‌سه‌ر یه‌كتر داخست؛ به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌كه‌وته ئه‌و بواره‌وه و به‌وپه‌ڕی وردبینی و كراوه‌ییه‌وه ده‌رگای بۆ هاوكاری وه‌رگرتن و هاوكات ئه‌زموون وه‌رگرتن له سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا كرده‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێم گوتارێكی هاوسه‌نگی میانڕه‌وی بۆ جێگیركردنی ڕێنوێنییه‌كان و سه‌پاندنی بواره یاساییه‌كه‌ی گرته‌به‌ر. بۆ نموونه كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌گونجاو له‌لایه‌ن ده‌زگا و كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كان له به‌رانبه‌ر داخستنی مزگه‌وت و شوێنه پیرۆزه‌كان، یان هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌شیاو له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی بیانی له هه‌رێمی كوردستاندا تۆمار نه‌كراوه. له‌كاتێكدا له چه‌ندان وڵات‌دا نموونه‌ی هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵكی بیانی، كاردانه‌وه و دژایه‌تی كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كان و بگره كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی عه‌لمانیش تۆمار كراوه كه چووه‌ته خانه‌ی جه‌مسه‌رگیری و یه‌كتر ڕه‌تكردنه‌وه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێم ڕاستگۆیانه و به شه‌فافی به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی گوت كه ژێرخان و توانای ته‌ندروستیمان سنوورداره و به‌رگه‌ی ته‌نگژه‌ی گه‌وره ناگرێت. خه‌ڵك ئه‌م ڕاستگۆییه‌ی كه هاوكات واقیعی هه‌رێمی كوردستانیشه، زۆر به هه‌ند وه‌رگرت و ئه‌وه‌ش لایه‌نی پابه‌ندبوون به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزی زیاتر كرد.
حكوومه‌تی هه‌رێم له جێگیركردنی ئه‌و چه‌مكه‌دا سه‌ركه‌وتووبوو كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌نیا كاری ده‌زگای ته‌ندروستی نییه، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌ر تاكێك و هه‌ر خێزانێك به پابه‌ندبوونیان به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، ببن به به‌شێك له سیستمی خۆپارێزی و به‌رگری. واتا به كۆمه‌ڵایه‌تیكردنی ڕێكاره‌كانی به‌رگری.
له كۆی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا هاوئاهه‌نگی و هاوكارییه‌كی جوان و دڵسۆزانه له نێوان كه‌رتی ته‌ندروستی، هێزه ته‌ناهییه‌كان، ئاسایش، هێزی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان هه‌بووه.
میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، ڕۆڵێكی گرنگیان بینی له گه‌شه‌پێدانی ڕه‌وشه‌نگه‌ری ته‌ندروستی، گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی وڵاتان و ڕۆماڵی واقیعییانه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان.
حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و قۆناغه‌دا؛ خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه، وردبینانه، چاودێری چڕی رۆژانه، نه‌رمی له هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كان و له كۆتاشدا سه‌ركه‌وتووبوو.
له كۆی پرۆسه‌كه‌دا واتا له قۆناغه‌كانی تووشبوون، كه‌ره‌نتین، دوای چاكبوونه‌وه‌ش؛ چ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ره‌نتین كران و چ تووشبووانیش له كه‌رتی ته‌ندروستی و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان ڕازی بوون و حاڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤ تۆمار نه‌كراوه.
له‌كاتی گونجاو‌دا و به‌شێوه‌ی گونجاو ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و هاتۆچوی گه‌شتیاری ڕێكخرا و ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی زۆر گه‌وره بوو بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه.
به‌مشێوازه و به‌و ڕێكارانه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی دژواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، سه‌ركه‌وتووبوو و توانی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش و له ئاستی دنیایشدا ببێت به نموونه‌یه‌كی جوان و به‌دڵنیاییه‌وه مێژووش ئه‌و نموونه‌یه‌ی له‌به‌رچاو ده‌بێت.
دیاره له‌و چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا زۆر وڵاتی ئه‌وروپی، چین، ئێران و... هۆشداری له هاتنی شه‌پۆلی تری كۆرۆنا ده‌ده‌ن. هاوكات ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نیگه‌رانه له سستكردنه‌وه‌ی ڕێكار و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان له ئاستی جیهانیدا. بێگومان ئه‌و مه‌ترسییه واتا بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی تری كۆرۆنا له كوردستانیش هه‌یه. ئه‌و هه‌نگاوه گرنگانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و پابه‌ندبوونی خه‌ڵكی كوردستان، ته‌نیا به پابه‌ندبوونی زیاتر و به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆشیاری خۆپارێزی تاكی كوردستان و خۆ ئاماده‌كردنی زیاتری لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، ده‌توانێ گره‌نتی سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیمان بكات. بۆیه؛ تكایه به پابه‌ندبوونمان به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌و نموونه جوانه به جوانی بهێڵینه‌وه و ئه‌و قۆناغه به سه‌لامه‌تی یان به كه‌مترین زیان تێپه‌ڕ بكه‌ین.