له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش و له‌به‌ر مه‌ترسی پێشڕه‌وی سه‌ربازیی تیرۆریستان به‌ره‌و ناوچه شیعییه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، حه‌شدی شه‌عبی به فه‌توای گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه عه‌لی سیستانی و له‌سه‌ر ده‌ستی ئێران دامه‌زرا.
حه‌شد كه ده‌ستپێك ته‌نیا هێزێكی چه‌كداری و میلیشیایی بوو، ئه‌ركی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشی له ئه‌ستۆدا بوو، له قۆناعی ئێسته‌دا بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی سه‌ربازی، ته‌ناهی، سیاسی و ئایدۆلۆجی و ته‌نانه‌ت ئابووریش گۆڕاوه، هه‌ژموونی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تدا به ڕوونی به‌دی ده‌كرێت. بۆیه ئه‌م دامه‌زراوه سه‌ربازی، سیاسی و مه‌زه‌وییه له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه‌دا زه‌وینی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری و فاكته‌ری باڵاده‌ستی و ئۆتۆریته‌ی جه‌مسه‌ری شیعی – ئێرانه.
پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی كۆپی دامه‌زراوه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانه. جارێ سه‌ره‌تا حه‌شد هێز و ڕێكخراوێكی مه‌زه‌وی – ئایدۆلۆجییه. مێشك و دڵی ئه‌ندام و چالاكه‌كانی به هزر و پێوه‌ره‌كانی ئاینزای شیعی پڕ كراوه. ئینتیما و پابه‌ندییان به مه‌رجه‌عییه‌ت و ڕێنوێنیی و فه‌رمانه‌كانی مه‌رجه‌عییه‌ته. پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌سه‌ر دوو باڵی جیادا دابه‌ش بووه.
باڵی یه‌كه‌میان، به "باڵی وه‌لایی" ناوزه‌د ده‌كرێ، زیاتر سه‌ربه ئێرانن و گوێڕایه‌ڵی و ئینتیمایان بۆ ڕێبه‌ری باڵای ئێران عه‌لی خامنه‌ییه. به‌ڵام باڵی دووه‌م، سه‌ربه مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ی عێراق عه‌لی سیستانین.
سه‌ره‌ڕای جیاوازی له بیر و بۆچوونیان، حه‌شد له كرده‌وه‌دا هاوئاهه‌نگن و وه‌ك یه‌ك جه‌سته جووڵه ده‌كه‌ن. حه‌شد پێكهاته‌یه‌كی خاوه‌ن سیستم و به به‌رنامه‌یه. پرسپێكتیڤ و دوورنما و ئامانجی سیاسی و ئایدۆلۆجی دیاریكراوی هه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌نگاو به هه‌نگاو خۆی ڕێكخستووه و خۆی فراوان كردووه. كه‌واته حه‌شد چیتر ته‌نیا هێزێكی سه‌ربازیی نییه، به‌ڵكو هاوكات دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسیشه و به‌شداری هه‌ڵبژاردن بووه و فراكسیۆنی په‌رله‌مانی خۆی هه‌یه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه باندۆری مه‌زه‌وی شیعه و مه‌رجه‌عییه‌ت به‌سه‌ر حكوومه‌ت و پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت و كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی عێراقه‌وه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. هێز و میلیشیای چه‌كداری جۆربه‌جۆری سه‌ربه حه‌شد كۆنتڕۆڵی گۆڕه‌پانی ته‌ناهیی و سیاسی و ئابووری وڵاتیان كردووه. ته‌نانه‌ت ده‌ستوه‌ردانی كاروباری خزمه‌تگوزاری رۆژانه‌ی داوده‌زگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات و هاوشێوه و كۆپی "ڕێكخراوی جیهادی سازنده‌گی و به‌سیج"ی ئێران، له‌م رۆژانه‌ی دوایی "ڕێكخراوی حه‌شدی قیرتاوكردنی شه‌قام" واتا حه‌شدی خزمه‌تگوزاری رۆژانه دامه‌زراوه.
ئه‌وه له‌وانه‌یه سه‌ره‌تای پرۆسه‌یه‌كی گرنگی كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رجه‌م جومگه خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق بێت له‌لایه‌ن حه‌شده‌وه. دوور نییه دوای ماوه‌یه‌ك له‌به‌ر ئه‌و جۆره چالاكییانه‌ی حه‌شد، به‌شێك له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان بێ ڕۆڵ بمێننه‌وه، یان ڕۆڵی هاوسه‌نگیان هه‌بێت.
هه‌بوونی حه‌شدی شه‌عبی و چۆنیه‌تی به‌شداری ئه‌و هێزه له كایه‌ی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه، له چه‌ندان ڕووه‌وه بووه‌ته هه‌وێنی گۆڕین و وه‌رچه‌رخانی سیاسی.
یه‌كه‌م، حه‌شدی شه‌عبی، شه‌ڕ و ململانێی تایفی و مه‌زه‌وی تێپه‌ڕی قۆناغێكی نوێ كرد. ڕاسته دوای ڕووخانی به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه شه‌ڕی تایفی په‌ره‌ی سه‌ند، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی حه‌شد به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی چه‌كدار و سه‌ربازی شیعه ڕانه‌گه‌یه‌نرا، ئه‌ركی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه توندئاژۆكان به سوپا و هێزه‌كانی ته‌ناهیی عێراق و ئه‌مریكا ده‌هاته سپاردن.
ئه‌م ڕووداوه وه‌رچه‌رخانێكی جۆرییه. حه‌شد ته‌نیا مه‌به‌ستی سه‌ركوتی داعش نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ر شار و ناوچه‌یه‌كی سوننه، وه‌ك له‌شكری فاتیح هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. ئه‌مشێوه مامه‌ڵه‌كردنه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش كه دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه داگیر كران، به‌هه‌مانشێوه ڕاسته.
دووه‌م، له‌گه‌ڵ به‌هێزبوون و فراوانبوونی چالاكیی حه‌شدی شه‌عبی، باڵاده‌ستی و ئۆتۆریته‌ی سیاسی شیعه زیادی كرد. سیستمی سیاسی و حوكمڕانی عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بنه‌مایه‌كی شۆڤێنی نه‌ته‌وه‌یی و تایفی هه‌بووه. له سه‌ره‌تاوه تا ٢٠٠٣ سوننه و دوای ئه‌ویش شیعه، له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌مای فیكری ده‌سه‌ڵاتی عێراقیان كۆنتڕۆڵ كردووه.
كه‌واته حه‌شدی شه‌عبی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕه‌گه‌زپه‌رست و شۆڤێنی تازه‌پێگه‌یشتوو، لاواز و بێ ئه‌زموونی شیعه، بوو به چه‌كێكی به‌هێز له به‌رانبه‌ر پێكهاته جیاوازه‌كانی تری وڵات و له‌پێناو زیادكردنی هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به كاریان هێنا. به بیانووی شه‌ڕی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، سوننه‌یان ئیباده كرد. ئێسته‌یش ڕووی چه‌كه‌كه‌یان له كورد كردووه و به گه‌مارۆی ئابووری و په‌راوێزخستنی سیاسی هه‌وڵی شكاندنی ئیراده‌ی كورد ده‌ده‌ن.
هاوكات دامه‌زراوه سیاسی، ئابووری، ته‌ناهی، ئیداری و سه‌ربازییه‌كانی عێراق، هێدی هێدی له پێكهاته‌كانی سوننه و كورد داماڵراون و به‌شداری پێكهاته‌كان له حوكمڕانی، شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شی به‌خۆوه گرتووه و به چه‌ند پۆستێكی سیمبۆلیدا قه‌تیس كراون.
سێیه‌م، باڵاده‌ستبوونی حه‌شدی شه‌عبی له گۆڕه‌پانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراق، ڕاستییه‌كه‌ی فراوانبوونی هه‌ژموون و باڵاده‌ستی ئێرانه. ئه‌مه‌ش به‌واتای كه‌مبوون و لاوازبوونی ئۆتۆریته‌ی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق.