سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له غه‌زه و ئیسرائیل، جارێكی تر سه‌ری برینێكی قووڵ و ناسۆری ناوچه‌كه و مرۆڤایه‌تی كرده‌وه كه زیاد له ٧٠ ساڵه، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ و هێشتاش به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه. كێشه‌ی فه‌له‌ستین له‌پاڵ كێشه‌ی كورد، درێژخایه‌نترین كێشه و قه‌یرانی هه‌رێمه‌كه و دنیایه، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كه هه‌م ڕه‌گه‌زێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌یه، واتا فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داگیر كراوه و هاووڵاتیی فه‌له‌ستینی مافی ژیانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆی له وڵاته‌كه‌ی خۆی لێ زه‌وت كراوه.
له هه‌مان كاتدا كێشه و قه‌یرانه‌كه هێشتاش ئاڵۆزتر و شێواوتره و ڕه‌گه‌زێكی ئاینی و مێژوویی هه‌یه. چونكه "قودس یان ئۆرشه‌لیم" بۆ هه‌رسێ ئاینی ئیسلام، جوو و مه‌سیحییه‌ت، پیرۆزی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. به‌درێژایی مێژوو ململانێ و ناكۆكی له نێوان باوه‌ڕمه‌ندانی ئه‌م هه‌رسێ ئاینه گه‌وره‌یه له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م شوێنه پیرۆزه له ئارادا بووه، بۆیه هاوكێشه‌كه سروشتێكی جیاوازی هه‌یه و له كێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان گه‌وره‌تر و ئاڵۆزتره. هۆكاری به هه‌ڵواسراوه‌یی مانه‌وه و به‌بێ چاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌شی بۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نه‌ته‌وه‌ی جوو به هه‌زاران ساڵ به بنده‌ستی و له ئاواره‌ییدا ده‌ژیان و به سه‌رانسه‌ری دنیادا بڵاو بووبوونه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه توانیان تایبه‌تمه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كه‌یان بپارێزن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌موو شۆڕش و گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانی زانستی و ئابووری و پیشه‌سازیی دنیادا، شوێنپه‌نجه‌یان دیاره و له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا، لۆبی یه‌هوود پێگه‌یه‌كی به‌هێز و به‌باندۆری هه‌یه و ئاراسته‌ی سیاسیی وڵاتانی گه‌وره و زلهێزی رۆژئاوا وه‌ك ئه‌مه‌ریكا دیاری ده‌كات. ئیسرائیل وێڕای مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان، كه‌چی له ناوخۆدا وڵاتێكی دیموكرات، دامه‌زراوه‌یی، پێشكه‌وتوو و خاوه‌ن ڕۆڵ و پێگه‌یه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا.
فه‌له‌ستینییه‌كان به‌شێكن له نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب. ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه خاوه‌نی ٢٢ ده‌وڵه‌تی جیاوازه. به‌شێكی به‌رچاوی یه‌ده‌گ و ژێرخانی نه‌وت و گازی سروشتی دنیا له وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه. له‌ڕووی هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافییه‌وه؛ وڵاتانی عه‌ره‌بی پێگه‌یه‌كی جیۆستراتیجییان هه‌یه و زۆربه‌ی ڕێڕه‌وه ئاوییه ستراتیجییه‌كانی دنیایان له ژێر ده‌ستدایه. كه‌چی له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه هه‌مان ئاستی كاریگه‌ریان نییه و حیسابێكی ئه‌وتۆیان بۆ ناكرێت.
له ماوه‌ی ٧٠ ساڵی رابردوودا له به‌رانبه‌ر ئیسرائیل‌دا، زه‌بوون و ڕێسوا بوون و هه‌رگیز نه‌یانتوانی ببن به پاڵپشت و هاوكار بۆ هاونه‌ته‌وه‌كانیان له فه‌له‌ستین، به‌پێچه‌وانه‌وه له زۆر وێستگه‌ی هه‌ستیار و ناسكدا پشتیان به‌ردان و خیانه‌تیان لێ كردن و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا كردووه. له قۆناغی ئێسته‌شدا له پێشبڕكێی دروستكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدان.
وڵاتانی ئیسلامی هاوكێشه و هاوئاینی فه‌له‌ستینییه‌كان، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پرسی فه‌له‌ستین و بابه‌تی قودس، دوو ئاراسته‌ی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت:
یه‌كه‌م؛ به‌شێك له وڵاتانی ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی قه‌یرانه‌كه‌وه و تا ئه‌مڕۆش، زۆر خۆیان تێنه‌گه‌یاندووه و گرنگییان پێ نه‌داوه. ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه له هه‌ندێ قۆناغی هه‌ستیاردا به‌شێوه‌ی زاره‌كی هاوسۆزییه‌كیان ده‌ربڕیوه و به‌س.
دووه‌م؛ به‌شێكی تر له وڵاتانی ئیسلامی وه‌ك ئێران و توركیا و... تاد، گرنگی زیاتریان به بابه‌ته‌كه داوه و هه‌ریه‌كه و به‌شێوه‌ی جیاواز خۆیان تێكه‌ڵ كردووه. ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌م وڵاتانه‌ش له كێشه‌ی فه‌له‌ستین به‌گوێره‌ی هه‌ژموون و ئاراسته‌ی سیاسی‌یان له ناوچه‌كه‌یه. بۆیه زۆربه‌ی كات ئه‌م شێوه ده‌ستێوه‌ردان و پاڵپشتییه له به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی گه‌لی فه‌له‌ستین و دۆزه‌كه‌یدا ناشكێته‌وه و زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ نموونه؛ پاڵپشتی ئێران و حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان له توركیا، ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر له ڕێكخراوی "حه‌ماس"، له‌لایه‌كی تره‌وه پاڵپشتی به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژئاوایی له ڕێكخراوی "فه‌تح" و كه‌سایه‌تی مه‌حمود عه‌باس؛ بووه هۆی دوو ئیداره‌یی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی فه‌له‌ستین وه‌ك دوو ئیداره‌ی غه‌زه و به‌یت له‌حم. بێگومان ئه‌م پارچه‌بوونه له‌وانه‌یه كرۆكی كێشه‌كه بێت.
له نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل له ئارادایه. یه‌كه‌م؛ نه‌رمی نه‌نواندن، نه‌بوونی ئیراده و نیازپاكی لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه.
دووه‌م؛ به ڕووكه‌شی سه‌یركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و قوڵ نه‌بوونه‌وه له ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه.
سێیه‌م؛ لایه‌نگیریی وڵاتانی رۆژئاوایی و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئیسرائیل و هه‌وڵی سه‌پاندنی ئه‌جێندا و به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسرائیل به‌سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان.
چواره‌م؛ نایه‌كسانی له باڵانسی هێز و سه‌رده‌ستی هه‌میشه‌یی ئیسرائیل (لانیكه‌م هه‌تا ئه‌مڕۆ).
پێنجه‌م؛ په‌رته‌وازه‌یی ناوماڵی فه‌له‌ستینییه‌كان و نه‌بوونی گوتارێكی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو.
شه‌شه‌م؛ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و دنیایش له پرسه‌كه و درێژكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی به وه‌كاله‌تی نێوانیان بۆ فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و...تاد.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه هه‌وڵدانه‌كان نه‌گه‌یشتوون به ئامانج، هه‌ڵبه‌ت هیچ ئاسۆیه‌كی ڕوون و دیاریش بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و دامركاندنی شه‌ڕ و ئاڵۆزی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به‌دی ناكرێت. كه سه‌یری ئاستی هێرش و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهاتوو له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه ده‌كه‌ین، ئه‌م ئاسۆیه هێشتا لێڵتر و ناڕوونتر ده‌بێت.