یه‌كێتییه‌كان و حزبه‌كانی تری كوردستان، چاویان بڕیبووه یه‌كێتی، ئاخۆ له كۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌و حزبه‌دا كه له كۆتایی 2019 به‌سترا، چۆن گۆڕانكاری ده‌كرێت و حزب (نوێ) ده‌كرێته‌وه.
جارێ له پێشه‌وه، وشه و ده‌سته‌واژه‌ی (نوێ) له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی یه‌كێتیدا زۆر به‌كار هاتووه، تا ئێسته‌ش به به‌رده‌وامی به‌كار دێت، به‌تایبه‌تیش پێش به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌و حزبه، زۆر به‌كار ده‌هات و وه‌ك داوایه‌كی یه‌كێتییه‌كان ده‌خرایه روو. له ناو باڵه‌كانی یه‌كێتیدا، باڵی ده‌ستڕۆیشتوو له هه‌مووان زیاتر به‌كاری ده‌هێنا، به‌ڵێنی به یه‌كێتییه‌كان ده‌دا كه حزبه‌كه‌یان بۆ (نوێ) ده‌كاته‌وه. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دوای 1975یش زۆر به گه‌رمی فڕێ درایه گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان، ئێسته‌ش زۆر به حه‌ماسه‌ته‌وه، ده‌رخواردی خه‌ڵكی ده‌درێته‌وه، ئه‌وسا و ئێسته‌ش (نوێ) دوو ئاراسته‌ی هه‌بووه و هه‌یه، یه‌كیان ئاشكرا و ئه‌ویتریان نهێنی، ئامانجه‌كه زیاتر خۆی له نهێنییه‌كه‌دا بینیوه‌ته‌وه، به قسه‌ی من نا، به قسه و ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسه‌كان و جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ر زه‌ویدا.
به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی (نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی)، هه‌وڵێك بوو بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی به بنه‌ماڵه‌ییكردنی یه‌كێتی، ئه‌گه‌رچی ده‌مێك بوو ئه‌و دروشمه نمایش ده‌كرا، به‌ڵام پێویستی به‌وه بوو، كۆسپه‌كانی سه‌ر رێ ته‌خت بكرێن. پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، له ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌جه‌معییه‌وه، بۆ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، پێویستیی به دوو شت بوو، (ده‌رفه‌ت و ئامراز)، بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌تاكه به‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی پێشوودا سه‌ركه‌وێت و جێی خۆی بگرێت. چونكه ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌گه‌ر به پشتیوانی مام جه‌لالیش گه‌یشتبنه ئه‌و پۆسته، به‌ڵام شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕی و خه‌باتی شاخیان هه‌بوو، قۆناغ به قۆناغی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و پله به پله‌ی به‌رپرسیارێتییان بڕی بوو، له رێی كۆنگره‌وه گه‌یشتبوونه سه‌ركردایه‌تی. بۆیه ده‌بوو له كۆنگره، به‌ڵام به به‌رنامه‌یه‌كی چڕ و پڕی پێشوه‌خته‌وه، كۆتایی به و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بهێنرێت. بۆیه باڵی ده‌ستڕۆیشتوو به‌رده‌وام به پشتیوانی ئێران، داوای ده‌كرد كۆنگره بكرێت، چه‌ند جارێكیش كاتیان دیاری كرد، به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسی رێی لێ ده‌گرت.
به‌رنامه‌كه كاری خۆی ده‌كرد، وه‌ك چۆن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دابڕینی زۆرترین ده‌نگده‌ری یه‌كێتی بۆ خۆی ئیشی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد، كه یه‌كێتی راده‌ستی پارتی بووه. به هه‌مانشێوه باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتیش، ئه‌و قسه‌یه‌ی گۆڕانی به‌كار ده‌هێنا، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پێ بكوتێته‌وه. ئه‌و دۆخه‌ی له‌ناو یه‌كێتی دروست كرا، تا ده‌هات پاشاگه‌ردانیی له‌ناو ئه‌و حزبه دروست ده‌كرد، ئه‌م پاشاگه‌ردانی و ئاڵۆزییه، له قازانجی باڵی ده‌ستڕۆیشتوودا بوو، رێی بۆ ئه‌و باڵه خۆش كرد، خۆی بكاته خاوه‌نی داواكاریی (كۆنگره) و (نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی)، بۆ ئه‌وه‌ی تا زووه كۆدهتاكهیان سه‌ربكه‌وێت و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی مه‌كته‌بی سیاسی بێنن.
گومانی تێدایه نییه كه ئه‌م به‌رنامه‌یه، ده‌وڵه‌تێكی هه‌رێمیی وه‌ك ئێرانی له پشت بوو، ئه‌م پشتیوانییه‌ی ئێرانیش بێ به‌رانبه‌ر نه‌بوو. ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، زه‌وینه‌ی بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی (ده‌رفه‌ت)ـه‌كه خۆش كرد، ئه‌و ده‌رفه‌ته له قازانجی هه‌ردوولادا بوو، ئامانجی ئێران وه‌ستانه‌وه بوو دژی ریفراندۆم، ئامانجی باڵی ده‌ستڕۆیشتووش كۆنتڕۆڵكردنی یه‌كێتی و لێدانی پارتی بوو.
بۆ هاتنه‌دیی ئامانجی هه‌ردوولا، هاوئاهه‌نگی و هاوكاریی نێوانیان زیادی كرد، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له (ده‌رفه‌ت)، كاركردن له‌سه‌ر (ئامراز)یش چڕتر كرایه‌وه. كه بریتی بوو له هاوپه‌یمانی هه‌ردوولا، بۆ دژایه‌تیكردنی ریفراندۆم و ماڵی بارزان و پارتی، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دژایه‌تیكردنه به هاوكاریی ئێران، چه‌ند ساڵێك بوو له رێی میدیاوه ده‌كرا، به‌ڵام له 16ی ئۆتۆبه‌ری 2017دا، گه‌یشته لووتكه و له‌سه‌ر زه‌وی جێبه‌جێ كرا.
یه‌كێتی، حه‌شدی شه‌عبی، به فه‌رمانی ئێران و سه‌رپه‌رشتیی راستوخۆی قاسم سلێمانی هێنایه كه‌ركووك، به‌مه‌ش به‌ره‌ی پێشمه‌رگه بووه دووبه‌ش، پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كان كشێنرانه‌وه، به‌رنامه‌ی ئێران ئه‌وه‌بوو هاوكات شه‌ڕی نێوان یه‌كێتی و پارتیش ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام پارتی خۆی له‌و ته‌ڵه‌یه ده‌رباز كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كشانده‌وه و له پردێ سه‌نگه‌ری جێگیر كرد.
ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ی نێوان یه‌كێتی و ئێران، به‌تایبه‌تیش دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، داشی ئه‌و باڵه‌ی له‌ناو یه‌كێتیدا سوار كرد. به نه‌مانی باره‌گاكانی پارتی و پێشمه‌رگه له كه‌ركووك، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی یه‌كێتی هاته‌دی، راستییه‌كه‌ی ئه‌مه ئامانجی ئێرانیش بوو. به‌ڵام ئامانجی دووه‌م كه نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی بوو، دوو ساڵی برد و له كۆتایی 2019 دا هاته‌دی. دوای ئه‌و قۆناغه، كه (ده‌رفه‌ت) ره‌خسا، به چڕی كار له‌سه‌ر (ئامراز) كه دژایه‌تی پارتی بوو كرا. چونكه به نه‌مانی پارتی له كه‌ركووك، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی كه به دژایه‌تیكردنی پارتی گۆش كرابوون، به ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتییان زانی، دهسكهوتهكهشیان له چاوی باڵی ده‌ست رۆیشتوودا ده‌بینی، بۆیه كۆنگره‌ی چوار، به لایه‌نگرانی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو پڕ كرا. ئێسته باڵی ده‌ستڕۆیشتوو، خێروبێری كۆنترۆڵكردنی یه‌كێتی، بۆ دژایه‌تیكردنی ریفراندۆم و ماڵی بارزان و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گێڕێته‌وه، بۆیه بێ‌باك، هێشتا له نه‌شئه‌ی ئه‌و سهركهوتنهدایه.
هه‌رچه‌نده زوو ئاشكرا بوو كه جڵه‌وی ئه‌م حزبه هه‌ر ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ست ئه‌و باڵه‌ی ئێسته كۆنتڕۆڵی یه‌كێتیی كردووه. به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه ئێسته‌ش ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌یان به‌وه دڵخۆش كردووه كه حزبه‌كه‌یان بۆ نوێ كراوه‌ته‌وه. تێبینی ده‌كرێ دوای 45 ساڵ، به هه‌مان حه‌كایه‌تی 1975، ئه‌ندام و هه‌واداری ئه‌و حزبه له كۆنگره‌ی چواره‌م جۆش درایه‌وه، ئه‌و حهكایهتهیش بریتییه له ده‌ستنیشانكردنی دوژمنی ژماره (یه‌ك)ی یه‌كێتی كه خۆی له ماڵی بارزان و پارتیدا ده‌بینێته‌وه.
بۆ قۆناغی دوای 1975، له یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی یه‌كێتیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه له 1/6/1975دا ده‌رچووه، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا یه‌كێتی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به هه‌موو ره‌نگه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییهكانیانهوه، به دۆست و هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێ، به‌ڵام هه‌ر له‌و دنیایه‌دا ماڵی بارزان و پارتی به دوژمنی خۆی ده‌ناسێنێ، چونكه ئیمپریالیزم و زایۆنیزم و ئێران و توركیا و عێراق، له‌گه‌ڵ نۆكه‌رانی (سیا)ی ئه‌مه‌ریكا و (مۆساد)ی ئیسرائیل و (میت)ی توركیا وه‌ك دوژمنی سه‌ره‌كی ده‌ناسێنێ. به‌و پێیه‌ی به‌درێژایی قۆناغی دوای 1975، پارتییان به به‌كرێگیراوی ئه‌و سێ ده‌زگایه ده‌ناساند، به‌تایبه‌تیش دوای رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی حه‌مه ره‌زا شا و دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران. كه‌واته راسته‌وخۆ به‌لای یه‌كێتییه‌وه، پارتی دوژمنی ژماره یه‌ك بووه. یه‌كێتی له‌ژێر به‌رگی ماركسیزم‌دا، درێژه‌ی به دژایه‌تیكردنی پارتی دا، له چه‌ند شوێنێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه به سه‌ركردایه‌تی خێڵه‌كی و نۆكه‌ری ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه تۆمه‌تباری ده‌كات، به‌مه‌ش هاندانێك له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا بۆ په‌لاماردان و نه‌هێشتنی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه، به قه‌ولی یه‌كێتی، خێڵه‌كی و نۆكه‌ری ئیمپریالیزم ده‌بینرێت، ئه‌م به‌یاننامه‌یه دواتر شه‌رعییه‌تی به شه‌ڕی له‌ناوبردنی پارتی دیموكراتی كوردستان دا.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی (شۆڕشی نوێ) له 1/6/1976، زۆر له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی یه‌كێتی، پرسیاری ئه‌وه‌یان لادروست بوو، ئاخۆ ئه‌م شۆڕشه ده‌چێته‌وه خزمه‌تی جه‌لالی و دووباره دروستبوونه‌وه‌ی ناكۆكی؟ پرسیاره‌كه تا هاتنه‌وه‌ی مام جه‌لال له هاوینی 1977 بۆ كوردستان، بێ وه‌ڵام مایه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی مام جه‌لال له ئابی ئه‌و ساڵه‌دا، ده‌ستی به رێكخستنه‌وه‌ی ته‌شكیلاتی پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تی و دانانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا وه‌ك دوو باڵی ناو یه‌كێتی، ئه‌مه‌ش له رێی دروستكردنی باڵێكی تر بوو به‌ناوی خه‌تی گشتی، به‌مه‌ش به‌ش و ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه له نیوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بووه سێیه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی. ورده ورده وه‌ڵامه‌كه ده‌ست ئه‌و تێكۆشه‌رانه كه‌وت، بۆیه هه‌بوون له ناوچه‌ی سێ سنووری سه‌ر به سیده‌كان، رووبه‌ڕوو به مام جه‌لالیان گوتبوو، ئێمه بۆ دژایه‌تی ماڵی بارزان نه‌هاتووینه شاخ، ته‌نانه‌ت كادرێكی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان كه ئه‌وده‌م (كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان- عێراق ئه‌ندێشه‌ی ماوتسی تۆنگ) بوو، به مام جه‌لال ده‌ڵێ، به‌پێی بیروبۆچوونی (ما‌و) دوژمنی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی هه‌یه، ئایا كامه‌یان دوژمنی سه‌ره‌كین، حكوومه‌تی عێراق یان ماڵی بارزان، مام جه‌لال به تووڕه‌ییه‌وه گوتبووی هه‌ردووكیان.
هه‌ر له 1975 پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كاتی (قیاده موه‌قه‌ته) به ده‌ست و خه‌تی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی به عه‌ره‌بی بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌یاننامه‌یه دوای یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی ده‌رچووه، به‌ڵام له یه‌ك شوێنیش‌دا، ته‌نانه‌ت به وشه و پیتێكیش وه‌ڵامی به‌یاننامه‌ی یه‌كێتیی تێدا به‌دی ناكرێت. به پێچه‌وانه‌ی به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی، هه‌موو لایه‌ك هان ده‌دات كه دوژمنی سه‌ره‌كی رژێمی عێراقه، له‌و روانگه‌یه‌وه یه‌كده‌نگیی به پێویست زانیوه.
له قۆناغی دوای 1975دا یه‌كێتی كادره‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده ده‌كرد كه ئه‌وله‌وییه‌ت لێدانی پارتی دیموكراتی كوردستانه، ئه‌وكات پارتی له سه‌ره‌تای قۆناغه‌كه‌دا تا كۆنگره‌ی نۆ له 1979، به ناوی سه‌ركردایه‌تی كاتی (قیاده موه‌قه‌ته) كاری ده‌كرد، ئیتر ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی ئه‌و ناوه‌ی به چاوێكی سووك و كه‌م ده‌خسته ڕوو، قیاده موه‌قه‌ته‌ی له روانگه‌ی گاڵته‌جاڕییه‌وه. بۆیه هه‌میشه به چاوی ره‌تكردنه‌وه سه‌یری پارتیی ده‌كرد، پشكۆ نه‌جمه‌دین كادری پێشكه‌وتووی سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێی یه‌كێتی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رووی فیكر و تیور و سایكۆلۆجییه‌وه، ره‌وایی دامه‌زراندنی خۆی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداریی پاش هه‌ره‌سی، له شكست و داڕووخانی شۆڕشی ئهیلوول و نهفیكردنهوهی ته‌لاری فیكری و رێكخراوه‌یی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا ده‌بینی، دیاره كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی – لینینی كوردستانیش كه داینه‌مۆی هه‌ڵسووڕێنه‌ری فیكر و سیاسه‌ت و دنیابینیی ئه‌وێ رۆژێی (یه‌كێتی) بوو، رۆڵی له تیوریزهكردنی خه‌ته فیكری سیاسییه‌كاندا ده‌بینی".
دواتر وه‌ك پرسێكی پێویست كار له‌سه‌ر ئه‌وه كرا، كه بێ نه‌هێشتنی ماڵی بارزان و پارتی، شۆڕشی نوێ سه‌ر ناكه‌وێت. پشكۆ نه‌جمه‌دین له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، "ده‌بوو ئه‌و پرسهه لای هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ك و لای خه‌ڵكی كوردیش بكرێته قه‌ناعه‌تێكی گومانهه‌ڵنه‌گر كه بێ پاكتاوكردنی فیكر و جه‌سته‌ی (ق.م) قیاده‌ی موه‌قه‌ته و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ رزگاركردنی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی نوێ نییه".
هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێسته تونده‌ی یه‌كێتی به‌رانبه‌ر پارتی كه گه‌یشته ئاستی شه‌رعیه‌تدان به له‌ناوبردنی، له كاتێكدا بووه كه به‌لای خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ئه‌و بڕیار و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی نه‌فره‌تی لێ كراوه، پشكۆ له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، "من له ماوه‌ی 10 ساڵی پێشمه‌رگایه‌تی خۆمدا، ته‌نیا یه‌ك جووتیارم نه‌بینی به لایه‌نگرانی یه‌كێتیشه‌وه كه له دڵه‌وه شه‌ڕی قیاده‌ی موه‌قه‌ته و پاشتریش لایه‌نه‌كانی تری ناو بزووتنه‌وه چهكدارییهكهیان پێ خۆش بێت". ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تیش گوندنشینان، له‌و كۆڕ و دانیشتنانه‌ی كادرانی یه‌كێتی له دێهاته‌كانی كوردستان هه‌ستی پێ ده‌كرا، پشكۆ نه‌جمه‌دین كه خۆی قسه‌ی بۆ خه‌ڵكی گوندێك كردووه، دیمه‌نی ئه‌و دانیشتنه و سیمای خه‌ڵكه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و دهَلێ، "كه باس هاته سه‌ر شۆڕشی ئهیلوول، ئاشبه‌تاڵ و ده‌وری سه‌ركردایه‌تی پارتی و ماڵباتی بارزانی، له‌و كۆسته گه‌وره‌یه و ئه‌و مه‌ینه‌تییه‌ی كوردی تێكه‌وتبوو، وه‌ك ده‌روێشێكی ته‌كیه‌ی ئایدۆلۆجیای (ماركسیزم-لینینیزم) قسه‌م ده‌كرد و به موتڵه‌قی ددانم له‌سه‌ر وشه‌كان داده‌گرت و دووپاتم له‌سه‌ر ده‌كردن، من له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووم كه ئاوێنه‌ی باڵانومای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگای سۆسیالیزمی پاش رادانی ده‌سه‌ڵاتی رژێم و سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بده‌مه ده‌ستی ئه‌و گوندییه هه‌ژارانه‌ی كه هێشتا سیما و ره‌نگی باوكی رۆحیی كورد (بارزانی)یان له هزردا مابوو، وام هه‌ست ده‌كرد ئه‌وان له‌و قسانه‌ی من كه بۆنی خوێنی براكانیان لێ دێت، ته‌واو قه‌ڵس و بێتاقه‌ت بوون".
ئێسته دوای 45 ساڵ، یه‌كێتی به هه‌مان نه‌فه‌سی دوای 1975 ده‌جووڵێته‌وه، كاره‌ساته‌كه لێره‌دایه، چونكه دوو سه‌رده‌می زۆر لێك جیاوازن. دوای 1975 به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر و نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول، تا ئاستێك زه‌وینه‌یه‌ك بۆ یه‌كێتی ره‌خسا كه هه‌وڵی قۆرخكردنی گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان بدات. به‌ڵام ئه‌و هاتنه مه‌یدانه و جاڕدانی ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر كورد و جووڵانهوهكهیدا هێنا كه هه‌ر له 1976 تا 1991 چه‌ند ساڵێكی لێ ده‌ركه‌ی، ئه‌وه‌ی دی هه‌مووی شه‌ڕی ناوخۆ بوو.
قۆناغی شه‌ڕی براكان له شاخ، ئه‌وه‌نده برینی به ئازاری دروست كردبوو كه هه‌رزوو دوای راپه‌ڕینی 1991، ئه‌و برینه ساڕێژنهبووانه كولانه‌وه و سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیان به خوێن سوور كرد. ته‌نانه‌ت له رۆژانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردندا له 1992 كه ده‌بوو بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان، له بیركردنه‌وه‌ی شاخ نه‌چووبایه، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا له دانیشتنێكدا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به د. مه‌حموود عوسمان بكات، كه له‌به‌ر خاتری مام جه‌لال له كاندیدی رابه‌ر خۆی بكێشێته‌وه، ده‌ڵێ، "شۆڕشمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی مه‌لا مسته‌فا نه‌یه‌نه‌وه و ببنه برابه‌شمان"، له‌و دانیشتنه‌دا به‌ڵێن به د. مه‌حموود ده‌دات، ئه‌گه‌ر بكشێته‌وه، یه‌كێتی هه‌ر كامه‌ی به‌ركه‌وت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئه‌وا له‌بری كشانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مام جه‌لال ده‌رچێت و مه‌سعوود بارزانی ده‌رنه‌چێت، ئه‌و پۆسته به د. مه‌حموود ده‌به‌خشن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی د. مه‌حموود رازی نابێت و خۆی له كاندیدبوون ناكێشێته‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا تووڕه ده‌بێت و ده‌ڵێ، "تۆ ئه‌گه‌ر وابزانیت ده‌رده‌چی و مام جه‌لال ده‌رناچێت، ئه‌وه تۆ ده‌رناچیت و زیانیش له ئێمه ئه‌ده‌یت، من له‌وانه‌یه دوای هه‌ڵبژاردن نه به‌ته‌مای مهسئوولیات بم نه هیچ، به‌ڵام نایه‌ڵین و به‌رانبه‌ر پارتی و ماڵی مه‌لا مسته‌فا و مه‌سعوود بارزانی ده‌سته‌وسان دانانیشین و ئیشی بۆ ده‌كه‌ین و سه‌ریش ده‌كه‌وین. نایشی كه‌یت هه‌ر مه‌یكه و بزانین كێ زیان ده‌كات، ئێوه ئه‌وه بكه‌ن، له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان یا سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئێمه ئاماده‌ین، به‌ڵام تۆش خۆت هه‌ڵمه‌بژێره، ئه‌گه‌ر هه‌ر دهشیكهیت، ئه‌وه هه‌ردوولا زیانی لێ ده‌كه‌ین و ماڵی مه‌لا مسته‌فا سوودی لێ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئێمه وه‌ك یه‌كێتی مام جه‌لال هه‌ر ده‌بێت ده‌رچێ، به‌زۆر بێت و به شه‌ڕیش بێت ده‌ری ده‌چێنین".
ئه‌و مه‌یله‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر كه له حه‌كایه‌تی قبووڵ نه‌كردنی ماڵی بارزان و پارتی له قۆناغی دوای 1975 سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا ئاماده نه‌بوو ببێته ئۆپۆزسیۆن، كاتێ به‌ره‌ی كوردستانی بڕیاری دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی دا، پارتی پێی له‌سه‌ر داگرت كه بكرێته‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی ئاماده نه‌بوو مل بداته به‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی گوتبووی، هه‌ڵبژاردن ملشكاندنه و نایكه‌ین، به‌م شێوه‌یه دوای یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن شه‌ڕی ناوخۆ زۆر خراپتر له شاخ، شاره‌كانی كوردستانی ته‌نییه‌وه.
هه‌ڵه گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی له‌وه‌دایه كه بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ ئه‌م رۆژگاره بكات، ده‌یه‌وێ به هه‌مان هه‌ناسه‌ی حه‌كایه‌تی دوای 1975، په‌نا بباته‌وه به‌ر ئامرازه‌كانی ئه‌و قۆناغه خوێناوییه‌ی شه‌ڕی براكان، ئه‌م قۆناغه له چاو قۆناغی دوای 1975 جیاوازی زۆره، چونكه:
1-ئه‌و وێنه‌یه‌ی یه‌كێتی دوای 1975 بۆ پارتیی كێشابوو، ورده ورده دوای راپه‌ڕینی 1991، شوێنی له‌ق بوو و وێنه‌كه پێچه‌وانه بۆوه.
2-دوای 1975 یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی ماركسی كاری ده‌كرد، له‌به‌ر رۆشنایی ماركسیزم سه‌یری ماڵی بارزان و پارتیی ده‌كرد، ئه‌م تێڕوانینه ماركسییهیان، بۆ دژایه‌تی پارتی به‌گرنگ ده‌زانی و كردبوویان به سه‌نگه‌رێك بۆ ئه‌و دژایه‌تییه. ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی یه‌كێتییان پڕ كرد، له دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و به سوك سه‌یركردنی. كه‌چی دوای 1991 به‌ره به‌ره، رووی راسته‌قینه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی خۆیان بووه‌وه. تا به‌وه گه‌یشت، ئه‌و نوێبوونه‌وه‌یه‌ی وه‌ك مژده له كۆنگره‌ی چوار به یهكێتییهكانیان دا، بریتی بوو له تووندكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبه له ده‌ستی ماڵی تاڵه‌بانیدا، ئه‌مه‌ش سه‌دا سه‌د پێچه‌وانه‌ی قۆناغی 1975-1991 بوو، كه خوێنی زۆریان له پێناوی ئه‌وه رشت، گوایه ئه‌وان حوكمی بنه‌ماڵه‌یان ناوێ و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه و نموونه‌یه‌كی نوێیان ده‌وێت، ئه‌مه‌ش دوای نزیكه‌ی نیو سه‌ده، ئه‌و پرسیاره جدییه‌ی هێنایه پێشه‌وه، ئه‌دی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و كوشتاره بۆچی بوو؟
3-ئه‌گه‌ر له دوای 1975 و به‌هۆی نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه، یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتی تاك حزبیی به‌ناوی فره حزبی سه‌پاندبێت، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شه‌ڕی هه‌موو لایه‌نه‌كانیان كرد. ئه‌وا 29 ساڵه (بێجگه له چوار ساڵی شه‌ڕی ناوخۆ)، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی حوكمڕانی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له 1975-1991 نێوانی پارتی و یه‌كێتی دژایه‌تی و شه‌ڕ بووبێت، له قۆناغی دوای راپه‌ڕینی 1991 شه‌ریك بوون، كه‌واته بانگه‌شه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی، له رێی دژایه‌تیكردنی پارتی له پای چی؟!
4-له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی 1992دا، كاتێ پارتی ده‌نگی زیاتری هێنا، یه‌كێتی ئۆپۆزسیۆنی قه‌بووڵ نه‌بوو. ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ریكی پارتییه له حكوومه‌تدا، كه‌چی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆی نمایش ده‌كات، له‌مه‌شیاندا ده‌یه‌وێت، لاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یكاتهوه، به‌ڵام لێی نایه‌ت.
5-یه‌كێتی بۆ خۆنوێكردنه‌وه، گوتارێكی داڕشتووه، ده‌یه‌وێ پارتی به كۆسپی هه‌میشه‌یی سه‌ر رێی خۆی وێنا بكات، ته‌نانه‌ت كورتهێنان و شكسته‌كانی خۆی، خسته ئه‌ستۆی پارتی، ئه‌م گوتاره زۆرینه‌ی ناو كۆنگره‌ی چواری پێ دروستكرا، بۆیه ئه‌وانه‌ی به‌رانبه‌ر به پارتی تووند بوون، زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تییان لێ پێكهێندرا.
6-یه‌كێتی، وه‌ك حزبێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆی پێناسه كردووه، ئێسته له رقی پارتی، بێ باكی و خه‌مساردی تا ئاستی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌رانبه‌ر رابردووی خۆی پێشان ده‌دات. ئه‌م سیاسه‌ته، زیانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و خودی یه‌كێتی هه‌یه، چونكه وێڕای ئه‌و هاوئاهه‌نگییه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌جندا هه‌رێمییه‌كان كردی، نه‌بووه هۆی نه‌هێشتنی پارتی، به‌پێچه‌وانه‌وه پارتی هه‌ر به حزبی ژماره یه‌ك مایه‌وه.
7-یه‌كێتی بۆ هه‌ڵسانه‌وه، پێی وابوو، خۆدوورگرتن و دژایه‌تیكردنی پارتی ده‌رمانه، له‌بیر خۆی برده‌وه، ئه‌و ساڵانه‌ی پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه كاریان كردووه، زۆرترین ده‌سكه‌وت وه‌دیهاتوون. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ناعه‌ته لای ئه‌ندامانی دروست بكات، كه كێشه‌كه پارتییه، له رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی له‌گه‌ڵ پارتی كشایه‌وه، سه‌ركرده‌كانی پلار و توانجیان له‌و رێككه‌وتنه ده‌گرت. كه‌چی ئه‌و رێككه‌وتنه و هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ پارتی، له سه‌روه‌ختی ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، هاوكارێكی زۆر بوو بۆ یه‌كێتی. بۆ نموونه مام جه‌لال داوای له سه‌رۆك بارزانی كرد، كه بۆ دڵنه‌وایی ئه‌ندامانی یه‌كێتی، به‌هۆی ده‌رچوونی نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێكانی له یه‌كێتی، ماوه‌ی دوو ساڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بدرێته یه‌كێتی، بۆیه دوو ساڵ د. به‌رهه‌م ساڵح بووه سه‌رۆكی حكوومه‌ت.
مام جه‌لال وه‌ك باسی كردووه، ئه‌وه‌ی له ژیانی خۆیدا لێی په‌شیمان بوو، دژایه‌تی ماڵی بارزان و ناكۆكی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پارتی بوو، به‌ڵام مشتومڕی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی تا كۆنگره‌ی چوار و دواتریش، هیچی بۆ ئه‌و په‌شیمانییه نه‌هێشته‌وه. باڵی ده‌ست رۆیشتوو، پێیان وابوو مه‌كته‌بی سیاسی له رێبازی مام جه‌لال لایداوه، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن یه‌كێتی ببه‌نه‌وه سه‌ر رێی راسته‌قینه‌ی مام. مه‌كته‌بی سیاسیش پێی وا بوو، ئه‌و باڵه له رێبازی مام جه‌لال لایداوه.
ئێسته یه‌كێتی له ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی دایه، ژماره‌یه‌ك سهركردهیش، له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری یه‌كێتی دان و جارێ هه‌رله‌و ده‌زگایه‌دا ده‌مێننه‌وه، كه بۆیان دروستكردن و (به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی)ی پێ ده‌پارێزن. سه‌ركردایه‌تی نوێی ئه‌و حزبه‌یش، هێشتا سه‌رگه‌رمانه له دژایه‌تیكردنی پارتی به‌رده‌وامن، خه‌ریكن یه‌كێتی به خڕیهوه به‌و ئاقاره‌دا ده‌به‌ن. یه‌كێتی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌و حه‌كایه‌ته كۆنه‌وه خۆی نوێ بكاته‌وه، چونكه ده‌ست گرتن به‌و حه‌كایه‌ته و كردنی به كراسی عوسمان، خۆی له خۆیدا گرتنه‌به‌ری رێی (دژایه‌تی به‌رده‌وامی پارتی)یه له جیاتی (ته‌بایی له‌گه‌ڵ پارتی)، ئه‌مه‌یش كوردستان ده‌باته‌وه قۆناغی دوای 1975. له‌و ناوه‌دا، ره‌وایه خه‌ڵكی كوردستانیش بپرسێت، ئه‌رێ زه‌حمه‌ت نه‌بێت، بۆمان روون ناكه‌نه‌وه، ئاخۆ كامه‌یه رێبازی مام؟!