هه‌ڵبه‌ت روونه سیستمی ئابووری كوردستان و ئه‌وروپا بۆ به‌راورد نابن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد زۆر سه‌رسامه به ئه‌وروپا و له هه‌موو كاتێكدا بۆ به‌راورد نموونه‌ی وڵاتێكی ئه‌وروپا ده‌خاته ڕوو، كه زۆرباشه و كوردستان وه‌ك ئه‌وان باش و پاره‌دار نییه، لێره‌دا جیاوازییه‌كی بچووك روون ده‌كه‌مه‌وه و به‌دیاریكراویش به‌راوردی بوونی پاره له بانكی ئه‌وروپایی و نه‌بوونی له كوردستان، ده‌خه‌مه به‌رچاو.
خۆزگه له ساڵانی رابردوو ده‌رفه‌ت بڕه‌خسایه هه‌ر كه‌سێك ڤیزا وه‌ربگرێت و سه‌ردانی ئه‌وروپا بكات، تا ببینێ ژیان له‌وێ چ ماندووییهكی له پشته‌وه‌یه و له نزیكه‌وه بیبینیایه كه ئه‌و به‌هه‌شته خه‌یاڵییه نییه، ئاخر ئه‌وه‌ی من تێی ده‌گه‌م كورد وا بیری لێ ده‌كاته‌وه له‌وێ ده‌خه‌وێت و ئیش ناكات و ژیانێكی شاهانه‌ی هه‌یه، به كچی جوانیشه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه راست نییه، ئیش نه‌كه‌یت جۆرێك پاره‌ی وه‌ك سواڵت پێ ده‌ده‌ن و بارێكی زۆر قورس و ره‌زاگرانی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه كه خۆیشت خۆزگه ناخوازی له‌و دۆخه‌دا خۆت ببینیته‌وه, من ناچمه ناو بۆشایی و ورده‌كارییه‌كانی تریشی، ته‌نیا وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌ده‌مه‌وه كه پاره بۆ له‌وێ هه‌یه و له كوردستان نییه؟.
له ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر كار بكه‌یت، هه‌شت سه‌عاتی ته‌واو له كاردا ده‌بیت و به‌رهه‌مت هه‌یه، ئێسته كه كار به‌گشتیی وه‌ستاوه و خه‌ڵك له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینن، به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌كه‌ی جاران وه‌رناگرن، به‌ڵام كه كار بكه‌یت له به‌رانبه‌ردا مانگانه‌یه‌كی دیاریكراو وه‌رده‌گریت كه رێك تا سه‌ری مانگ به‌شی ژیانت ده‌كات، راسته كاتێك به‌راوردی پاره‌ی مووچه ده‌كه‌یت هی ئه‌وێ زۆره، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر ژماره‌كه‌یه، ئه‌گه‌رنا له واقیعدا نیوه‌ی مووچه‌كه ده‌چێته‌وه بۆ حكوومه‌ت و كۆمپانیاكان، تۆ ته‌نیا به‌شی ژیانێكی ئاساییت بۆ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویتر به‌پێی وڵات ده‌گۆڕێ، به‌ڵام به گشتیی نزیكه‌ی 25%ی مووچه‌كه‌ت راسته‌وخۆ مانگانه ده‌چێت بۆ باج، بڕێكی تری ده‌ده‌یت به كرێی خانوو، یان ئه‌گه‌ر خانووه‌كه هی خۆت بوو، ده‌یده‌یته‌وه به قه‌رزی بانك، دواتر ئه‌وه‌یشی ماوه‌ته‌وه له كڕینی ده‌سكێك سه‌وزه‌وه تا خه‌رجكردنی هه‌ر یۆرۆیه‌ك كه له گیرفان یان كارتی بانكهكهتهوه ده‌رده‌چێت، به‌شێكی ده‌چێت بۆ حكوومه‌ت. چۆن؟
له ئه‌وروپا هیچ شتێك به به‌لاش نییه و هه‌موو یۆرۆیهكیش كه ده‌جووڵێ به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت. بۆ نموونه، له بچووكترین خه‌رجییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، تۆ ئاوێك ده‌كڕی به یۆرۆیه‌ك /هه‌زار و 350 دیناری عێراقی/ ئه‌و یۆرۆیه به‌شێكی راسته‌وخۆ له تۆ و فرۆشیارهكهوه ده‌چێت بۆ حكوومه‌ت، بۆ كڕینی هه‌ر شتێكی تریش وایه، واته هه‌رچی له بازاڕدایه به‌شێك له پاره‌كه‌ی بۆ حكوومه‌ته و حیساب كراوه ئینجا نرخی دانراوه، دواتر سه‌ری مانگ دیسان له كۆی قازانجی دوكانه‌كه به‌شێكی تری ده‌چێته‌وه بۆ حكوومه‌ت، كرێكاره‌كانی دوكانه‌كه كه مووچه وه‌رده‌گرن، به‌شێك له‌ویش ده‌چێته‌وه بۆ حكوومه‌ت، خاوه‌نی موڵكه‌كه كه كرێكه‌ی وه‌رده‌گرێت، به‌شێكی ده‌داته‌وه حكوومه‌ت. ئه‌ی له كوردستان چۆنه؟
له كوردستان رێك پێچه‌وانه‌ی بكه‌وه راسته، كه‌س هیچ پاره‌یه‌ك نادات به حكوومه‌ت، نه كه‌ره‌سته‌ی فرۆشراوی دوكان تا گه‌وره‌ترین كۆمپانیا، نه كرێكار، نه دوكاندار، نه خاوه‌نی موڵكه‌كه، نه ئه‌و شتانه‌ی بۆ فرۆشتنن، هیچ پاره‌یه‌كی حكوومه‌تی تێدا نییه، ته‌نانه‌ت خاوه‌ن موڵك ئه‌وه‌نده چاوچنۆكه، سه‌ری ساڵ له كرێچییهكهی ده‌پاڕێته‌وه تا لیژنه‌ی باج هاتن، بڵێت خانووی خۆمه یان كرێ ناده‌م. بۆیه هه‌میشه پێكه‌نینم دێت كه ده‌ڵێن ئه‌مساڵ ژماره‌ی گه‌شتیار یان هه‌ر شتێك زیادی كردووه، ده‌با له ملیۆنێكه‌وه ببێت به 50 ملیۆن گه‌شتیار، به‌های نییه، چونكه پاره‌كه‌ی هه‌مووی ده‌چێته گیرفانی دوكاندار و هوتێل و چێشتخانه و هیچی ناچێت بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی، له كاتێكدا هه‌موو پێداویستییه‌كانی راكێشانی گه‌شتیار حكوومه‌ت دابینی كردووه، واته باجی بازاڕ و گه‌شتیار جووڵه‌ی پاره له هه‌ر شوێنێكه‌وه، ده‌بێت رۆژانه بن نه‌ك ساڵانه و نه‌شیده‌ن، ئینجا ده‌توانی دڵخۆش بی به گه‌شه‌كردنی هه‌ر كه‌رتێكی ئابووری وڵاته‌كه‌ت.
پاره له كوردستان نییه، چونكه هه‌ر حكوومه‌ت په‌یدای ده‌كات و ده‌یدات به خه‌ڵك، به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵك هیچ ناداته‌وه و به سیستمی هوتێلی پێنج ئه‌ستێره ده‌ژین و خۆشترین خواردن و جوانترین ئۆتۆمبێل به‌كار دێنن، ئه‌مه هیچ ئه‌قڵ و یاسای ناوێت، ئه‌و بانكه هه‌میشه چۆڵه و به‌رگه‌ی ته‌نگژه ناگرێت، بۆ؟ چونكه هه‌ر لێی ده‌رده‌چێت و هیچ نایه‌ته‌وه ناوی. له به‌رانبه‌ردا كاتێك پاره دواده‌كه‌وێت هه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه كه زۆرینه نیوه‌ڕۆ له خه‌و هه‌ڵده‌ستن، هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستێ، /هه‌رچه‌نده ئه‌وه مافی خۆته داوای مووچه بكه‌یت و من هیچ قسه‌یه‌كم له‌وباره‌یه‌وه نییه، فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت مانگانه مووچه وه‌ربگرێت/، به‌ڵام ده‌مه‌وێ به‌رچاوت روون بكه‌مه‌وه تا له خۆته‌وه نه‌ڵێی فڵان وڵات بۆ پاره ده‌دات به خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئێمه نیمانه.
له هیچ وڵاتێك ئه‌مه نییه له به‌رانبه‌ر هیچ پاره وه‌ربگری و هیچیش نه‌ده‌یته‌وه، ئاخر كه نه‌یده‌یته‌وه ته‌واو ده‌بێت، چونكه هه‌مووی له بانكه‌وه ده‌چێته گیرفان و گۆره‌وی و گونێ و له هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌كی بچو‌وكدا كێشه دروست ده‌بێته‌وه و پاره نییه.
له ئه‌وروپا بۆیه پاره هه‌یه چونكه حكوومه‌ت ده‌تداتێ و له هه‌زار رێیشهوه لێت ده‌سێنێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت جیاوازییه‌كه به‌راورد ناكرێت و سیستم ئه‌وێی رێكخستووه، به‌ڵام دڵنیابه هیچ كه‌س له ئه‌وروپا به مانگێكیش ژه‌مێكی خۆشی وه‌ك تۆ له كوردستان ناخوات، چونكه زۆر ماندوو ده‌بێت به پارهكهیهوه و زۆرجاریش كاتی وای نییه به ئاسووده‌یی نانه‌كه بخوات، جیا له‌وه‌ی ئه‌وان وڵاتی پێشكه‌وتوو و نموونه‌یی گۆی زه‌وین و هه‌موو ورده‌كارییه‌كی ژیانیان رێكخستووه به پاره، ته‌نیا هه‌ناسه‌دان له ئه‌وروپا به‌لاشه و به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شت به پاره‌یه، هه‌ر له وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه له گه‌ڕه‌ك تا گۆڕینی بۆڕیی حهمامهكهت له ماڵه‌وه. بێگومان له سیستمی وادا هه‌رگیز بانك بێ پاره نابێت، چونكه وه‌ك گوتم هه‌موو یۆرۆیه‌ك كه ده‌جووڵێت به‌شێكی ده‌چێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
له‌م رۆژانه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم له سوید قسه‌م كرد، ئه‌و سویده‌ی كه زۆر شایانی باسه له كوردستان و نموونه‌یه‌كی جوانی دنیایشه، دیاربوو هاوڕێكه‌م سه‌رقاڵ بوو به ئیشه‌وه، ئیتر چووینه ناو ورده‌كاری و ده‌ركه‌وت خه‌ریكی گۆڕینی كاشی و بۆڕیی ناو یه‌كێك له حهمامهكانیهتی له ماڵه‌وه، جوان دیقه‌ت بكه ئه‌و ده‌سكاری حه‌مامه له سوید چه‌ندی تێده‌چێت و خۆیشمان خانوو له بناغه‌وه تا ده‌چینه ناوی به به‌لاش ده‌كه‌ین.
سه‌ره‌تا بۆت نییه له‌خۆته‌وه بڵێی ماڵی خۆمه و ده‌سكاری حهمامهكهت بكه‌ی، ده‌بێت نه‌خشه‌ی گۆڕانكارییه‌كه پێشكه‌شی شاره‌وانی بكه‌یت، ئه‌م نه‌خشه‌یه به پێنج هه‌زار كرۆن بۆت دروست ده‌كرێ، شاره‌وانیش ئه‌گه‌ر رازی بوو پێی، ده‌بێت پێنج هه‌زار كرۆنی تریش بده‌یت حه‌قی رهزامهندییهكه، ئه‌مه 10 هه‌زار كرۆن /یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار دیناری عێراقی/.
دواتر ده‌ست به‌كار ده‌كه‌یت و كه‌ره‌سته‌كان ده‌كڕیت و كۆمپانیای بچووكی ئه‌و كارانه هه‌ن دێن كاره‌كه‌ت بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به كه‌ره‌سته و دهستحهقهوه به‌لای هه‌ره كه‌مه‌وه 10 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت، له‌و بڕه‌یش نزیكه‌ی پێنج هه‌زار به‌كڕینی كه‌ره‌سته و مووچه‌ی كرێكار و داهاتی كۆمپانیاوه ده‌چێته‌وه بۆ حكوومه‌ت، كه‌واته ته‌نیا له ده‌سكاری حه‌مامێكدا له سوید، حكوومه‌ت به كوردییه‌كه‌ی خۆمان 50 وه‌ره‌قه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپا تۆ كه پێداویستی خواردن له ماركێتێك ده‌كڕێ، 12%ی ئه‌و پاره‌ی داوته بۆ حكوومه‌ته هی خواردنه‌كان نییه، بێ له‌وه‌ی ماركێتهكهیش هه‌مان بڕی پاره ده‌دات و وه‌ك گوتم دواتریش داهاتی مانگانه و مووچه‌ی كرێكار و هه‌موو ستافه‌كان به‌شێكی ده‌چێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
ره‌نگه بپرسی جا بۆ كوردستانیش وا ناكات؟ هه‌ڵبه‌ت من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌و سیستمانه كه ئاماده‌ن و هیچ خه‌رجییه‌كی تێناچێت بیركردنه‌وه له داهێنانیان، یه‌كسه‌ر وه‌ربگرین، به‌ڵام ئه‌وه له وڵاتێك ده‌كرێت هه‌مووان بیانه‌وێ بنیاتی بنێن، نه‌ك خۆمانی كورد كه ته‌نیا داوا ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ و هیچیش پێشكه‌ش ناكه‌ین و هیچ پاره‌یه‌كیش ناده‌ین به حكوومه‌ت، ته‌نانه‌ت 10 هه‌زار دیناری مانگانه‌ی كرێی ئاوی ماڵه‌كه به زۆر ده‌زانین و چه‌ند پۆستێكیشی له فه‌یسبووك له دژ ده‌كه‌ین.
ده‌ی له فینله‌ند كه دوو ساڵه یه‌كه‌م وڵاتی به‌خته‌وه‌ری دنیا ده‌رده‌چێت له ریزبه‌ندیدا، به‌كارهێنانی ئاو بۆ هه‌ر كه‌سێك مانگانه 25 یۆرۆیه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌یان دزی تێدا ناكرێت و ئه‌و وڵاتانه ده‌زانن چه‌ند كه‌س له خانووه‌كه‌دا ده‌ژی و ناپرسن له خۆت، چونكه هه‌موو شتێكی ژیان داتا كراوه و هیچ زانیارییه‌ك ون نابێت. جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه له‌و سیستمانه‌دا هه‌موو شتێك و هه‌موو كه‌س بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات، به‌ڵام لێره زۆرینه‌ی حزب و به‌رپرسان و كۆمپانیاكان، وڵاته‌كه ده‌دۆشن بۆ خزمه‌تی خۆیان و قازانجی زیاتر.
هه‌ر له نموونه‌ی ئه‌و كرێی ئاوه‌دا، وه‌ك راگه‌یه‌نراوه به نافه‌رمی، كۆمپانیاكه له كوردستان هی وه‌زیرێكی پێشووی حكوومه‌ته و ناسراوه، گرێبه‌سته‌كه‌یشی وا نووسیوه‌ته‌وه كه داهاته‌كه زۆرینه‌ی بۆ خۆی بێت نه‌ك حكوومه‌ت، خۆی ئه‌م حاڵه‌تانه‌یه مرۆڤ هه‌راسان ده‌كات، باشه ئاو یان هه‌ر شتێكی تر، بۆچی ده‌بێت زۆرینه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ كۆمپانیا بێت، له كاتێكدا كۆمپانیاكانی كوردستان زۆر نانیشتمانی و مشه‌خۆرن؟ ده‌بێت ئه‌گه‌ر حه‌قی كۆكردنه‌وه‌ی پارهكهیشیان ده‌درێتێ پێنج له سه‌د زیاتر نه‌بێت و داهاته‌كه‌ی تر بۆ حكوومه‌ت بێت، چونكه ده‌زانین پاره‌ی دانانی پێوه‌ری ئاوه‌كه‌یش هاووڵاتی به پێنج قات قازانجه‌وه داویه‌تی. یان هه‌ر شتێكی تری حكوومی كه به‌داخه‌وه داهاته‌كه‌ی زۆرینه بۆ كۆمپانیایه و كه‌مینه‌یه‌ك بۆ حكوومه‌ته، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بیده‌ن.
كه‌واته ده‌بێ هه‌میشه ئه‌وه بزانین كه بچووكترین ته‌نگژه دروست بێت، كێشه‌ی دارایی ئاماده‌یه، چونكه هیچ حكوومه‌تێك ناتوانێ هه‌موو شتێكی ژیان به خۆڕایی دابین بكات و خه‌ڵكه‌كه‌یشی له‌گه‌ڵیدا نه‌بن، بۆ بێبه‌ختی خۆمان، لێره حزبیش دوژمنی حكوومه‌ته و پاره‌ی هه‌بوو ده‌یخوات و نهیشبوو خه‌ڵكی له دژ هان ده‌دات، شه‌ڕ بوو سه‌نگه‌ره‌كانی چۆڵ ده‌كات و هه‌رگیزیش خۆی به به‌رپرسیار نازانێت و ده‌یه‌وێ وه‌ك په‌پووله ده‌ربكه‌وێت، باسی چاكسازی بكه‌یت ده‌ڵێ حكوومه‌ت ده‌ڕووخێنم و نابێت مووچه‌خۆره بێ ده‌وام و مشه‌خۆره‌كانی بندیوار و فه‌رمانده خانه‌نشینه گه‌نجه‌كانی كه به‌ته‌مه‌نیان تفه‌نگیان نه‌دیوه، بێ مووچه بكرێن، ته‌نانه‌ت پێی بكرێت كێشه‌ی گه‌وره‌ی ته‌ناهیش دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه له نائارامیشدا بژین، له‌ملایشه‌وه عێراقه هی هیچ خۆزگه‌یه‌ك نییه و وێرانه‌ی دنیایه، كه‌چی ئه‌ویش منه‌تمان به‌سه‌ردا ده‌كات و هه‌ركه‌ی ویستی بودجه‌مان ده‌بڕێت. توركیا و ئێران دوژمنی خوێنخۆرمانن.. ئه‌ی چی بكه‌ین؟
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه و جێی دڵخۆشییه ئه‌وه‌یه كورد میله‌تێكی به‌هێزه و ده‌توانێ به‌رگه‌ی ئه‌م دۆخانه بگرێت، هه‌رچه‌ندیش سه‌خت بن. ساڵانی دوای راپه‌ڕین كه له گه‌ڕه‌كێكدا ته‌نیا یه‌ك ئۆتۆمبێلی به‌ڕازیلی هه‌بوو، هیچ داهات و مووچه‌یش نه‌بوو و له كۆڵانێكیشدا ته‌نیا یه‌ك دوو فه‌رمانبه‌ر هه‌بوون، به‌ڵام ژیاین، ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه سه‌خت بوو، پێویستمان به ددان به‌خۆداگرتنه، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا حكوومه‌ت به توندی ده‌ست به چاكسازی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه بكات كه بۆ خزمه‌تی كۆمپانیان، مووچه بخاته سه‌ر سكه‌ی ئاسایی خۆی و ئه‌وانه بهێڵێته‌وه كه شایسته‌ی مووچه و خانه‌نشینین نه‌ك به خاترانه وڵاته‌كه وێران بكه‌ن و له‌ملایشه‌وه جنێوی پێ بده‌ن، بێگومان مووچه‌خۆری بێ به‌رهه‌م ته‌نیا جنێو ده‌دات، چونكه ماندوو نه‌بووه، ده بیبڕن و با جنێوه‌كه هه‌ر بدات. هه‌ر كه‌سێكیش هاوكار نه‌بوو بۆ چاكسازی بێ دوودڵی ناوی ئاشكرا بكرێت كه دژی بنیاتنانه.
ئه‌م ته‌نگژانه وانه‌ی گرنگن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ فێر بن، نه‌ك ئێمه كه به خێرایی هه‌موو شتمان بیر ده‌چێته‌وه و حزبه‌كانمان دوژمنی حوكمڕانییهكهن، ساڵانی شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڕینی بودجه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه چه‌ند سه‌خت بوو؟ ئێ بینیمان تێپه‌ڕی و هیچمان رێك نه‌خسته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرس و په‌رله‌مانتاری كورد ئه‌وه‌نده كورتبینن، یه‌ك ساڵ عێراق نیوهمووچهی نارد، یاسای چاكسازییه‌كه‌یان كرد به قوربانی و وایانزانی هیچیتر ته‌نگژه روو ناكاته‌وه هه‌رێمه‌كه‌مان، ئه‌گه‌رنا به وردی كار له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بكرایه و خه‌ڵكه ناشایستهكهی لێ ده‌ركرێ، لیستی مووچه‌ی كوردستان به 500 ملیار ئیداره ده‌رێت، نه‌ك ئێسته كه 850 ملیاری پێویسته.
به‌هیوام ئه‌مجاره خه‌ڵك و حكوومه‌ت ده‌ستی یه‌ك بگرن بۆ سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌ی نیشتمانیی، خه‌ڵكیش ئه‌گه‌ر هاوكار نه‌بوو، هه‌ر به‌رپرسیارێتی حكوومه‌ته ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنێت و هه‌موو لاسه‌نگییه‌ك نه‌هێڵێت و هه‌نگاو هه‌نگاو به هاووڵاتییانی بڵێ چی چاك ده‌كات و كێ رێگره. ئه‌مه بكه‌ین كه تاكه رێیه بۆ هه‌ستانه‌وه، ئه‌وا ژیان به‌رده‌وامه و داهاتوو باش ده‌بێت، به‌ڵام رێی دووه‌مان له پێش نییه به‌داخه‌وه.