ئاشكرایه ئه‌و هێزه سیاسی و چه‌كدارییه شیعییانه‌ی دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له عێراق هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، زۆرینه‌یان له سه‌رده‌می به‌عسدا ئۆپۆزسیۆن بوون و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داڵده درابوون، بۆیه زۆربه‌ی ڕه‌هایان دۆستی بێ ئه‌ملاولای كۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
به‌ڵام هه‌ر خۆی شیعه‌ی عێراق ئۆپۆزسیۆنی لامه‌زه‌و /سكۆلار/ نه‌بووه. بگره سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆنبوونی شیعه له‌لایه‌ن چه‌ندان كه‌سایه‌تی ئاینییه‌وه سه‌ركێشی كراوه، بۆیه ده‌بێ بزانین ئه‌گه‌ر ڕووخانی ڕژێمی به‌عس به ده‌ستی هێزه شیعه‌كان بووایه، بێگومان سیستمی سیاسیی عێراق مۆدێلێكی هاوشێوه‌ی ئێران یان شتێكی نزیكی ئه‌وه ده‌بوو. به‌ڵام پرۆسه‌ی گۆڕینی ڕژێم به ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا و وه‌ك ئه‌مری واقیعێكی جیاواز له هێز و هزری لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه عێراقییه‌كان هاته كایه‌وه. بۆیه مۆدێلی عێراقی نوێ له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌مه‌ریكا و هێزه رۆژئاواییه‌كاندا داڕێژرا و سیستمی سیاسیی ئێسته‌ی عێراق، ته‌نیا مایه‌ی په‌سه‌ندی پێكهاته‌كانه و لایه‌نی زۆرینه كه شیعه‌ن، ڕه‌تیان نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه و لێی په‌شیمانن، له‌هه‌ر كوێ بۆیان بكرێت هه‌وڵی تێكدانی ده‌ده‌ن و وڵات به‌ره‌و دواوه و بۆ سیستمێكی تایفی و مه‌زه‌وی په‌لكێش ده‌كه‌ن و ڕێكی ده‌خه‌نه‌وه.
لایه‌نی شیعه ده‌رفه‌تی له ئێسته له‌بارتری ده‌ست نه‌كه‌وتووه، چونكه ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی له عێراقدا ڕووی له پاشه‌كشه‌یه و سوننه له‌گه‌ڵ په‌یدابوون تا كۆتایی شه‌ڕی داعش، به ته‌واوه‌تی بێتاقه‌ت و لاواز كراون، كوردیش له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان قه‌یرانی قورس و گه‌وره كراوه‌ته‌وه. بۆیه زه‌وینه بۆ خۆسه‌پاندنی هه‌ژموونی شیعه‌كان له‌باره. هه‌رچه‌نده باسی بودجه زۆر گه‌رمتره، به‌ڵام داڕشتنی ده‌قی نوێی یاسای دادگای فیدراڵی، زۆر ستراتیجی و چاره‌نووسسازه.
له سیستمی فیدراڵیدا دادگای فیدراڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و بڕیار و شرۆڤه‌كانی مسۆگه‌رن و هه‌موو ده‌وڵه‌ت ناچارن پابه‌ندی بن و جێبه‌جێی بكه‌ن، به‌ڵام له ده‌ستووردا چۆنیه‌تی داڕشتنی هه‌یكه‌ل و میكانیزمه‌كانی به‌شداری پێكهاته‌كان تێیدا و چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی بڕیاردانی دادگای فیدراڵی، به‌شێوه‌یه‌ك داده‌ڕێژرێن كه هاوسه‌نگی و بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و دیموكراسی ڕه‌چاو بكرێت و ڕێیه‌كانی خۆسه‌پاندنی لایه‌نێك یان پێكهاته‌یه‌ك سنووردار ده‌كرێت. هه‌ر ئه‌وه‌یه وه‌ك جۆرێك له گره‌نتی پێناسه ده‌كرێت. له عێراقیشدا ئه‌م ده‌زگایه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌یشی هه‌بووبێت، به‌ڵام له كۆی گشتیدا مایه‌ی ڕازیبوونی خه‌ڵك بووه.
ماوه‌یه‌كه دادگه‌ی فیدراڵی به كۆمه‌ڵێك هۆكار ڕاوه‌ستاوه و به كۆمه‌ڵێك هۆكاری تریش پێویسته كارا بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌یان وه‌ك ده‌رفه‌تێك قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به داڕێژه‌یه‌كی یاسایی تازه، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا بێنن. پڕۆژه‌یه‌ك بۆ دادگای فیدراڵی خراوه‌ته‌ڕوو و مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه:
به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانی كه‌سایه‌تی و زانای ئاینی بن و ڕۆڵی لێڤه‌گه‌ڕی شه‌رع بگێڕن و مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه سیستمی سیاسیی عێراق به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی ئاینی هه‌نگاو ده‌نێت.
حاكمه‌كان جێگر یان یه‌ده‌گیان هه‌بێت كه به‌هه‌ر هۆكارێك بتوانن له جێی حاكم ئاماده‌بن و ده‌نگ بده‌ن. واتا ده‌كرێت رۆژانه هۆكارێك بۆ ئاماده‌نه‌بوونی حاكم دروست بكرێت و ئه‌وانه‌ی جێگره‌وه‌ن بۆ مه‌به‌ستێك به‌كار بهێنرێن.
شێوه‌ی ده‌نگدان به زۆرینه بێت، ئه‌وه‌ش لایه‌نی زۆرینه شیعه‌یه و هه‌میشه زۆرینه ده‌بن و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بێت، ده‌یكه‌ن.
بێگومان ئه‌م هه‌وڵانه هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌ن دادگه‌ی فیدراڵی له‌و تایبه‌تمه‌ندییه دیموكراتییه داماڵن و به‌ره‌و ئاقاری تاكڕه‌وی و سه‌پاندنی هه‌ژموونی شیعه و زاڵبوونی شه‌ریعه‌ت بیبه‌ن. ئه‌مه هه‌مان ویلایه‌تی فه‌قیهی ئێرانه، به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌ی له ڕواڵه‌ته‌كه‌یدا ده‌بێت. ویلایه‌تی فه‌قێ له ئێران كه‌سێكه، به‌ڵام له عێراق كۆمه‌ڵێك كه‌س و ده‌زگا ده‌بن.
ئه‌مه و زۆر هه‌وڵی تریش، هه‌مووی دژی به‌رژه‌وه‌ندی درێژخایه‌نی كوردستانن. قه‌واره‌كه‌مان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. عێراق به‌ره‌و دواوه و به‌ره‌و دیكتاتۆریی ده‌زگاكان ده‌ڕوات. ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه به ویستی شیعه‌كان تێپه‌ڕێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه وڵاته‌كه به‌ره‌و سیستمی ویلایه‌تی فه‌قێ ده‌برێت و ئه‌وه مۆدێلێكی تازه ده‌بێت بۆ ئه‌و سیستمه.