له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى په‌تاى كۆرۆنا (19- Covid) Coronavirus disease له هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تواناكانى خۆى خستووه‌ته گه‌ڕ و پلان و به‌رنامه داده‌ڕێژن و چاودێرى سێكته‌رى ته‌ندروستى به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى گیانى هاووڵاتییان. له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوه‌كانیش پزیشكان و په‌رستاران و ته‌واوى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له ریزى پێشه‌وه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تا جیهانییه، هه‌ست نه‌كردن به‌ماندووبوون و بوێرییان، هه‌ڵوێستى پڕسه‌روه‌رین و مێژووى سه‌رده‌مى كۆرۆنا به شانازییه‌وه تۆمارى ده‌كات.
سه‌ربارى كه‌مئه‌زموونى سیستمى ته‌ندروستى و سنوورداربوونى فاسیلیتى پزیشكى له هه‌رێمى كوردستان، سوپاس بۆ خوا توانراوه تا ئێسته تا ئاستێكى باش ئه‌م په‌تایه له ژێر چاودێرى و كۆنترۆڵدا بێت. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان نموونه‌ى وڵاته سه‌ركه‌وتووه‌كانین له ئاستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جه‌نگى دژ به 19- Covid تا ئێسته به‌هۆى پابه‌ندبوونمان به رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان به‌به‌راورد له‌گه‌ل وڵاته زلهێز و پێشكه‌وتووه‌كان له بوارى سیستمى ته‌ندروستى وه‌ك وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، كه به‌رده‌وام له راگه‌یاندنه‌كان شانازییان به پێشكه‌وتنه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستییان ده‌كرد.
په‌تاى كۆرۆنا پێمان ده‌ڵێت كه چه‌نده گرنگه ئاستى رۆشنبیرى و هۆشیارى ته‌ندروستى هاووڵاتى به‌رز و مۆدێرن بێت؟ چه‌نده گرنگه بتوانین وه‌ڵامى دروست بۆ ده‌سته‌واژه‌كانى پرسیار (why,how,where ,when,what) تایبه‌ت به نه‌خۆشى و خۆپارێزى به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده بكرێن كه هاوكێشه‌كان ئاراسته‌كانیان رووه و كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌ندروست بن، چه‌نده گرنگه بزانین كامه نه‌خۆشی و كه‌ى ده‌گوازرێته‌وه؟ له كوێ خۆمان بپارێزین؟ چۆن به‌ره‌نگارى ببینه‌وه؟ بۆچى پێویسته هۆشیارى ته‌ندروستیمان كلاسیك نه‌بێت؟
ئه‌و جۆره نه‌خۆشییانه‌ى كه خێران له گواستنه‌وه و مه‌ترسیدارن بۆ یه‌كه یه‌كه‌ى تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگا به‌گشتى، پێویست ده‌كات حكوومه‌ت و هاووڵاتى هاوته‌ریبانه رووبه‌ڕووى ببنه‌وه، یه‌كێك له‌م په‌تایانه 19- Covid یه كه جیهانگیره و مرۆڤایه‌تى سه‌رقاڵیه‌تى.
كاتێك هه‌ست ده‌كه‌یت كه نه‌خۆشییه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه و له شوێنێك و به‌رده‌وام ته‌شه‌نه ده‌كات، یان خۆت هه‌ڵگریى یان به‌جۆرێك له جۆره‌كان تووشى نه‌خۆشییه‌كى گوازراوه بوویت، ئه‌وا ئه‌و كاته‌یه كه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌خوازرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى له‌باره‌ى نه‌خۆشییه‌كه به پێویست ده‌زانرێ.
خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان به‌نده به جۆرى نه‌خۆشییه‌كه‌وه و باشترین شوێنیش نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به‌نه‌خۆشیى دیاریكراوه. به‌ڵام به‌گشتى له سه‌رده‌مه ته‌نگژه‌ییه‌كان هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕێن و بارى هاوسه‌نگى نه‌خۆشخانه‌كان گۆڕانییان به‌سه‌ردا دێ، ئێسته كه په‌تاى كۆرۆنا نموونه‌یه‌كى زیندووى ئه‌م بابه‌ته‌یه، بۆیه جۆرى نه‌خۆشى و رێژه‌ى تووشبوونى هاووڵاتییان و پۆلێنكردنى ئاستى تووشبووان و دیاریكردنى ئه‌و كه‌یسانه‌ى كه مه‌ترسى گیان له‌ده‌ستدانیان هه‌یه رۆڵ ده‌بینن، به‌به‌راورد به ژماره‌ى نه‌خۆشه‌كان و ستافى ته‌ندروستى و پێداویستى پێوه‌ست به نه‌خۆشییه‌كه.
ده‌بێ ئاستى هۆشیارى هاووڵاتى به‌شێوه‌یه‌ك بێ كه بتوانێ بڕیار له چاره‌نووسى ته‌ندروستى خۆى بدات. كاتێك كه نه‌خۆشخانه‌كان فشار زۆریان له‌سه‌ره، ئه‌وا بێگومان ناتوانرى به‌پێى پێویست چاودێریى نه‌خۆش بكرێت، بۆیه بژارده‌ى دووه‌م مانه‌وه له ماڵه‌وه له‌كاتى نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و پابه‌ندبوون به رێنوێنییه ته‌ندروسییه‌كان و گرنگیدان به به‌هێزكردنى سیستمى به‌رگرى له‌ش له چاره‌ى له پێشینه‌ن به وه‌رزشكردن و خواردنى ته‌ندروست و ئارامگرتن.
ده‌توانرێ رووبه‌ڕووى نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان ببینه‌وه به پابه‌ندبوونمان به رێنوێنییه‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى(WHO)
World Health Organization. بۆ هه‌رجۆره نه‌خۆشییه‌ك رێنوێنیی و چاره‌سه‌رى پێوه‌ندیدار ئاماژه‌ى پێ ده‌كرێت و له زۆربه‌ى وڵاتان پێڕه‌و ده‌كرێت، به‌رده‌وامیش چاودێرى ره‌وشى ته‌ندروستى هاووڵاتییان ده‌كرێت بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى كه ئه‌م رێكخراوه بوونى هه‌یه تێیدا. به‌ده‌ر له رێنوێنییه‌كانى ئه‌م رێكخراوه‌ش زانستى ته‌ندروستى وڵاتان به‌رده‌وام ئه‌بده‌یت ده‌كرێنه‌وه و له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هاووڵاتییان هۆشیارى ته‌ندروستییان باشتر ده‌كرێت.
بۆچى پێویسته له رووى ته‌ندروستییه‌وه هۆشار بین؟ ئه‌گه‌ر به‌فراوانى سه‌یرى پێشهاته‌كان بكه‌ین و لێیان ورد ببینه‌وه و توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمى و بابه‌تییانه بكه‌ین، ئه‌وا زۆر به روونى ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌نده پێویسته گرنگى به‌بارى ته‌ندروستى خۆمان بده‌ین، كاتێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه ژماره‌ى نه‌خۆش كه‌م بێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ستافى نه‌خۆشخانه‌كه ده‌توانن به‌وردى پشكنینى پێویست بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام بده‌ن و جۆرى نه‌خۆشییه‌كه و چاره‌سه‌رى گونجاو دیارى بكرێت. نه‌خۆش به‌رده‌وام له ژێر چاودێرى رژد بێت و بارى ده‌روونى تا ئاستێكى په‌سه‌ندكراو به‌رز ده‌كرێته‌وه كه ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر زۆربه‌ى په‌تاكان، پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه و له‌كاتى زۆربوونى ژماره‌ى نه‌خۆش و دروستبوونى لۆد له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه، پزیشكان و په‌رستاران ناتوانن به‌پێى پێویست خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان پێشكه‌شى نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن . سه‌ره‌نجام بارودۆخێك دروست ده‌بێت كه جێى مه‌ترسییه و زۆرجار ناوه‌نده‌كانى راگه‌یاندنیش كه ئه‌م دیمه‌نانه ده‌گوازنه‌وه، وره‌ی هاووڵاتى ده‌ڕووخێت و كه‌متر به‌رگه‌ى نه‌خۆشى ده‌گیرێت. خاڵێكى تر كه جێى ئاماژه‌یه پێداویستى ته‌ندروستى و ده‌رمانه، كه ژماره‌ى نه‌خۆش سنووردار بن، ده‌توانرێت به‌پێى پێویست پێداویستییه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت و تا ئاستێك ده‌رمان بێ به‌رانبه‌ر به‌ده‌ست بهێنین.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێت كه ژماره‌ى نه‌خۆش زۆر بوون، باڵانسى پێداوێستى و ده‌رمان ده‌گۆڕێت و ده‌رمان به‌گشتى كه‌م و گران ده‌بێت، یان نامێنێ و ژیانى هه‌موومان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. با سه‌رنج بده‌ین له پزیشك و په‌رستار و نه‌خۆش و ده‌رمان، ئه‌مانه هه‌موویان پێكه‌وه له مێژووى مرۆڤایه‌تى ته‌واوكه‌رى یه‌كتر بوونه و پێوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، پزیشك و په‌رستار نه‌خۆش ده‌بینن و گرفته ته‌ندروستییه‌كان پۆلێن ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌رى گونجار پێشنیار ده‌كه‌ن، پاشان چاودێریى بارى ته‌ندروستى نه‌خۆش ده‌كرێت له‌گه‌لأ به‌كارهێنانى ده‌رمانى دیاریكراو و چاره‌سه‌رى سروشتى. به‌رده‌وام په‌ره به‌م سیستمه ته‌ندروستییه دراوه و زۆربه‌ى وڵاتان پێڕه‌ویان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا ته‌ندروست بێت و ژیانى هاووڵاتى پارێزراو بێت و ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروستمان هه‌بێت.
ئه‌م پێوه‌ندییانه ده‌گۆڕێن له زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كه به‌رده‌وام شانازى ده‌كه‌ن به‌كه‌رتى ته‌ندروستییان، زۆربه‌ى كات كه پزیشك و په‌رستار نه‌خۆش ده‌بینن، رێنوێنیی ده‌كه‌ن كه ته‌نیا ده‌رمانى ئازارشكێن (painkiller) به‌كار بهێنین و زۆر به‌كه‌مى رێ ده‌ده‌ن ده‌رمانى دژه زینده‌یی (antibiotic) بدرێت به نه‌خۆش، به‌پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوین كه زۆر به ئاسانى له ده‌رمانخانه‌كان و لاكۆڵانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ون و هۆكارن بۆ بێهێزبوونى سیستمى به‌رگرى له‌شى مرۆڤ، له وڵاتانى پێشكه‌وتوو زیاتر رێ ده‌درێت كه نه‌خۆش ئارام بگرێت و سیستمى به‌رگرى چالاك بێت، به‌مه‌ش به‌ره‌به‌ره بارى ته‌ندروستی نه‌خۆش جێگیر ده‌بێت به‌بێ به‌كارهێنانى ده‌رمان و لاوازكردنى سیستمى له‌ش.
لێره‌دا گرنگه تیشك بخه‌ینه سه‌ر 19- Covid كه به په‌تایه‌كى جیهانى ناوزه‌ند كراوه له‌لایه‌ن WHO، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه نه‌خۆشییه‌كى گوازراوه‌یه و به‌ربه‌سته‌كان ده‌بڕێت و سنووره‌كان ناناسێت و جیاوازى له نێوان یار و نه‌یاردا ناكات، تا ئێسته چاره‌سه‌رى دیاریكراوى بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و نه‌توانراوه رێگرى بكرێت به‌پێى پێویست له رێیه‌كانى گواستنه‌وه و كۆكه، پژمین، ته‌وقه‌كردن، به‌پێى ده‌ره‌نجامى توێژینه‌وه زانستییه نوێیه‌كانى تایبه‌ت به‌م په‌تایه.
كۆرۆنا له كه‌رتى ته‌ندروستی چی گۆڕى؟
پێش سه‌رده‌مى ئه‌م په‌تایه زۆربه‌ى هاووڵاتییانى رۆژهه‌ڵاتى ناوین وا راهاتبوون و كولتووریان وابوو به‌هۆى ساده‌ترین نه‌خۆشى، سه‌ردانى نه‌خۆشخانه گشتى و تایبه‌ته‌كان بكه‌ن. رۆژانه ستافى ته‌ندروستی و ژماره‌یه‌كى زۆرى نه‌خۆشیان ده‌بینى و چاره‌سه‌رى گونجاو و رێنوێنییان پێ ده‌ده‌را. له كاتێكدا كه به‌شى زۆریان پێویستیان به چاره‌سه‌ر و بینینى پزیشك نه‌بووه، به‌ڵام كولتوور و بارى ده‌روونییان واى خواستووه كه كۆمه‌ڵیك ده‌رمان وه‌ربگرن و له ماڵه‌وه هه‌ندێكیان به‌كار بهێنن و ئه‌وانه‌ى تریان بخرێنه ناو به‌فرگر تا ئه‌و كاته‌ى به‌سه‌ر ده‌چوون و به‌فیرۆ ده‌چوون. ئه‌م سیستمه هۆكارى سه‌ره‌كى لۆدى سه‌ر نه‌خۆشخانه و نۆرینگه و ده‌رمانخانه‌كان بوو، راسته پێش كۆرۆنا پێوه‌ندییه‌كان جیاواز بوون، بۆ نمومه‌نه پێوه‌ندى مرۆڤ له‌گه‌لأ په‌رستگاكان و كۆمه‌ڵگه و ژینگه گۆڕانكارى به‌رچاویان به‌سه‌ردا هاتووه.
پێوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هۆكار بوون كه نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه پاساوى سه‌ره‌كى فشارى زۆرى سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان نه‌بوون، زۆربه‌ى خه‌ڵك كه سه‌رئێشه‌یه‌كى ساده یان كۆكه یان هه‌ڵامه‌ت یان كه‌مێك تێكچوونى بارى ده‌روونى به‌دى بكردایه، ئه‌وا خێرا خۆى ده‌گه‌یانده نزیكترین بنكه‌ى ته‌ندروستی و رێگر بوون له‌كارابوونى به‌رگرى له‌ش و به‌هێزبوونى جه‌سته‌یان، تێبینى ئه‌وه كراوه له سه‌رده‌مى كۆرۆنا كه په‌تایه‌كى ترسناك و گوازراوه‌یه، هه‌مان ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه به‌ساده‌ترین نه‌خۆشى راكه‌ڕاكی نه‌خۆشخانه‌كانیان بوو بۆ وه‌رگرتنى ده‌رمان و چاره‌سه‌ر، ئێسته ته‌نانه‌ت ئاماده نین له ماڵه‌وه‌ش پزیشك و په‌رستار ببینن له كاتى هه‌ناسه‌ته‌نگی و كۆكه‌ى توند و چه‌ندان نه‌خۆشى تر له ترسى 19- Covid ، سوپاس بۆ خوا به‌رگرییان كارى خۆى كردووه و چاك بوونه‌ته‌وه، كه مه‌ترسیشیان له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام زۆر به توندى خۆیان كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌رناگرن، كاروانى ژیانى مرۆڤایه‌تیش به‌رده‌وامه. ئه‌گه‌ر سه‌نج بده‌ین رێژه‌ى مردن و له‌دایكبوون له وڵاتى خۆمان له سه‌رده‌مى پێش كۆرۆنا و ئێسته نه‌گۆڕه و به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له زۆربه‌ى شار و شارۆكه‌كان تیمى فریاگوزارى تایبه‌ت به‌م په‌تایه‌ى ئاماده كردووه و به‌رده‌وام له رێى هێڵى گه‌رمه‌وه له خزمه‌تی هاووڵاتییاندان و له كاتى پێویست ئه‌مبۆڵانس دێته ناردن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه پێویستن به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى هاووڵاتییان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌نگاوى باشى ناوه و به‌ربه‌ستى گونجاوى دروست كرد له به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه. راگرتنى ده‌وامى ناوه‌نده‌كانى خوێندن و داوده‌زگا میرییه‌كان له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان، جگه له‌وانه‌ى كه پێویست بوون بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه، خزمه‌تگوزاریى گشتى جێبه‌جى كران، له‌م سه‌رده‌مه نه‌خوازراوه‌دا ئه‌وانه بڕیارى دروست بوون. شوێنه تایبه‌ته‌كانیش هاوشانى ده‌زگا میرییه‌كان هه‌ستیان به به‌رپرسیارێتى كردووه و زۆربه‌ى نۆرینگه و شوێنه بازرگانییه‌كان پێش بڕیارى حكوومه‌ت داخرابوون، خه‌ڵك به‌گشتى خۆیان ده‌پارێزن و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
له‌م هه‌رێمه‌دا حكوومه‌ت و هاووڵاتى هاوته‌ریبانه له ئاستێكى به‌رز جه‌نگى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى 19- Covid ده‌كه‌ن، هاوهێزبوونیش ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ته‌نیا سه‌ركه‌وتنه، ئه‌م سه‌ردمى كۆرۆنایه، ده‌رفه‌تێكه بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و په‌ندوه‌رگرتن كه ئارام بگرین له ئاست نه‌خۆشییه‌كان و كه‌متر ده‌رمان به‌كار بهێنین، رێژه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه ته‌نیا له‌كاتى پێویستدا نه‌بێت، وه‌ك چۆن ئێسته رێژه‌ى سه‌ردانكردنى نه‌خۆشه‌كانى به‌ده‌ر له كۆرۆنا به‌رێژه‌ی به‌رچاو كه‌م بووه‌ته‌وه كه هۆكار بووه نه‌خۆشخانه‌كان بتوانن كارى پێویست ئه‌نجام بده‌ن، با هه‌ولأ بده‌ین دواى سه‌رده‌مى كۆرۆنایش گۆڕانكاریى ئه‌رێنیمان هه‌بێت. له جیاتى به‌كارهێنانى ده‌رمان، بائارام بگرین و رێ بده‌ین به‌رگریى له‌شمان كارا بێت. له جیاتى لۆد دروستكردن له نه‌خۆشخانه‌كان، با ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنین بۆ ئه‌و كه‌یسانه‌ى كه مه‌ترسیدارن و پێویسته له ژێر چاودێریدا بن.